Add parallel Print Page Options

نووسراوەکەی سەر دیوار

بێلشەسری پاشا خوانێکی گەورەی بۆ هەزار گەورە پیاوەکەی سازکرد و شەرابی لەگەڵیان خواردەوە. لەو کاتەی کە بێلشەسر شەرابەکەی دەنۆشی فەرمانی دا ئەو قاپوقاچاغە زێڕ و زیوە بهێنن کە نەبوخودنەسری باوکی[a] لەو پەرستگایەی لە ئۆرشەلیمە دەریهێنابوون، بۆ ئەوەی پاشا و گەورە پیاو و ژن و کەنیزەکانی پێی بخۆنەوە. ئینجا ئەو قاپوقاچاغە زێڕەیان هێنا کە لە پەرستگای ماڵی خودا لە ئۆرشەلیمەوە دەرهێنرابوو، پاشا و گەورە پیاو و ژن و کەنیزەکانی پێیان خواردەوە. شەرابیان دەخواردەوە و ستایشی خوداوەندە زێڕ و زیو و بڕۆنز و ئاسن و دار و بەردینەکانیان دەکرد.

لەناکاو پەنجەکانی دەستێکی مرۆڤانە دەرکەوت و لەسەر گەچی دیوارەکەی کۆشکی پاشا لەتەنیشت چرادانەکە دەستی بە نووسین کرد، پاشاش تەماشای دەستەکەی کرد کە دەینووسی. ئینجا ڕەنگی پاشا پەڕی و بیرکردنەوەکانی تۆقاندیان و قاچەکانی هێزیان لێ برا و ئەژنۆکانی کەوتنە لەرزین.

پاشا بە دەنگی بەرز هاواری کرد کە ئەفسونگەر و ئەستێرەناس و فاڵگرەوەکان بهێننە ژوورەوە. پاشا بەم دانایانەی بابلی گوت: «هەر پیاوێک ئەو نووسینە بخوێنێتەوە و بۆم لێکبداتەوە، ئەوا جلی ڕەنگی ئەرخەوانی لەبەر دەکرێت، ملوانکەی زێڕیش لە ملی دەکرێت و لە پاشایەتییەکەدا دەبێتە سێیەم دەسەڵاتدار.»

ئینجا هەموو داناکانی پاشا چوونە ژوورەوە، بەڵام نەیانتوانی نووسینەکە بخوێننەوە و بۆ پاشا لێکی بدەنەوە. لەبەر ئەوە بێلشەسر زۆر ترسا و ڕەنگی گۆڕا و گەورە پیاوەکانیش شڵەژان.

10 بەڵام شاژنی دایک لەبەر دەنگی پاشا و گەورە پیاوانی چووە هۆڵی خوانەکە، شاژن بە پاشای گوت: «ئەی پاشا، هەتاهەتایە هەر بژی! با بیرکردنەوەکانت نەتترسێنن و ڕەنگت نەگۆڕێت! 11 لە پاشایەتییەکەتدا پیاوێک هەیە ڕۆحی خودا پیرۆزەکانی تێدایە، لە سەردەمی باوکت ڕووناکبیری و زیرەکی و داناییەکی وەک دانایی خوداوەندەکانی تێدا بەدی کراوە. نەبوخودنەسری پاشای باوکت کردی بە گەورەی جادووگەر و ئەفسونگەر و ئەستێرەناس و فاڵگرەوەکان. 12 ئەو پیاوە دانیالە، کە پاشا ناوی لێناوە بێلتەشەسر، کە ڕۆحێکی تەواو و زانین و زیرەکی و لێکدانەوەی خەون و هەڵهێنانی مەتەڵ و چارەسەرکردنی گیروگرفتی تێدا بینراوە. با ئێستا دانیال بانگ بکرێت و لێکی بداتەوە.»

13 ئینجا دانیال هێنرایە بەردەم پاشا، پاشاش پێی گوت: «ئایا تۆ ئەو دانیالەی کە لە نەوە ڕاپێچکراوەکانی یەهودایت، ئەوەی پاشای باوکم لە یەهوداوە هێنای؟ 14 بیستوومە کە ڕۆحی خوداوەندەکان و ڕووناکبیری و زیرەکی و دانایی تەواوت تێدایە. 15 ئێستاش دانا و ئەفسونگەرەکان بۆ بەردەمم هێنرانە ژوورەوە، بۆ ئەوەی ئەم نووسینە بخوێننەوە و پێم بڵێن مەبەستی چییە، بەڵام نەیانتوانی لێکی بدەنەوە. 16 من بیستوومە کە تۆ دەتوانیت شت لێکبدەیتەوە و نهێنییە شاراوەکان ئاشکرا بکەیت. ئەگەر ئێستا توانیت ئەو نووسینە بخوێنیتەوە و بۆم لێکبدەیتەوە، ئەوا جلی ڕەنگ ئەرخەوانیت لەبەر دەکرێت و ملوانکەی زێڕیش لە ملت دەکرێت و لە پاشایەتییەکەدا دەبیتە سێیەم دەسەڵاتدار.»

17 دانیالیش وەڵامی پاشای دایەوە: «با دیارییەکانت بۆ خۆت بن و پاداشتەکانت بە کەسێکی دیکە بدە، بەڵام من نووسینەکە بۆ پاشا دەخوێنمەوە و بۆی لێکدەدەمەوە.

18 «ئەی پاشا، خودای هەرەبەرز پاشایەتی و گەورەیی و شکۆمەندی و هێزی دایە نەبوخودنەسری باوکت. 19 بەهۆی ئەو گەورەییەی کە پێیدا، هەموو گەلان و نەتەوەکان و خەڵکی هەموو زمانەکان لەبەردەمی دەتۆقین و دەلەرزین. ئەوەی ویستی کوشتی و ئەوەی ویستی بە زیندوویی هێشتییەوە و ئەوەی ویستی بەرزی کردەوە و ئەوەی ویستی نزمی کردەوە. 20 بەڵام کاتێک دڵی بە فیز بوو و کەللە ڕەق بوو، لە تەختی پاشایەتی هێنرایە خوارەوە و شکۆیەکەی لێسەنرایەوە. 21 لەنێو خەڵکدا دەرکرا و مێشکی وەک مێشکی ئاژەڵی لێهات، لەگەڵ کەرەکێوی دەژیا و وەک گا گژوگیای دەخوارد، لەشی بە شەونمی ئاسمان تەڕبوو، هەتا دانی بەوەدا نا کە خودای هەرەبەرز دەسەڵاتی لەسەر پاشایەتی مرۆڤدا هەیە، دەیدات بەوەی خواستی خۆیەتی.

22 «بەڵام تۆ ئەی بێلشەسری کوڕی، لەگەڵ ئەوەی هەموو ئەمەت زانی، خۆتت نزم نەکردووەتەوە. 23 بەڵکو خۆتت لە پەروەردگاری ئاسمان بە بەرزتر زانی، قاپوقاچاغەکانی پەرستگاکەی ئەویان هێنایە بەردەمت و تۆش خۆت و گەورە پیاوان و ژنەکانت و کەنیزەکانت تێیاندا شەرابتان خواردەوە. ستایشی بتە زێڕ و زیو و بڕۆنز و ئاسن و دار و بەردەکانت کرد، کە نابینن و تێناگەن و نازانن. بەڵام خودا ئەوەی هەناسەی تۆ و هەموو ڕێگاکانت بە دەستی ئەوە، ئەوت شکۆدار نەکرد. 24 لەبەر ئەوە ئەو دەستە لەلای ئەوەوە نێردرا و ئەم نووسینەی نووسی.

25 «ئەمە ئەو نووسینەیە کە نووسراوە:

مەنێ[b]، مەنێ، تەقێل[c] و پەرسین[d].

26 «ئەمەش لێکدانەوەی وشەکانە:

مەنێ: خودا ڕۆژانی پاشایەتییەکەی تۆی ژمارد و کۆتایی پێ هێنا.
27 تەقێل: بە تەرازووەکان کێشرایت و نەقوستان دەرچوویت.
28 پەرس: پاشایەتییەکەت دابەش کرا و درایە ماد و فارس.»

29 ئینجا بێلشەسر فەرمانی دا جلی ڕەنگی ئەرخەوانی لەبەر دانیال بکەن و ملوانکەی زێڕیش لە ملی بکەن و جاڕبدەن کە لە پاشایەتییەکەدا بووە سێیەم دەسەڵاتدار.

30 هەر لەو شەوەدا بێلشەسری پاشای بابلییەکان کوژرا، 31 داریوشی ماد لە تەمەنی شەست و دوو ساڵیدا دەستی بەسەر پاشایەتییەکەدا گرت.

Footnotes

  1. 5‏:2 باوک: دەشێت باپیرە گەورەی بێت.‏
  2. 5‏:25 واتە ژمێردراوە.‏
  3. 5‏:25 بە واتای شاقل یان کێشراو دێت.‏
  4. 5‏:25 کۆی (پەرس)، بە واتای نیوە شاقل یان خاکی فارس یان دابەشکراو دێت.‏

The Writing on the Wall

King Belshazzar(A) gave a great banquet(B) for a thousand of his nobles(C) and drank wine with them. While Belshazzar was drinking(D) his wine, he gave orders to bring in the gold and silver goblets(E) that Nebuchadnezzar his father[a] had taken from the temple in Jerusalem, so that the king and his nobles, his wives and his concubines(F) might drink from them.(G) So they brought in the gold goblets that had been taken from the temple of God in Jerusalem, and the king and his nobles, his wives and his concubines drank from them. As they drank the wine, they praised the gods(H) of gold and silver, of bronze, iron, wood and stone.(I)

Suddenly the fingers of a human hand appeared and wrote on the plaster of the wall, near the lampstand in the royal palace. The king watched the hand as it wrote. His face turned pale(J) and he was so frightened(K) that his legs became weak(L) and his knees were knocking.(M)

The king summoned the enchanters,(N) astrologers[b](O) and diviners.(P) Then he said to these wise(Q) men of Babylon, “Whoever reads this writing and tells me what it means will be clothed in purple and have a gold chain placed around his neck,(R) and he will be made the third(S) highest ruler in the kingdom.”(T)

Then all the king’s wise men(U) came in, but they could not read the writing or tell the king what it meant.(V) So King Belshazzar became even more terrified(W) and his face grew more pale. His nobles were baffled.

10 The queen,[c] hearing the voices of the king and his nobles, came into the banquet hall. “May the king live forever!”(X) she said. “Don’t be alarmed! Don’t look so pale! 11 There is a man in your kingdom who has the spirit of the holy gods(Y) in him. In the time of your father he was found to have insight and intelligence and wisdom(Z) like that of the gods.(AA) Your father, King Nebuchadnezzar, appointed him chief of the magicians, enchanters, astrologers and diviners.(AB) 12 He did this because Daniel, whom the king called Belteshazzar,(AC) was found to have a keen mind and knowledge and understanding, and also the ability to interpret dreams, explain riddles(AD) and solve difficult problems.(AE) Call for Daniel, and he will tell you what the writing means.(AF)

13 So Daniel was brought before the king, and the king said to him, “Are you Daniel, one of the exiles my father the king brought from Judah?(AG) 14 I have heard that the spirit of the gods(AH) is in you and that you have insight, intelligence and outstanding wisdom.(AI) 15 The wise men and enchanters were brought before me to read this writing and tell me what it means, but they could not explain it.(AJ) 16 Now I have heard that you are able to give interpretations and to solve difficult problems.(AK) If you can read this writing and tell me what it means, you will be clothed in purple and have a gold chain placed around your neck,(AL) and you will be made the third highest ruler in the kingdom.”(AM)

17 Then Daniel answered the king, “You may keep your gifts for yourself and give your rewards to someone else.(AN) Nevertheless, I will read the writing for the king and tell him what it means.

18 “Your Majesty, the Most High God gave your father Nebuchadnezzar(AO) sovereignty and greatness and glory and splendor.(AP) 19 Because of the high position he gave him, all the nations and peoples of every language dreaded and feared him. Those the king wanted to put to death, he put to death;(AQ) those he wanted to spare, he spared; those he wanted to promote, he promoted; and those he wanted to humble, he humbled.(AR) 20 But when his heart became arrogant and hardened with pride,(AS) he was deposed from his royal throne(AT) and stripped(AU) of his glory.(AV) 21 He was driven away from people and given the mind of an animal; he lived with the wild donkeys and ate grass like the ox; and his body was drenched with the dew of heaven, until he acknowledged that the Most High God is sovereign(AW) over all kingdoms on earth and sets over them anyone he wishes.(AX)

22 “But you, Belshazzar, his son,[d] have not humbled(AY) yourself, though you knew all this. 23 Instead, you have set yourself up against(AZ) the Lord of heaven. You had the goblets from his temple brought to you, and you and your nobles, your wives(BA) and your concubines drank wine from them. You praised the gods of silver and gold, of bronze, iron, wood and stone, which cannot see or hear or understand.(BB) But you did not honor the God who holds in his hand your life(BC) and all your ways.(BD) 24 Therefore he sent the hand that wrote the inscription.

25 “This is the inscription that was written:

mene, mene, tekel, parsin

26 “Here is what these words mean:

Mene[e]: God has numbered the days(BE) of your reign and brought it to an end.(BF)

27 Tekel[f]: You have been weighed on the scales(BG) and found wanting.(BH)

28 Peres[g]: Your kingdom is divided and given to the Medes(BI) and Persians.”(BJ)

29 Then at Belshazzar’s command, Daniel was clothed in purple, a gold chain was placed around his neck,(BK) and he was proclaimed the third highest ruler in the kingdom.(BL)

30 That very night Belshazzar,(BM) king(BN) of the Babylonians,[h] was slain,(BO) 31 and Darius(BP) the Mede(BQ) took over the kingdom, at the age of sixty-two.[i]

Footnotes

  1. Daniel 5:2 Or ancestor; or predecessor; also in verses 11, 13 and 18
  2. Daniel 5:7 Or Chaldeans; also in verse 11
  3. Daniel 5:10 Or queen mother
  4. Daniel 5:22 Or descendant; or successor
  5. Daniel 5:26 Mene can mean numbered or mina (a unit of money).
  6. Daniel 5:27 Tekel can mean weighed or shekel.
  7. Daniel 5:28 Peres (the singular of Parsin) can mean divided or Persia or a half mina or a half shekel.
  8. Daniel 5:30 Or Chaldeans
  9. Daniel 5:31 In Aramaic texts this verse (5:31) is numbered 6:1.