Add parallel Print Page Options

سەرکەوتن دوای گەڕانەوە بۆ لای یەزدان

30 «کاتێک هەموو ئەم بەرەکەت و نەفرەتەی کە خستوومەتە بەردەمتان بەسەرتان دێت، یەزدانی پەروەردگارتان لەنێو هەموو ئەو نەتەوانەی بۆ لایان دەرتاندەکات، ئینجا بەخۆتاندا دەچنەوە. ئەو کاتە خۆتان و منداڵەکانتان پڕ بە دڵ و لە ناختانەوە دەگەڕێنەوە لای یەزدانی پەروەردگارتان و گوێڕایەڵی دەبن، بەگوێرەی هەموو ئەوەی من ئەمڕۆ فەرمانتان پێ دەکەم. ئەوا یەزدانی پەروەردگارتان لە ڕاپێچکراوی دەتانگەڕێنێتەوە[a] و بەزەیی پێتاندا دێتەوە، دووبارە کۆتان دەکاتەوە لەنێو هەموو ئەو گەلانەی یەزدانی پەروەردگارتان بەناویاندا پەرشوبڵاوی کردنەوە. ئەگەر بۆ ئەوپەڕی ئاسمان پەرشوبڵاو کرابنەوە، ئەوا یەزدانی پەروەردگارتان لەوێوە کۆتان دەکاتەوە و لەوێوە دەتانگەڕێنێتەوە و یەزدانی پەروەردگارتان دەتانهێنێتە ئەو خاکەی کە باوباپیرانتان خاوەنی بوون، جا ئێوە دەستی بەسەردا دەگرن و سەرکەوتووتان دەکات و لە باوباپیرانتان زۆرترتان دەکات. یەزدانی پەروەردگارتان دڵی خۆتان و دڵی نەوەکەتان خەتەنە دەکات، تاکو یەزدانی پەروەردگارتان پڕ بە دڵ و لە ناختانەوە خۆشبوێت بۆ ئەوەی بژین. هەروەها یەزدانی پەروەردگارتان هەموو ئەم نەفرەتانە دەخاتە سەر دوژمنەکانتان و ئەوانەی ڕقیان لێتانە و دەتانچەوسێننەوە، بەڵام ئێوە دەگەڕێنەوە و گوێڕایەڵی یەزدان دەبن و کار بە هەموو فەرمانەکانی دەکەن کە من ئەمڕۆ فەرمانتان پێ دەکەم. ئینجا یەزدانی پەروەردگارتان لە هەموو کارەکانی دەستتان سەروەت و سامانتان زۆر دەکات، لە بەری سک و ئاژەڵی ماڵی و بەروبوومی خاک، چونکە یەزدان سەرلەنوێ پێتان دڵخۆش دەبێت و سەرکەوتووتان دەکات، وەک بە باوباپیرانتان دڵخۆش بوو، 10 ئەگەر گوێڕایەڵی یەزدانی پەروەردگارتان بوون، فەرمان و فەرزەکانی بەجێبهێنن کە لەم پەڕتووکی تەوراتەدا نووسراون، ئەگەر پڕ بە دڵتان و لە ناختانەوە بۆ یەزدانی پەروەردگارتان گەڕانەوە.

دانانی ژیان و مردن

11 «ئەم فەرمانەی من ئەمڕۆ فەرمانتان پێ دەکەم، لەسەرتان قورس نییە و لێتانەوە دوور نییە. 12 لە ئاسمان نییە هەتا بڵێن: ”کێ بۆمان سەردەکەوێتە ئاسمان و بۆمان دەهێنێت و بە گوێمانیدا دەدات هەتا کاری پێ بکەین؟“ 13 هەروەها لە پشتی دەریا نییە هەتا بڵێن: ”کێ بۆمان لە دەریا دەپەڕێتەوە و بۆمان دەهێنێت و بە گوێمانیدا دەدات هەتا کاری پێ بکەین؟“ 14 بەڵکو پەیامەکە زۆر لێتان نزیکە، لەسەر زمانتانە و لە دڵتاندایە، هەتا کاری پێ بکەن.

15 «بڕوانن، من ئەمڕۆ ژیان و چاکە، مردن و خراپەم خستووەتە بەردەمتان، 16 لەبەر ئەوەی من ئەمڕۆ فەرمانم پێکردن کە یەزدانی پەروەردگارتان خۆشبوێت و ڕێگاکانی بگرنەبەر و فەرمان و فەرزەکانی بەجێبهێنن و یاساکانی پەیڕەو بکەن، بۆ ئەوەی ئێوە بژین و گەشە بکەن و یەزدانی پەروەردگارتان لەو خاکەی ئێوە دەچنە ناوی هەتا دەستی بەسەردا بگرن، بەرەکەتدارتان بکات.

17 «بەڵام ئەگەر دڵتان لاچوو و گوێتان نەگرت، بەڵکو گومڕا بوون و بۆ خودای دیکە کڕنۆشتان برد و خزمەتتان کردن، 18 ئەوا من ئەمڕۆ پێتان ڕادەگەیەنم کە ئێوە بێگومان لەناودەچن، تەمەن درێژ نابن لەسەر ئەو خاکەی لە ڕووباری ئوردون بۆی دەپەڕنەوە هەتا بچنە ناوی و دەستی بەسەردا بگرن.

19 «من ئەمڕۆ ئاسمان و زەویتان لێ دەکەمە شایەت، کە من ژیان و مردن، بەرەکەت و نەفرەتم لەبەردەمتان داناوە، جا ژیان هەڵبژێرن هەتا خۆتان و نەوەکانتان بژین. 20 یەزدانی پەروەردگارتان خۆشدەوێت و گوێ لە دەنگی دەگرن و دەستی پێوە دەگرن. لەبەر ئەوەی ئەو ژیانتانە و درێژە بە تەمەنتان دەدات هەتا لەو خاکە نیشتەجێ بن کە یەزدان بۆ باوباپیرانتان ئیبراهیم و ئیسحاق و یاقوب سوێندی خوارد کە بیانداتێ.»

Footnotes

  1. 30‏:3 گەڕاندنەوە لە ڕاپێچکراوی هێمایەک بووە بۆ نوێکردنەوەی بەختەوەری.‏

Prosperity After Turning to the Lord

30 When all these blessings and curses(A) I have set before you come on you and you take them to heart wherever the Lord your God disperses you among the nations,(B) and when you and your children return(C) to the Lord your God and obey him with all your heart(D) and with all your soul according to everything I command you today, then the Lord your God will restore your fortunes[a](E) and have compassion(F) on you and gather(G) you again from all the nations where he scattered(H) you.(I) Even if you have been banished to the most distant land under the heavens,(J) from there the Lord your God will gather(K) you and bring you back.(L) He will bring(M) you to the land that belonged to your ancestors, and you will take possession of it. He will make you more prosperous and numerous(N) than your ancestors. The Lord your God will circumcise your hearts and the hearts of your descendants,(O) so that you may love(P) him with all your heart and with all your soul, and live. The Lord your God will put all these curses(Q) on your enemies who hate and persecute you.(R) You will again obey the Lord and follow all his commands I am giving you today. Then the Lord your God will make you most prosperous in all the work of your hands and in the fruit of your womb, the young of your livestock and the crops of your land.(S) The Lord will again delight(T) in you and make you prosperous, just as he delighted in your ancestors, 10 if you obey the Lord your God and keep his commands and decrees that are written in this Book of the Law(U) and turn to the Lord your God with all your heart and with all your soul.(V)

The Offer of Life or Death

11 Now what I am commanding you today is not too difficult for you or beyond your reach.(W) 12 It is not up in heaven, so that you have to ask, “Who will ascend into heaven(X) to get it and proclaim it to us so we may obey it?”(Y) 13 Nor is it beyond the sea,(Z) so that you have to ask, “Who will cross the sea to get it and proclaim it to us so we may obey it?”(AA) 14 No, the word is very near you; it is in your mouth and in your heart so you may obey it.(AB)

15 See, I set before you today life(AC) and prosperity,(AD) death(AE) and destruction.(AF) 16 For I command you today to love(AG) the Lord your God, to walk in obedience to him, and to keep his commands, decrees and laws; then you will live(AH) and increase, and the Lord your God will bless you in the land you are entering to possess.

17 But if your heart turns away and you are not obedient, and if you are drawn away to bow down to other gods and worship them, 18 I declare to you this day that you will certainly be destroyed.(AI) You will not live long in the land you are crossing the Jordan to enter and possess.

19 This day I call the heavens and the earth as witnesses against you(AJ) that I have set before you life and death, blessings and curses.(AK) Now choose life, so that you and your children may live 20 and that you may love(AL) the Lord your God, listen to his voice, and hold fast to him. For the Lord is your life,(AM) and he will give(AN) you many years in the land(AO) he swore to give to your fathers, Abraham, Isaac and Jacob.

Footnotes

  1. Deuteronomy 30:3 Or will bring you back from captivity