Add parallel Print Page Options

گەڕانەوەی شکۆمەندی خودا بۆ پەرستگاکە

43 ئینجا منی بردە لای ئەو دەروازەیەی ڕووەو ڕۆژهەڵاتە. بینیم شکۆمەندی خودای ئیسرائیل لە ڕێگای ڕۆژهەڵاتەوە دەهات و دەنگی وەک دەنگی ئاوێکی زۆر بوو، خاکەکەش لەبەر شکۆمەندییەکەی دەدرەوشایەوە. بینینەکە وەک ئەو بینینە بوو کە لە کاتی هاتنی بۆ وێرانکردنی شارەکە بۆم ئاشکرا کرابوو، هەروەها وەک ئەو بینینە بوو کە لەلای نۆکەندی کەڤار بۆم ئاشکرا کرابوو، ئەو کاتە بەسەر ڕوومدا کەوتم. شکۆمەندی یەزدان لە ڕێگای ئەو دەروازەیەی ڕووەو ڕۆژهەڵاتە بۆ ناو پەرستگاکە هات. ئینجا ڕۆحی خودا هەڵیگرتم و منی بردە حەوشەکەی ناوەوە و بینیم شکۆمەندی یەزدان پیرۆزگاکەی پڕکردووە.

گوێم لێ بوو لە پیرۆزگاکەوە قسەی لەگەڵ کردم و پیاوێکیش لەتەنیشتمەوە ڕاوەستابوو. پێی فەرمووم: «ئەی کوڕی مرۆڤ، ئەمە شوێنی تەختی من و شوێنی بنی پێمە، کە لەنێو نەوەکانی ئیسرائیل بۆ هەتاهەتایە نیشتەجێ دەبم. لەمەودوا بنەماڵەی ئیسرائیل ناوی پیرۆزم گڵاو ناکەن، نە خۆیان و نە پاشاکانیان، نە بە لەشفرۆشی و نە بە تەرمی پاشاکانیان لە نزرگەکانی سەر بەرزایی. کاتێک ئەوان بەردەرگاکەیان لای بەردەرگاکەم و چوارچێوەی دەرگاکەیان لای چوارچێوەی دەرگاکەم دانا، لەنێوان من و ئەواندا تەنها دیوارێک هەبوو، جا ناوی پیرۆزی منیان بە نەریتە قێزەونەکانیان گڵاوکرد. منیش بە تووڕەیی خۆم لەناوم بردن. ئێستا با لەشفرۆشی و تەرمی پاشاکانیان لە من دووربخەنەوە، ئەو کاتە منیش بۆ هەتاهەتایە لەناویان نیشتەجێ دەبم.

10 «ئەی کوڕی مرۆڤ، دەربارەی پەرستگاکە بە بنەماڵەی ئیسرائیل ڕابگەیەنە، با لە تاوانەکانی خۆیان شەرمەزار بن و با نەخشەکە بپێون. 11 ئەگەر هاتوو لە هەرچی کردوویانە شەرمەزارییان کێشا، ئەوسا وێنەی پەرستگا، نەخشە و شوێنی چوونەدەرەوە و شوێنی چوونەژوورەوە، هەموو شێوە و فەرزەکان و فێرکردنەکانییان بۆ باس بکە. ئەمە لەبەرچاویان بنووسە، با هەموو نەخشە و هەموو فەرزەکانی بەجێبهێنن و کاری پێ بکەن.

12 «ئەمە فێرکردنی پەرستگاکەیە: لەسەر لووتکەی کێوەکە، هەموو چواردەوری پەرستگاکە دەبێتە شوێنێکی زۆر پیرۆز، ئەمە فێرکردنی پەرستگاکەیە.

قوربانگاکە

13 «ئەمەش پێوانەکانی قوربانگاکەیە بە پێوانەی باڵی درێژ، باڵی درێژیش باڵێک و چوار پەنجەیە[a]. قووڵایی ئاوەڕۆکەی باڵێکە و پانییەکەشی باڵێک و کەنارەکەشی هەتا لێوەکەی چواردەوری بستێکە[b]. ئەمەش بەرزی قوربانگاکەیە: 14 بنکەکەی لە زەوی ئاوەڕۆکەوە هەتا لێواری خوارەوە دوو باڵ و پانییەکەشی یەک باڵ بوو، لە لێوارە بچووکەکەی ژێرەوە هەتا لێوارە گەورەکەی سەرەوەش چوار باڵ و پانییەکەشی یەک باڵ بوو. 15 بەرزی ئاگردانی قوربانگاکەش چوار باڵ بوو، لە ئاگردانی قوربانگاکەشەوە بۆ سەرەوە چوار قۆچ هاتبوونە دەرەوە. 16 ئاگردانی قوربانگاکەش دوازدە باڵ درێژی و دوازدە باڵ پانی بوو، شێوەی چوارگۆشەیی بوو. 17 لێوارەکەی سەرەوەش چوار گۆشە بوو، چواردە باڵ درێژ و چواردە باڵ پان بوو، کەنارەکەی چواردەوریشی نیو باڵ بوو و ئاوەڕۆکەشی بە دەوریدا یەک باڵ بوو، پێپلیکانەکانیشی ڕووەو ڕۆژهەڵات بوو.»

18 پێی فەرمووم: «ئەی کوڕی مرۆڤ، یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئەمانە فەرزەکانی پێشکەشکردنی قوربانی سووتاندن و پرژاندنی خوێن لەسەر قوربانگاکەیە، ئەو ڕۆژەی کە بنیاد دەنرێت. 19 جوانەگایەک[c] بۆ قوربانی گوناه بە کاهینە لێڤییەکان دەدەیت، ئەوانەی لە نەوەی سادۆقن، کە لە من نزیک دەبنەوە بۆ خزمەتکردنم. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. 20 لە خوێنەکەی دەبەیت و لە هەر چوار قۆچی قوربانگاکە و هەر چوار گۆشەی لێوارەکەی سەرەوەی دەدەیت و لە کەنارەکەشی دەدەیت بە هەر چواردەوریدا، بەم شێوەیە پاکی دەکەیتەوە و کەفارەتی بۆ دەکەیت. 21 جوانەگاکەی قوربانی گوناه دەبەیت و لە شوێنی دیاریکراو لە پەرستگاکە لە دەرەوەی پیرۆزگاکە دەیسووتێنیت.

22 «لە ڕۆژی دووەم گیسکێکی نێری ساغ پێشکەش دەکەیت، ساغ بێت، دەکرێت بە قوربانی گوناه و قوربانگەکە بە خوێنەکەی پاک دەکەنەوە وەک چۆن بە خوێنی جوانەگاکە پاکیان کردەوە. 23 کە لە پاککردنەوەکە تەواو بوویت، جوانەگایەکی ساغ و بەرانێکی ساغی مێگەل پێشکەش دەکەیت. 24 لەبەردەم یەزدان پێشکەشیان دەکەیت و کاهینەکان خوێیان پێوە دەکەن و دەیانکەن بە قوربانی سووتاندن بۆ یەزدان.

25 «حەوت ڕۆژ، هەر ڕۆژە گیسکێکی نێرینە دەکەیت بە قوربانی گوناه و جوانەگایەکی ساغ و بەرانێکی ساغی مێگەل دەکەیت بە قوربانی. 26 کاهینەکان حەوت ڕۆژ لەسەر قوربانگاکە کەفارەتی بۆ دەکەن و پاکی دەکەنەوە، بەم شێوەیە تەرخانی دەکەن. 27 کە ئەم ڕۆژانە تەواو بوون، لە ڕۆژی هەشتەم بەسەرەوە کاهینەکان لەسەر قوربانگاکە قوربانی سووتاندنەکان و قوربانییەکانی هاوبەشیتان[d] پێشکەش دەکەن، منیش لێتان ڕازی دەبم. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.»

Footnotes

  1. 43‏:13 چوار پەنجەیە: نزیکەی هەشت سەنتیمەتر.‏
  2. 43‏:13 بستێک: نزیکەی 22 سەنتیمەتر.‏
  3. 43‏:19 لەو کاتەوەی کە گوێرەکەی نێر لە شیر دەبڕدرێتەوە پێی دەگوترێت (نۆبەن) یان (جوانەگا).‏
  4. 43‏:27 قوربانی هاوبەشی: ئەم قوربانییە هاودەمی قوربانی سووتاندن بوو. تەنها یەک کەس هەڵدەستا بە دابینکردنی ئەم قوربانییە، بەڵام لەگەڵ خەڵکی دیکە بەشی زۆری ئەم قوربانییەیان لەبەردەم خودا دەخوارد وەک هێمایەک بۆ پێکەوە ژیان. بڕوانە لێڤییەکان 7‏:11‏-15.‏‏

God’s Glory Returns to the Temple

43 Then the man brought me to the gate facing east,(A) and I saw the glory of the God of Israel coming from the east. His voice was like the roar of rushing waters,(B) and the land was radiant with his glory.(C) The vision I saw was like the vision I had seen when he[a] came to destroy the city and like the visions I had seen by the Kebar River, and I fell facedown. The glory(D) of the Lord entered the temple through the gate facing east.(E) Then the Spirit(F) lifted me up(G) and brought me into the inner court, and the glory(H) of the Lord filled the temple.(I)

While the man was standing beside me, I heard someone speaking to me from inside the temple. He said: “Son of man, this is the place of my throne(J) and the place for the soles of my feet. This is where I will live among the Israelites forever. The people of Israel will never again defile(K) my holy name—neither they nor their kings—by their prostitution and the funeral offerings[b] for their kings at their death.[c](L) When they placed their threshold next to my threshold and their doorposts beside my doorposts, with only a wall between me and them, they defiled my holy name by their detestable practices. So I destroyed them in my anger. Now let them put away from me their prostitution and the funeral offerings for their kings, and I will live among them forever.(M)

10 “Son of man, describe the temple to the people of Israel, that they may be ashamed(N) of their sins. Let them consider its perfection, 11 and if they are ashamed of all they have done, make known to them the design of the temple—its arrangement, its exits and entrances—its whole design and all its regulations[d] and laws. Write these down before them so that they may be faithful to its design and follow all its regulations.(O)

12 “This is the law of the temple: All the surrounding area(P) on top of the mountain will be most holy.(Q) Such is the law of the temple.

The Great Altar Restored

13 “These are the measurements of the altar(R) in long cubits,[e] that cubit being a cubit and a handbreadth: Its gutter is a cubit deep and a cubit wide, with a rim of one span[f] around the edge. And this is the height of the altar: 14 From the gutter on the ground up to the lower ledge that goes around the altar it is two cubits high, and the ledge is a cubit wide.[g] From this lower ledge to the upper ledge that goes around the altar it is four cubits high, and that ledge is also a cubit wide.[h] 15 Above that, the altar hearth(S) is four cubits high, and four horns(T) project upward from the hearth. 16 The altar hearth is square, twelve cubits[i] long and twelve cubits wide.(U) 17 The upper ledge(V) also is square, fourteen cubits[j] long and fourteen cubits wide. All around the altar is a gutter of one cubit with a rim of half a cubit.[k] The steps(W) of the altar face east.(X)

18 Then he said to me, “Son of man, this is what the Sovereign Lord says: These will be the regulations for sacrificing burnt offerings(Y) and splashing blood(Z) against the altar when it is built: 19 You are to give a young bull(AA) as a sin offering[l] to the Levitical priests of the family of Zadok,(AB) who come near(AC) to minister before me, declares the Sovereign Lord. 20 You are to take some of its blood and put it on the four horns of the altar(AD) and on the four corners of the upper ledge(AE) and all around the rim, and so purify the altar(AF) and make atonement for it. 21 You are to take the bull for the sin offering and burn it in the designated part of the temple area outside the sanctuary.(AG)

22 “On the second day you are to offer a male goat without defect for a sin offering, and the altar is to be purified as it was purified with the bull. 23 When you have finished purifying it, you are to offer a young bull and a ram from the flock, both without defect.(AH) 24 You are to offer them before the Lord, and the priests are to sprinkle salt(AI) on them and sacrifice them as a burnt offering to the Lord.

25 “For seven days(AJ) you are to provide a male goat daily for a sin offering; you are also to provide a young bull and a ram from the flock, both without defect.(AK) 26 For seven days they are to make atonement for the altar and cleanse it; thus they will dedicate it. 27 At the end of these days, from the eighth day(AL) on, the priests are to present your burnt offerings(AM) and fellowship offerings(AN) on the altar. Then I will accept you, declares the Sovereign Lord.”

Footnotes

  1. Ezekiel 43:3 Some Hebrew manuscripts and Vulgate; most Hebrew manuscripts I
  2. Ezekiel 43:7 Or the memorial monuments; also in verse 9
  3. Ezekiel 43:7 Or their high places
  4. Ezekiel 43:11 Some Hebrew manuscripts and Septuagint; most Hebrew manuscripts regulations and its whole design
  5. Ezekiel 43:13 That is, about 21 inches or about 53 centimeters; also in verses 14 and 17. The long cubit is the basic unit for linear measurement throughout Ezekiel 40–48.
  6. Ezekiel 43:13 That is, about 11 inches or about 27 centimeters
  7. Ezekiel 43:14 That is, about 3 1/2 feet high and 1 3/4 feet wide or about 105 centimeters high and 53 centimeters wide
  8. Ezekiel 43:14 That is, about 7 feet high and 1 3/4 feet wide or about 2.1 meters high and 53 centimeters wide
  9. Ezekiel 43:16 That is, about 21 feet or about 6.4 meters
  10. Ezekiel 43:17 That is, about 25 feet or about 7.4 meters
  11. Ezekiel 43:17 That is, about 11 inches or about 27 centimeters
  12. Ezekiel 43:19 Or purification offering; also in verses 21, 22 and 25