Add parallel Print Page Options

بەڵێنی شکۆمەندی پەرستگای نوێ

لە بیست و یەکی مانگی حەوت، فەرمایشتی یەزدان لە ڕێگەی حەگەی پێغەمبەرەوە هات: «ئێستا قسە بکە لەگەڵ زروبابلی کوڕی شەئەلتیێلی فەرمانڕەوای یەهودا و یەشوعی کوڕی یەهۆچاداقی سەرۆکی کاهین و پاشماوەی گەل، بڵێ: ”لەوانەی کە ماونەتەوە کامەتان ئەو ماڵەی لە شکۆمەندی یەکەمیدا بینیوە؟ ئەی ئێستا ئێوە چۆن دەیبینن؟ ئایا وەک هیچ نایەتە بەرچاوتان؟“ یەزدان دەفەرموێت: ”بەڵام ئێستا ئەی زروبابل، بەهێزبە. ئەی یەشوعی کوڕی یەهۆچاداقی سەرۆکی کاهین، بەهێزبە. ئەی هەموو گەلی خاکەکە، بەهێزبن و ئیش بکەن، چونکە من لەگەڵتانم.“ ئەوە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە. ”بەپێی ئەو پەیمانەی لەگەڵتاندا بەستم کاتێک لە میسرەوە هاتنە دەرەوە، ڕۆحم لەنێوتاندا ماوە. مەترسن.“

«یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: ”پاش کەمێک من جارێکی دیکە ئاسمان و زەوی، دەریا و وشکانی دەهەژێنم. هەموو گەلان دەهەژێنم و هەموو شتە گرانبەهاکانی گەلان دێن و ئەم ماڵە پڕ لە شکۆ دەکەم.“ ئەوە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە. ”زیو بۆ منە، زێڕ بۆ منە.“ ئەوە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە. ”شکۆمەندی ئێستای ئەم ماڵە لە شکۆمەندی پێشتری مەزنتر دەبێت. لەم شوێنەدا ئاشتی دەبەخشم.“ ئەوە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.»

بەرەکەت بۆ گەلی گڵاو

10 لە بیست و چواری نۆی ساڵی دووەمی داریوش، فەرمایشتی یەزدان بۆ حەگەی پێغەمبەر هات و فەرمووی: 11 «یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت: ”ئێستا لە کاهینەکان بپرسە تەورات چی دەڵێت: 12 ئەگەر کەسێک گۆشتی تەرخانکراوی پیرۆزی بە دامێنی کراسەکەی هەڵگرت و دامێنی بە نان یان چێشت یان شەراب یان زەیت یان هەر خواردنێک کەوت، ئایا ئەم خواردنە پیرۆز دەبێت؟“»

کاهینەکانیش وەڵامیان دایەوە گوتیان: «نەخێر.»

13 ئینجا حەگەی گوتی: «ئەگەر کەسێک بە مردووێک گڵاو بووبێت، دەست لە یەکێک لەم خواردنانە بدات، ئایا ئەم خواردنە گڵاو دەبێت؟»

کاهینەکان وەڵامیان دایەوە و گوتیان: «بەڵێ، گڵاو دەبێت.»

14 ئینجا حەگەی وەڵامی دایەوە و گوتی: «یەزدان دەفەرموێت: ”ئەم گەلە و ئەم نەتەوەیە لەبەردەمم ئاوان. هەموو کردەوەکانی دەستیان و ئەوەی لەوێ پێشکەشی دەکەن گڵاوە.

15 «”ئێستاش لەمڕۆوە لە ڕۆژانی ڕابردوو ڕابمێنن: پێش ئەوەی لە پەرستگای یەزدان بەردێک بخرێتە سەر بەردێک. 16 لەو ڕۆژانە یەکێکتان دەهاتە سەر خەرمانی گەنم بیست ڕبە ببات، تەنها دە هەبوو. دەهاتە سەر قەڕابەکە تاکو پەنجا قاپی لێ پڕ بکات، تەنها بیست هەبوو. 17 بە بای گەرمەسێر و کەڕوو و تەرزە لە هەموو کردەوەکانی دەستتانم دا، بەڵام ئێوە نەگەڕانەوە لام.“ ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 18 ”لەم ڕۆژە بەدواوە ڕابمێنن، لە ڕۆژی بیست و چواری مانگی نۆ، لەو ڕۆژەوە کە پەرستگای یەزدان دامەزرا. لێی ڕابمێنن: 19 ئایا هێشتا تۆو لە ئەمبارەکانە؟ ئەی مێو و هەنجیر و هەنار و داری زەیتوونیش هێشتا بەریان نەگرتووە؟

«”لەم ڕۆژەوە بەرەکەتدارت دەکەم.“»

زروبابل ئەنگوستیلەی یەزدانە

20 دووبارە فەرمایشتی یەزدان بۆ حەگەی هاتەوە، لە ڕۆژی بیست و چواری مانگی نۆ، فەرمووی: 21 «قسە لەگەڵ زروبابلی فەرمانڕەوای یەهودا بکە و بڵێ: ”من ئاسمان و زەوی دەهەژێنم. 22 تەختی پاشایەتییەکان وەردەگێڕم و هێزی پاشایەتی نەتەوەکان لەناودەبەم. گالیسکە و سوارەکەی وەردەگێڕم، ئەسپ و سوارەکانیان دەکوژرێن، هەریەکە بە شمشێری براکەی.“

23 «یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت: ”ئەی زروبابلی کوڕی شەئەلتیێلی بەندەی من، لەو ڕۆژەدا دەتبەم و وەک ئەنگوستیلەت لێ دەکەم بۆ خۆم، چونکە تۆم هەڵبژارد.“ ئەوە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.»

on the twenty-first day of the seventh month,(A) the word of the Lord came through the prophet Haggai:(B) “Speak to Zerubbabel(C) son of Shealtiel, governor of Judah, to Joshua son of Jozadak,[a](D) the high priest, and to the remnant(E) of the people. Ask them, ‘Who of you is left who saw this house(F) in its former glory? How does it look to you now? Does it not seem to you like nothing?(G) But now be strong, Zerubbabel,’ declares the Lord. ‘Be strong,(H) Joshua son of Jozadak,(I) the high priest. Be strong, all you people of the land,’ declares the Lord, ‘and work. For I am with(J) you,’ declares the Lord Almighty. ‘This is what I covenanted(K) with you when you came out of Egypt.(L) And my Spirit(M) remains among you. Do not fear.’(N)

“This is what the Lord Almighty says: ‘In a little while(O) I will once more shake the heavens and the earth,(P) the sea and the dry land. I will shake all nations, and what is desired(Q) by all nations will come, and I will fill this house(R) with glory,(S)’ says the Lord Almighty. ‘The silver is mine and the gold(T) is mine,’ declares the Lord Almighty. ‘The glory(U) of this present house(V) will be greater than the glory of the former house,’ says the Lord Almighty. ‘And in this place I will grant peace,(W)’ declares the Lord Almighty.”

Blessings for a Defiled People

10 On the twenty-fourth day of the ninth month,(X) in the second year of Darius, the word of the Lord came to the prophet Haggai: 11 “This is what the Lord Almighty says: ‘Ask the priests(Y) what the law says: 12 If someone carries consecrated meat(Z) in the fold of their garment, and that fold touches some bread or stew, some wine, olive oil or other food, does it become consecrated?(AA)’”

The priests answered, “No.”

13 Then Haggai said, “If a person defiled by contact with a dead body touches one of these things, does it become defiled?”

“Yes,” the priests replied, “it becomes defiled.(AB)

14 Then Haggai said, “‘So it is with this people(AC) and this nation in my sight,’ declares the Lord. ‘Whatever they do and whatever they offer(AD) there is defiled.

15 “‘Now give careful thought(AE) to this from this day on[b]—consider how things were before one stone was laid(AF) on another in the Lord’s temple.(AG) 16 When anyone came to a heap(AH) of twenty measures, there were only ten. When anyone went to a wine vat(AI) to draw fifty measures, there were only twenty.(AJ) 17 I struck all the work of your hands(AK) with blight,(AL) mildew and hail,(AM) yet you did not return(AN) to me,’ declares the Lord.(AO) 18 ‘From this day on, from this twenty-fourth day of the ninth month, give careful thought(AP) to the day when the foundation(AQ) of the Lord’s temple was laid. Give careful thought: 19 Is there yet any seed left in the barn? Until now, the vine and the fig tree, the pomegranate(AR) and the olive tree have not borne fruit.(AS)

“‘From this day on I will bless(AT) you.’”

Zerubbabel the Lord’s Signet Ring

20 The word of the Lord came to Haggai(AU) a second time on the twenty-fourth day of the month:(AV) 21 “Tell Zerubbabel(AW) governor of Judah that I am going to shake(AX) the heavens and the earth. 22 I will overturn(AY) royal thrones and shatter the power of the foreign kingdoms.(AZ) I will overthrow chariots(BA) and their drivers; horses and their riders(BB) will fall, each by the sword of his brother.(BC)

23 “‘On that day,(BD)’ declares the Lord Almighty, ‘I will take you, my servant(BE) Zerubbabel(BF) son of Shealtiel,’ declares the Lord, ‘and I will make you like my signet ring,(BG) for I have chosen you,’ declares the Lord Almighty.”

Footnotes

  1. Haggai 2:2 Hebrew Jehozadak, a variant of Jozadak; also in verse 4
  2. Haggai 2:15 Or to the days past