Add parallel Print Page Options

گڵاوکردنی پەرستگا

ئەوە بوو لە پێنجی مانگی شەشی ساڵی شەشەم،[a] کاتێک لە ماڵی خۆم دانیشتبووم و پیرانی یەهوداش بەرامبەرم دانیشتبوون، لەوێ ڕۆحی یەزدانی باڵادەست هاتە سەرم. جا تەماشام کرد ئەوەتا شێوەیەکی وەک مرۆڤم بینی، وێنەکەی لە ناوقەدیەوە بەرەو خوارەوە ئاگر و لە ناوقەدیەوە بەرەو سەرەوە وەک وێنەی بریسکانەوە لە شێوەی کانزایەکی ئاگراوی بوو. شتێکی درێژکرد لە شێوەی دەست بوو، بە قژی سەرم منی گرت. ڕۆحی خودا لەنێوان زەوی و ئاسماندا هەڵیگرتم و لە چەند بینینێکدا منی هێنایە ئۆرشەلیم، بۆ داڵانی دەروازەکەی حەوشەی ناوەوە، ئەوەی ڕووەو باکوورە کە دیوەخانی ئەو پەیکەرەیە[b] کە ئیرەیی[c] خودا دەجۆشێنێت. شکۆمەندی خودای ئیسرائیل لەوێ بوو، وەک ئەو بینینەی کە لە دەشتەکە بۆم ئاشکرا کرا.

ئینجا پێی فەرمووم: «ئەی کوڕی مرۆڤ، چاوت بەرەو ڕێگای باکوور هەڵبڕە.» چاوم بەرەو ڕێگای باکوور هەڵبڕی و ئەو پەیکەرەم بینی کە ئیرەیی خودا دەجۆشێنێت، لەلای دەرگای باکووری حەوشەی قوربانگاکە، بەرامبەر دەروازەی باکوور.

پاشان پێی فەرمووم: «ئەی کوڕی مرۆڤ، بینیت چی دەکەن؟ ئەو قێزەونییە گەورانەی کە بنەماڵەی ئیسرائیل لێرە دەیکەن، بۆ ئەوەی لە پیرۆزگاکەم دوورم بخەنەوە؟ بەڵام هێشتا شتی قێزەونتریش دەبینیت.»

ئینجا منی هێنایە بەر دەرگای حەوشەکە، جا تەماشام کرد و کونێکم لە دیوارەکە بینی. پێی فەرمووم: «ئەی کوڕی مرۆڤ، ئێستا دیوارەکە هەڵکۆڵە.» منیش دیوارەکەم هەڵکۆڵی و دەرگایەکم بینییەوە.

پێی فەرمووم: «بڕۆ ژوورەوە و ئەو نەریتە قێزەونە خراپانە ببینە کە لەوێ دەیکەن.» 10 منیش چوومە ژوورەوە و سەیرم کرد، ئەوەتا شێوەی هەموو جۆرە خشۆکێک و گیانلەبەری گڵاو و هەموو بتەکانی بنەماڵەی ئیسرائیل لەسەر دیوارەکە بە هەر چواردەوریدا وێنەی کێشراوە. 11 حەفتا پیاو لە پیرانی بنەماڵەی ئیسرائیل لەبەردەمیان وەستابوون و یازەنیاهوی کوڕی شافانیش لەناوەڕاستیان وەستابوو. هەرکەسێک بخووردانی خۆی بەدەستەوە بوو، بۆنی دووکەڵی بخووریش هەڵدەستا.

12 پێی فەرمووم: «ئەی کوڕی مرۆڤ، بینیت پیرانی بنەماڵەی ئیسرائیل لە تاریکیدا چی دەکەن، هەرکەسە و لە نزرگەی بتەکەی خۆی؟ چونکە دەڵێن: ”یەزدان نامانبینێت، یەزدان خاکەکەی بەجێهێشتووە.“» 13 ئینجا پێی فەرمووم: «هێشتا دەگەڕێیتەوە و کاری قێزەونتریش دەبینیت کە ئەوان دەیکەن!»

14 پاشان منی هێنایە داڵانی دەروازەی ماڵی یەزدان، ئەوەی ڕووەو باکوورە، ئەوەتا ژنان دانیشتوون و بۆ تەمووز[d] دەگریێن. 15 پێی فەرمووم: «ئەی کوڕی مرۆڤ، ئەمەت بینی؟ هێشتا دەگەڕێیتەوە و کاری قێزەونتریش دەبینیت.»

16 ئینجا منی هێنایە حەوشەکەی ناوەوەی ماڵی یەزدان، ئەوەتا لەلای داڵانی پیرۆزگای یەزدان لەنێوان هەیوان و قوربانگاکە، نزیکەی بیست و پێنج پیاو پشتیان لە پەرستگای یەزدانە و ڕوویان لە ڕۆژهەڵاتە، ڕووەو ڕۆژهەڵات کڕنۆشیان بۆ خۆر بردووە.

17 پێی فەرمووم: «ئەی کوڕی مرۆڤ، بینیت؟ ئایا ئەو کردەوە قێزەونانەی بنەماڵەی یەهودا لێرە کردوویانە کەمە؟ سەرباری ئەوەش خاکەکەیان پڕکردووە لە ستەم و دەگەڕێنەوە بۆ پەستکردنم، ببینە چیلکە دار لە لووتیان نزیک دەکەنەوە[e]. 18 هەروەها منیش بە تووڕەییەوە هەڵسوکەوتیان لەگەڵدا دەکەم، چاوەکانم بەزەییان نایەتەوە و دەستم لێیان ناپارێزم. ئەگەر بە دەنگی بەرز لە گوێمدا هاوار بکەن گوێیان لێ ناگرم.»

Footnotes

  1. 8‏:1 مەبەست لەو ماوەیە لەدوای ڕاپێچکردنی یەهۆیاکینی پاشای یەهودا بۆ بابل، کە بەرامبەر بە ساڵنامەی ئێستا دەکاتە حەڤدەی مانگی نۆ ساڵی 592ی پێش زایین.‏
  2. 8‏:3 مەبەست لە پەیکەری ئەشێرەی خواژنە کەنعانییەکانە کە خودای زاوزێ بوو، خەڵکی لە دەوروبەری وەک جۆرێک لە پەرستن هەموو داوێنپیسییەکیان دەکرد. بڕوانە دووەم پاشایان 21‏:7‏.‏
  3. 8‏:3 ئیرەیی: واتای هەڵوێستی توندی خودا بەرامبەر بە بتپەرستی، چونکە خودا دەیەوێت تەنها ئەو بپەرسترێت.‏
  4. 8‏:14 تەمووز: خودای زاوزێ و خوداوەندی جیهانی خوارەوە، واتە جیهانی مردووان.‏
  5. 8‏:17 هێمایەکی ئاشورییەکان بوو بۆ پەرستنی خوداوەندەکانیان.‏

Idolatry in the Temple

In the sixth year, in the sixth month on the fifth day, while I was sitting in my house and the elders(A) of Judah were sitting before(B) me, the hand of the Sovereign Lord came on me there.(C) I looked, and I saw a figure like that of a man.[a] From what appeared to be his waist down he was like fire, and from there up his appearance was as bright as glowing metal.(D) He stretched out what looked like a hand(E) and took me by the hair of my head. The Spirit lifted me up(F) between earth and heaven and in visions(G) of God he took me to Jerusalem, to the entrance of the north gate of the inner court,(H) where the idol that provokes to jealousy(I) stood. And there before me was the glory(J) of the God of Israel, as in the vision I had seen in the plain.(K)

Then he said to me, “Son of man, look toward the north.” So I looked, and in the entrance north of the gate of the altar I saw this idol(L) of jealousy.

And he said to me, “Son of man, do you see what they are doing—the utterly detestable(M) things the Israelites are doing here, things that will drive me far from my sanctuary?(N) But you will see things that are even more detestable.”

Then he brought me to the entrance to the court. I looked, and I saw a hole in the wall. He said to me, “Son of man, now dig into the wall.” So I dug into the wall and saw a doorway there.

And he said to me, “Go in and see the wicked and detestable things they are doing here.” 10 So I went in and looked, and I saw portrayed all over the walls(O) all kinds of crawling things and unclean(P) animals and all the idols of Israel.(Q) 11 In front of them stood seventy elders(R) of Israel, and Jaazaniah son of Shaphan was standing among them. Each had a censer(S) in his hand, and a fragrant cloud of incense(T) was rising.(U)

12 He said to me, “Son of man, have you seen what the elders of Israel are doing in the darkness,(V) each at the shrine of his own idol? They say, ‘The Lord does not see(W) us; the Lord has forsaken the land.’” 13 Again, he said, “You will see them doing things that are even more detestable.”

14 Then he brought me to the entrance of the north gate of the house of the Lord, and I saw women sitting there, mourning the god Tammuz.(X) 15 He said to me, “Do you see this, son of man? You will see things that are even more detestable than this.”

16 He then brought me into the inner court(Y) of the house of the Lord, and there at the entrance to the temple, between the portico and the altar,(Z) were about twenty-five men. With their backs toward the temple of the Lord and their faces toward the east, they were bowing down to the sun(AA) in the east.(AB)

17 He said to me, “Have you seen this, son of man? Is it a trivial matter for the people of Judah to do the detestable things(AC) they are doing here? Must they also fill the land with violence(AD) and continually arouse my anger?(AE) Look at them putting the branch to their nose! 18 Therefore I will deal with them in anger;(AF) I will not look on them with pity(AG) or spare them. Although they shout in my ears, I will not listen(AH) to them.”

Footnotes

  1. Ezekiel 8:2 Or saw a fiery figure