Add parallel Print Page Options

چواردەوری پەرستگایەکی نوێ

40 لە ساڵی بیست و پێنجەمی ڕاپێچکردنمان، لە سەرەتای ساڵ، لە دەی مانگی یەکی ساڵی چواردەیەم لەپاش لێدانی شارەکە،[a] لە هەمان ڕۆژ ڕۆحی یەزدان هاتە سەرم و بۆ ئەوێی بردم. خودا لە چەند بینینێکیدا منی هێنایە خاکی ئیسرائیل و لەسەر کێوێکی زۆر بڵند داینام، لەلای باشوورەوە چەند تەلارێک لە شێوەی شارێکدا بوو. کاتێک منی هێنایە ئەوێ، ئەوەتا پیاوێک دیمەنی وەک بڕۆنز وابوو، پەتێکی کەتان و قامیشێکی پێوانەی بە دەستەوە بوو، لەبەر دەروازەکە وەستابوو. پیاوەکە پێی گوتم: «ئەی کوڕی مرۆڤ، بە چاوەکانت سەیر بکە و بە گوێیەکانت ببیستە و مێشکت بخەرە سەر هەموو ئەوەی پیشانی تۆی دەدەم، چونکە لەبەر ئەوەی پیشانت بدرێت تۆ بۆ ئێرە هێنراویت. هەموو ئەوەی دەیبینیت بە بنەماڵەی ئیسرائیلی ڕابگەیەنە.»

دەروازەی ڕۆژهەڵات هەتا خانەکانی دەرەوە

شوورایەکم بینی کە دەوری تەواوی پەرستگاکەی دابوو. قامیشێکی پێوانەش کە درێژییەکەی شەش باڵی درێژ[b] بوو کە هەر باڵێک، باڵێک و چوار پەنجە بوو. جا ئەستوورایی شووراکەی پێوا کە یەک قامیش بوو و بەرزاییەکەشی یەک قامیش.

ئینجا هاتە لای ئەو دەروازەیەی ڕووەو ڕۆژهەڵاتە. بەسەر پێپلیکانەکانیدا سەرکەوت و بەردەروازەکەی پێوا، درێژییەکەی یەک قامیش بوو. قوژبنەکانی پاسەوانیش یەک قامیش درێژی بوو، یەک قامیشیش پانی، ئەستوورایی دیواری نێوان قوژبنەکانیش پێنج باڵ بوو. بەردەروازەکەش لەلای هەیوانی دەروازەکە و لە ژوورەوە یەک قامیش بوو.

ئینجا هەیوانی دەروازەکەی پێوا، درێژییەکەی هەشت باڵ بوو، ئەستوورایی هەر دینگەیەکیشی دوو باڵ بوو، هەیوانی دەروازەکەش ڕووەو پەرستگاکە بوو.

10 قوژبنەکانی دەروازەی لای ڕۆژهەڵاتیش، لە هەر لایەک سێ قوژبن هەبوون، هەرسێکیان هەمان پێوانە بوون. ڕووبەری دیوارەکانی نێوانیشیان لە هەر لایەک وەک یەک بوون. 11 ئینجا پانی داڵانی دەروازەکەی پێوا، دە باڵ بوو، درێژایی دەروازەکەش سێزدە باڵ بوو. 12 لێواری بەردەم قوژبنەکانیش لە هەر لایەک یەک باڵ بوو، قوژبنەکانیش درێژی و پانییەکەی شەش باڵ بوون. 13 ئینجا دەروازەکەی پێوا، لە بنمێچی قوژبنێکەوە بۆ بنمێچی قوژبنەکەی بەرامبەری. دووری لەنێوان دەلاقەی دیواری پشتی قوژبن و دەلاقەکەی بەرامبەری بیست و پێنج باڵ بوو. 14 ڕووبەری ناوبڕەکانیشی هەتا هەیوانی بەرامبەر حەوشەی دەروازەکەی پێوا، درێژایی شەست باڵ بوو. 15 دووری نێوان داڵانی دەروازەکە و کۆتایی هەیوانەکەی پەنجا باڵ بوو. 16 ڕووی ناوەوەی ستارەی سەر قوژبن و ناوبڕە و هەیوانەکەش دەلاقەدار بوو، ڕووی ناوبڕەکانیش نەخشی دار خورما هەبوو.

خانەکانی دەرەوە

17 ئینجا منی هێنایە خانەکانی دەرەوە. بینیم چەند ژوورێک و شۆستەیەک بە چواردەوری حەوشەکەدا دروستکرابوون. بە درێژایی شۆستەکە سی ژوور هەبوو. 18 شۆستەکە لەلای دەروازەکان بوو، بەرامبەر بە درێژایی دەروازەکانیش شۆستەکەی خوارەوە بوو. 19 ئینجا ئەو دوورییەی پێوا، کە لەنێوان دیوی ناوەوەی دەروازەکەی خوارەوە و دیوی دەرەوەی حەوشەکەی ناوەوە بوو، سەد باڵ بوو بەلای ڕۆژهەڵات و بەلای باکوور.

دەروازەی ڕووەو باکوور

20 ئینجا درێژی و پانی دەروازەکەی ڕووەو باکووری پێوا، کە دەروازەیەک بوو بۆ خانەکانی دەرەوە. 21 قوژبنەکانیشی لە هەر لایەک سێ بوون، ناوبڕەکان و هەیوانەکەشی وەک پێوانەی دەروازەکەی یەکەم بوو، درێژییەکەی پەنجا باڵ و پانییەکەی بیست و پێنج باڵ بوو. 22 دەلاقەکانی و هەیوانەکەی و نەخشە دار خورماکەی هەمان پێوانەی ئەو دەروازەیە بوو کە ڕووەو ڕۆژهەڵات بوو. بە حەوت پایە بۆی سەردەکەوتن و هەیوانەکەشی بەرامبەریان بوو. 23 دەروازەی حەوشەکەی ناوەوەش بەرامبەر دەروازەی باکوور بوو، هەروەک دەروازەی ڕۆژهەڵات، لە دەروازەیەکەوە بۆ دەروازەیەک پێوای، سەد باڵ بوو.

دەروازەی ڕووەو باشوور

24 ئینجا منی بەرەو باشوور برد. بینیم دەروازەیەکی ڕووەو باشوور هەبوو، دینگەکان و هەیوانەکەی پێوا، هەمان پێوانە بوون. 25 دەروازەکەش دەلاقەی تێدابوو، هەیوانەکەشی وەک ئەو دەلاقانەی لە چواردەوری هەبوو. درێژی پەنجا باڵ و پانی بیست و پێنج باڵ بوو. 26 پێپلیکانەکەشی حەوت پایە بوو، هەیوانەکەشی لەبەردەمی بوو، لە هەردوو لای دەروازەکە لە هەردوو ڕووی ناوبڕەکان نەخشی دار خورما هەبوون. 27 حەوشەکەی ناوەوەش دەروازەیەکی بەرەو باشوور هەبوو، لە دەروازەوە بۆ دەروازە ڕووەو باشوور پێوای، سەد باڵ بوو.

دەروازەی حەوشەکەی ناوەوە

28 ئینجا لە دەروازەکەی باشوورەوە منی هێنایە حەوشەکەی ناوەوە. دەروازەکەی باشووری پێوا، هەمان پێوانەی دەروازەکانی دیکەی بوو. 29 قوژبنەکانی و ناوبڕەکانی نێوانیان و هەیوانەکەی هەمان پێوانە بوون. دەروازەکە و هەیوانەکەشی دەلاقە بە چواردەوریاندا هەبوون. درێژی پەنجا باڵ و پانی بیست و پێنج باڵ بوو. 30 لە هەر سێ لاوە هەیوانەکان بیست و پێنج باڵ درێژایی و پێنج باڵ پانی بوون. 31 هەیوانەکەشی ڕووەو خانەکانی دەرەوە بوو، لەسەر دینگەکانیشی نەخشی دار خورما هەبوون، پێپلیکانەکەشی لەسەر هەشت پایە بوون.

32 ئینجا منی هێنایە ناو حەوشەکەی ناوەوە بەرەو ڕۆژهەڵات. دەروازەکەی پێوا، هەمان پێوانەی دەروازەکانی دیکە بوو. 33 قوژبنەکانی و ناوبڕەکانی نێوانیان و هەیوانەکەی هەمان پێوانە بوون. لە دەروازەکە و لە هەیوانەکەشی دەلاقە بە چواردەوریدا هەبوون. درێژی دەروازەکە پەنجا باڵ و پانی بیست و پێنج باڵ بوو. 34 هەیوانەکەشی ڕووەو خانەکانی دەرەوە بوو، لەسەر دینگەکانیشی نەخشی دار خورما لە هەردوو لای هەبوون، پێپلیکانەکەشی لەسەر هەشت پایە بوون.

35 ئینجا منی هێنایە دەروازەکەی باکوور و پێوای، هەمان پێوانەی دەروازەکانی دیکە بوو. 36 قوژبن و ناوبڕەکانی و هەیوانەکەی و ئەو دەلاقانەی لە چواردەوری بوون، درێژی دەروازەکە پەنجا باڵ بوو، پانی بیست و پێنج باڵ بوو. 37 هەیوانەکەشی ڕووەو خانەکانی دەرەوە بوو، لەسەر دینگەکانیشی نەخشی دار خورما هەبوون، لە هەردوو لای، بە هەشت پایە بۆی سەردەکەوت.

ژوورەکانی ئامادەکردنی قوربانی

38 لەلای هەیوانی هەر دەروازەیەکی ناوەوە ژوورێک و داڵانێک[c] هەبوو، لەوێ قوربانی سووتاندنیان دەشوشت. 39 لە هەیوانی دەروازەکەش دوو مێز لە هەر لایەکی هەبوون، بۆ ئەوەی قوربانی سووتاندن و قوربانی گوناه و قوربانی تاوان لەسەریان سەرببڕدرێن. 40 لە دیوی دەرەوەی هەیوانی دەروازەکە، لە نزیکی پێپلیکانەکەی لای داڵانی دەروازەی باکوور، لە هەر لەلایەکی پێپلیکانەکە دوو مێز هەبوون. 41 چوار مێز لێرە و چوار مێز لەوێ لەلای دەروازەکە، هەشت مێز قوربانییان لەسەر سەردەبڕان. 42 چوار مێزی دیکەش بۆ قوربانی سووتاندنەکان هەبوون لە بەردی تاشراو بوون، درێژییەکەیان باڵ و نیوێک و پانییەکەشیان باڵ و نیوێک بوون، بەرزاییەکەشیان یەک باڵ بوو. ئەو کەرەستانەی لەسەر دادەنرا کە قوربانی سووتاندن و قوربانی دیکەیان پێ سەردەبڕی. 43 قولاپەکانیش چوار پەنجە بوون، لە دیوی ناوەوە بە چواردەوریدا قاییم کرابوون، مێزەکانیش بۆ گۆشتی قوربانییەکان بوون.

ژوورەکانی کاهینانی بەرپرس

44 لە حەوشەکەی ناوەوە، لە دەرەوەی دەروازەکەی، دوو ژوور هەبوون، یەکێکیان لەلای دەروازەکەی باکوور، ڕووی لە باشوور بوو. ئەوەی دیکە لەلای دەروازەکەی باشوور، ڕووی لە باکوور بوو. 45 پێی فەرمووم: «ئەو ژوورەی ڕووی لە باشوورە هی کاهینەکانە، کە بەرپرسیارن لە پارێزگاریکردنی پەرستگا. 46 ئەو ژوورەش کە ڕووی لە باکوورە هی ئەو کاهینانەیە کە بەرپرسیارن لە پارێزگاریکردنی قوربانگا. ئەوان نەوەی سادۆقن، کە لەنێو نەوەی لێڤی تەنها ئەوان بۆیان هەیە لە یەزدان نزیک ببنەوە بۆ خزمەتکردنی.»

47 پاشان حەوشەکەی بەردەم پیرۆزگای پێوا، درێژی سەد باڵ و پانیشی سەد باڵ بوو، چوارگۆشە بوو، قوربانگاکەش لەبەردەم پیرۆزگاکە بوو.

پیرۆزگا نوێیەکە

48 ئینجا منی هێنایە هەیوانی پیرۆزگاکە، دینگەکانی هەیوانەکەی پێوا، ئەستوورایی هەر لایەک پێنج باڵ بوو. پانی بەردەرگاکەش چواردە باڵ بوو، ناوبڕەکانی هەر لایەک سێ باڵ بوون. 49 پانی هەیوانەکە بیست باڵ بوو، درێژییەکەشی دوازدە باڵ. لە پێپلیکانەکەوە بۆی سەردەکەوت، لە هەردوو لای دینگەکان کۆڵەکە هەبوون، یەکێک لەم بەر و یەکێکی دیکە لەو بەر.

Footnotes

  1. 40‏:1 بەرامبەر بە ساڵنامەی ئێستا دەکاتە بیست و هەشتی مانگی چواری ساڵی 573ی پێش زایین.‏
  2. 40‏:5 دوو پێوانە هەبووە بۆ باڵ، باڵی ئاسایی کە دوو بست و نیو بووە، واتە نیو مەتر، باڵی درێژ کە باڵێک و چوار پەنجە بووە، واتە 0,6 مەتر. لە بەشەکانی 40‏–48 (باڵ) مەبەستی لە باڵی درێژە.‏
  3. 40‏:38 مەبەستی لە (مدخل)ی عەرەبییە.‏

The Temple Area Restored

40 In the twenty-fifth year of our exile, at the beginning of the year, on the tenth of the month, in the fourteenth year after the fall of the city(A)—on that very day the hand of the Lord was on me(B) and he took me there. In visions(C) of God he took me to the land of Israel and set me on a very high mountain,(D) on whose south side were some buildings that looked like a city. He took me there, and I saw a man whose appearance was like bronze;(E) he was standing in the gateway with a linen cord and a measuring rod(F) in his hand. The man said to me, “Son of man, look carefully and listen closely and pay attention to everything I am going to show you,(G) for that is why you have been brought here. Tell(H) the people of Israel everything you see.(I)

The East Gate to the Outer Court

I saw a wall completely surrounding the temple area. The length of the measuring rod in the man’s hand was six long cubits,[a] each of which was a cubit and a handbreadth. He measured(J) the wall; it was one measuring rod thick and one rod high.

Then he went to the east gate.(K) He climbed its steps and measured the threshold of the gate; it was one rod deep. The alcoves(L) for the guards were one rod long and one rod wide, and the projecting walls between the alcoves were five cubits[b] thick. And the threshold of the gate next to the portico facing the temple was one rod deep.

Then he measured the portico of the gateway; it[c] was eight cubits[d] deep and its jambs were two cubits[e] thick. The portico of the gateway faced the temple.

10 Inside the east gate were three alcoves on each side; the three had the same measurements, and the faces of the projecting walls on each side had the same measurements. 11 Then he measured the width of the entrance of the gateway; it was ten cubits and its length was thirteen cubits.[f] 12 In front of each alcove was a wall one cubit high, and the alcoves were six cubits square. 13 Then he measured the gateway from the top of the rear wall of one alcove to the top of the opposite one; the distance was twenty-five cubits[g] from one parapet opening to the opposite one. 14 He measured along the faces of the projecting walls all around the inside of the gateway—sixty cubits.[h] The measurement was up to the portico[i] facing the courtyard.[j](M) 15 The distance from the entrance of the gateway to the far end of its portico was fifty cubits.[k] 16 The alcoves and the projecting walls inside the gateway were surmounted by narrow parapet openings all around, as was the portico; the openings all around faced inward. The faces of the projecting walls were decorated with palm trees.(N)

The Outer Court

17 Then he brought me into the outer court.(O) There I saw some rooms and a pavement that had been constructed all around the court; there were thirty rooms(P) along the pavement.(Q) 18 It abutted the sides of the gateways and was as wide as they were long; this was the lower pavement. 19 Then he measured the distance from the inside of the lower gateway to the outside of the inner court;(R) it was a hundred cubits[l](S) on the east side as well as on the north.

The North Gate

20 Then he measured the length and width of the north gate, leading into the outer court. 21 Its alcoves(T)—three on each side—its projecting walls and its portico(U) had the same measurements as those of the first gateway. It was fifty cubits long and twenty-five cubits wide. 22 Its openings, its portico(V) and its palm tree decorations had the same measurements as those of the gate facing east. Seven steps led up to it, with its portico opposite them.(W) 23 There was a gate to the inner court facing the north gate, just as there was on the east. He measured from one gate to the opposite one; it was a hundred cubits.(X)

The South Gate

24 Then he led me to the south side and I saw the south gate. He measured its jambs and its portico, and they had the same measurements(Y) as the others. 25 The gateway and its portico had narrow openings all around, like the openings of the others. It was fifty cubits long and twenty-five cubits wide.(Z) 26 Seven steps led up to it, with its portico opposite them; it had palm tree decorations on the faces of the projecting walls on each side.(AA) 27 The inner court(AB) also had a gate facing south, and he measured from this gate to the outer gate on the south side; it was a hundred cubits.(AC)

The Gates to the Inner Court

28 Then he brought me into the inner court through the south gate, and he measured the south gate; it had the same measurements(AD) as the others. 29 Its alcoves,(AE) its projecting walls and its portico had the same measurements as the others. The gateway and its portico had openings all around. It was fifty cubits long and twenty-five cubits wide.(AF) 30 (The porticoes(AG) of the gateways around the inner court were twenty-five cubits wide and five cubits deep.) 31 Its portico(AH) faced the outer court; palm trees decorated its jambs, and eight steps led up to it.(AI)

32 Then he brought me to the inner court on the east side, and he measured the gateway; it had the same measurements(AJ) as the others. 33 Its alcoves,(AK) its projecting walls and its portico had the same measurements as the others. The gateway and its portico had openings all around. It was fifty cubits long and twenty-five cubits wide. 34 Its portico(AL) faced the outer court; palm trees decorated the jambs on either side, and eight steps led up to it.

35 Then he brought me to the north gate(AM) and measured it. It had the same measurements(AN) as the others, 36 as did its alcoves,(AO) its projecting walls and its portico, and it had openings all around. It was fifty cubits long and twenty-five cubits wide. 37 Its portico[m](AP) faced the outer court; palm trees decorated the jambs on either side, and eight steps led up to it.(AQ)

The Rooms for Preparing Sacrifices

38 A room with a doorway was by the portico in each of the inner gateways, where the burnt offerings(AR) were washed. 39 In the portico of the gateway were two tables on each side, on which the burnt offerings,(AS) sin offerings[n](AT) and guilt offerings(AU) were slaughtered.(AV) 40 By the outside wall of the portico of the gateway, near the steps at the entrance of the north gateway were two tables, and on the other side of the steps were two tables. 41 So there were four tables on one side of the gateway and four on the other—eight tables in all—on which the sacrifices were slaughtered. 42 There were also four tables of dressed stone(AW) for the burnt offerings, each a cubit and a half long, a cubit and a half wide and a cubit high.[o] On them were placed the utensils for slaughtering the burnt offerings and the other sacrifices.(AX) 43 And double-pronged hooks, each a handbreadth[p] long, were attached to the wall all around. The tables were for the flesh of the offerings.

The Rooms for the Priests

44 Outside the inner gate, within the inner court, were two rooms, one[q] at the side of the north gate and facing south, and another at the side of the south[r] gate and facing north. 45 He said to me, “The room facing south is for the priests who guard the temple,(AY) 46 and the room facing north(AZ) is for the priests who guard the altar.(BA) These are the sons of Zadok,(BB) who are the only Levites who may draw near to the Lord to minister before him.(BC)

47 Then he measured the court: It was square—a hundred cubits long and a hundred cubits wide. And the altar was in front of the temple.(BD)

The New Temple

48 He brought me to the portico of the temple(BE) and measured the jambs of the portico; they were five cubits wide on either side. The width of the entrance was fourteen cubits[s] and its projecting walls were[t] three cubits[u] wide on either side. 49 The portico(BF) was twenty cubits[v] wide, and twelve[w] cubits[x] from front to back. It was reached by a flight of stairs,[y] and there were pillars(BG) on each side of the jambs.

Footnotes

  1. Ezekiel 40:5 That is, about 11 feet or about 3.2 meters; also in verse 12. The long cubit of about 21 inches or about 53 centimeters is the basic unit of measurement of length throughout chapters 40–48.
  2. Ezekiel 40:7 That is, about 8 3/4 feet or about 2.7 meters; also in verse 48
  3. Ezekiel 40:9 Many Hebrew manuscripts, Septuagint, Vulgate and Syriac; most Hebrew manuscripts gateway facing the temple; it was one rod deep. Then he measured the portico of the gateway; it
  4. Ezekiel 40:9 That is, about 14 feet or about 4.2 meters
  5. Ezekiel 40:9 That is, about 3 1/2 feet or about 1 meter
  6. Ezekiel 40:11 That is, about 18 feet wide and 23 feet long or about 5.3 meters wide and 6.9 meters long
  7. Ezekiel 40:13 That is, about 44 feet or about 13 meters; also in verses 21, 25, 29, 30, 33 and 36
  8. Ezekiel 40:14 That is, about 105 feet or about 32 meters
  9. Ezekiel 40:14 Septuagint; Hebrew projecting wall
  10. Ezekiel 40:14 The meaning of the Hebrew for this verse is uncertain.
  11. Ezekiel 40:15 That is, about 88 feet or about 27 meters; also in verses 21, 25, 29, 33 and 36
  12. Ezekiel 40:19 That is, about 175 feet or about 53 meters; also in verses 23, 27 and 47
  13. Ezekiel 40:37 Septuagint (see also verses 31 and 34); Hebrew jambs
  14. Ezekiel 40:39 Or purification offerings
  15. Ezekiel 40:42 That is, about 2 2/3 feet long and wide and 21 inches high or about 80 centimeters long and wide and 53 centimeters high
  16. Ezekiel 40:43 That is, about 3 1/2 inches or about 9 centimeters
  17. Ezekiel 40:44 Septuagint; Hebrew were rooms for singers, which were
  18. Ezekiel 40:44 Septuagint; Hebrew east
  19. Ezekiel 40:48 That is, about 25 feet or about 7.4 meters
  20. Ezekiel 40:48 Septuagint; Hebrew entrance was
  21. Ezekiel 40:48 That is, about 5 1/4 feet or about 1.6 meters
  22. Ezekiel 40:49 That is, about 35 feet or about 11 meters
  23. Ezekiel 40:49 Septuagint; Hebrew eleven
  24. Ezekiel 40:49 That is, about 21 feet or about 6.4 meters
  25. Ezekiel 40:49 Hebrew; Septuagint Ten steps led up to it