Add parallel Print Page Options

فەرمانەکانی یەزدان بپارێزن

ئێستاش ئەی ئیسرائیل، گوێ لەم فەرز و یاسایانە بگرە کە من فێرتان دەکەم هەتا بەجێی بهێنن و بژین و بچنە ناو ئەو خاکە و دەستی بەسەردا بگرن کە یەزدانی پەروەردگاری باوباپیرانتان دەتانداتێ. ئەو قسانەی من فەرمانتان پێ دەکەم هیچی لێ زیاد و کەم مەکەن، هەتا فەرمانەکانی یەزدانی پەروەردگارتان بپارێزن کە من فەرمانتان پێ دەکەم.

چاوەکانتان بینییان یەزدان چی لە بەعل‌پەعۆردا کرد، هەرچی دوای بەعلی پەعۆر[a] کەوت یەزدانی پەروەردگارتان لەنێوتاندا بە تەواوی لەناوی برد، بەڵام ئێوە کە خۆتان بە یەزدانی پەروەردگارتانەوە گرتووە ئەوا هەمووتان ئەمڕۆ زیندوون.

بڕوانە، فەرز و یاساکانم فێرکردن هەروەک یەزدانی پەروەردگارم فەرمانی پێ کردم بۆ ئەوەی ئاوا بکەن لەو خاکەی کە دەچنە ناوی هەتا دەستی بەسەردا بگرن، ئیتر بیانپارێزن و جێبەجێیان بکەن، چونکە ئەوە دانایی و تێگەیشتوویی ئێوەیە لەبەرچاوی ئەو گەلانەی کە گوێیان لەو هەموو فەرزانە دەبێت و دەڵێن، «ئەم گەلە مەزنە گەلێکی دانا و تێگەیشتوون.» چونکە چ گەلێکی مەزن هەیە، خوداوەندێکی نزیکی هەبێت وەک یەزدانی پەروەردگارمان لە هەموو داواکارییەکانمان؟ هەروەها چ گەلێک مەزنە و ئەو فەرز و یاسا ڕاستودروستانەی هەیە وەک ئەو هەموو فێرکردنەی من ئەمڕۆ لەبەردەمتان دایدەنێم؟

بەڵام ئاگاداربە و باش خۆت بپارێزە هەتا ئەو شتانە لەبیر نەکەیت کە بە چاوەکانت بینیت، بۆ ئەوەی هەموو ڕۆژانی ژیانت لە دڵت دەرنەچێت و منداڵەکانت و منداڵی منداڵەکانتی پێ فێر بکە. 10 ئەو ڕۆژەت لە یاد بێت کە لە بەرامبەر یەزدانی پەروەردگارت ڕاوەستایت لە حۆرێڤ، کە یەزدان پێی فەرمووم: «گەلم بۆ کۆبکەرەوە و وشەکانی منیان بخەرە بەر گوێ، هەتا فێر بن هەموو ئەو ڕۆژانەی کە لەسەر زەوی زیندوون لێم بترسن و منداڵەکانیان فێر بکەن.» 11 ئێوەش هاتنە پێش و لە خوارەوەی کێوەکە ڕاوەستان و کێوەکە هەتا ناو جەرگەی ئاسمان بە ئاگر داگیرسا بوو، بە تاریکی و تەمی چڕ، 12 جا یەزدان لەنێو ئاگرەکەوە لەگەڵتاندا دوا و ئێوە گوێتان لە دەنگی وشەکان دەگرت، بەڵام هیچ شێوەیەکی ئەوتان نەبینی، تەنها دەنگ نەبێت. 13 ئەویش پەیمانەکەی خۆی پێ ڕاگەیاندن کە فەرمانی پێ کردن کاری پێ بکەن، دە ڕاسپاردەکە کە لەسەر دوو تەختەی بەردی نووسی. 14 لەو کاتەدا یەزدان فەرمانی بە منیش کرد، بۆ ئەوەی فەرز و یاساکانتان فێر بکەم هەتا لەو خاکەدا کاری پێ بکەن کە لە ڕووباری ئوردون بۆی دەپەڕنەوە هەتا دەستی بەسەردا بگرن.

قەدەغەکردنی بتپەرستی

15 ئەو ڕۆژەی یەزدان لە حۆرێڤ لەنێو ئاگرەکەوە لەگەڵتاندا دوا، ئێوە هیچ وێنەیەکتان نەبینی، بۆیە باش خۆتان بپارێزن 16 نەوەک گەندەڵ بن و پەیکەرێکی تاشراو بۆ خۆتان دروستبکەن، وێنەی نموونەیەک لە شێوەی نێرینەیەک یان مێینەیەک، 17 یان لە شێوەی ئاژەڵێک لەوانەی لەسەر زەوین یان لە شێوەی باڵندەیەکی باڵدار لەوانەی لە ئاسمان دەفڕن، 18 یان لە شێوەی خشۆکێک لەوانەی لەسەر زەوییە، یان لە شێوەی ماسییەک لەوانەی لەناو ئاو لەژێر زەوی.[b] 19 هەروەها نەوەک چاو بۆ ئاسمان بەرز بکەیتەوە و تەماشای خۆر و مانگ و ئەستێرەکان و هەموو ئەو شتانەی کە لە ئاسماندا ڕێکخراون بکەیت، کە یەزدانی پەروەردگارت بە هەموو گەلانی داوە کە لەژێر هەموو ئاسمانن[c] و هەڵبخەڵەتێی و کڕنۆشی بۆ ببەیت و بیپەرستیت. 20 یەزدان ئێوەی برد و لە کوورەی ئاسنەوە لە میسرەوە دەریهێنان هەتا وەک ئەمڕۆ ببنە گەلی میراتی ئەو.

21 بەهۆی ئێوەشەوە یەزدان لێم تووڕە بوو و سوێندی خوارد کە من لە ڕووباری ئوردون ناپەڕمەوە و ناچمە ناو خاکە باشەکەی کە یەزدانی پەروەردگارت وەک میرات پێتان دەدات، 22 جا من لەم خاکەدا دەمرم و لە ڕووباری ئوردون ناپەڕمەوە، بەڵام ئێوە دەپەڕنەوە و دەست بەسەر ئەو زەوییە باشە دەگرن. 23 ئاگاداربن، نەوەک پەیمانی یەزدانی پەروەردگارتان لەبیر بکەن کە لەگەڵ ئێوەی بەست و پەیکەرێکی تاشراو بۆ خۆتان دروستبکەن کە لە وێنەی هەر شتێک لەوانەی یەزدانی پەروەردگارتان لێی قەدەغە کردن، 24 چونکە یەزدانی پەروەردگارتان ئاگرێکی بێ ئامانە، خودایەکی ئیرەدارە[d].

25 ئەگەر منداڵ و منداڵی منداڵتان بوو و کاتتان درێژەی کێشا لە خاکەکەدا و گەندەڵ بوون و پەیکەری تاشراوتان دروستکرد، وێنەی هەر شتێک و خراپەتان کرد لەبەرچاوی یەزدانی پەروەردگارتان و پەستتان کرد، 26 ئەمڕۆ ئاسمان و زەوی دەکەم بە شایەتی بەسەرتانەوە کە ئێوە بە خێرایی لەناودەچن لەو خاکەی لە ڕووباری ئوردونەوە بۆی دەپەڕنەوە هەتا دەستی بەسەردا بگرن، درێژە بە ڕۆژانتان نادەن لەسەری و بێگومان لەناودەچن. 27 یەزدان پەرشوبڵاوتان دەکاتەوە لەنێو گەلاندا، جا ژمارەیەکی کەمتان لێ دەمێنێتەوە لەنێو ئەو نەتەوانەی یەزدان دەتانباتە ناویان، 28 لەوێ بت دەپەرستن دروستکراوی دەستی خەڵکە لە دار و لە بەرد کە نابینن و نابیستن و ناخۆن و بۆن ناکەن. 29 بەڵام ئەگەر لەوێوە ڕووتان لە یەزدان کرد، خودای خۆتان، ئەوا بۆتان دەردەکەوێت، ئەگەر بە هەموو دڵ و لە ناخەوە بەدوایدا گەڕان. 30 کاتێک تەنگانەتان هاتە سەر و لە ڕۆژانی دواتر کە هەموو ئەو شتانەتان بەسەرهات، ئەوا بۆ لای یەزدانی پەروەردگارتان دەگەڕێنەوە و گوێڕایەڵی ئەو دەبن، 31 چونکە یەزدانی پەروەردگارتان خودایەکی بە بەزەییە، بەجێتان ناهێڵێت و لەناوتان نابات و پەیمانی باوباپیرانتان لەبیر ناکات کە سوێندی بۆیان خوارد.

یەزدان خۆی خودایە

32 جا سەبارەت بە ڕۆژانی پێشوو پرسیار بکە کە پێش تۆ بووە، لەو ڕۆژەوەی خودا مرۆڤی لەسەر زەوی بەدیهێنا و لەمپەڕی ئاسمان هەتا ئەوپەڕی، ئایا وەک ئەم شتە مەزنە یان هاوتای بیستراوە؟ 33 ئایا هیچ گەلێک گوێیان لە دەنگی خودا بووە لەنێو ئاگرەوە قسە بکات، وەک تۆ گوێت لێ بوو و ژیابێت؟ 34 ئایا هیچ خودایەک هەیە کە هەوڵی دابێت بە تاقیکردنەوە و بە نیشانە و پەرجوو[e]، بە جەنگ و دەستێکی پۆڵایین، بە بازووێکی بەهێز و کاری سامناک، نەتەوەیەک لەنێو نەتەوەیەکی دیکەدا بۆ خۆی تەرخان بکات، وەک هەموو ئەوەی یەزدانی پەروەردگارتان لەبەرچاوتان لە میسر بۆ ئێوەی کرد؟

35 ئەم شتانەت پیشان درا بۆ ئەوەی بزانیت کە یەزدان خۆی خودایە، بێجگە لەو یەکێکی دیکە نییە. 36 لە ئاسمانەوە بەم جۆرەی کرد گوێبیستی بن، تاکو تەمبێت بکات، لەسەر زەویش ئاگری مەزنی خۆی پیشان دایت و لەنێو ئاگرەوە گوێت لە وشەکانی بوو، 37 هەروەها لەبەر ئەوەی باوباپیرانی تۆی خۆشویست و نەوەی ئەوانی هەڵبژارد لە دوایان، بە ئامادەبوونی خۆی و بە هێزە مەزنەکەی خۆی تۆی لە میسرەوە دەرهێنا، 38 بۆ ئەوەی گەلی مەزنتر و بەهێزتر لە خۆت لەبەردەمت دەربکات و بتهێنێت و وەک ئەمڕۆ خاکەکەیانت وەک میرات بداتێ.

39 جا ئەمڕۆ بزانە و لە دڵەوە لێی وردببنەوە، یەزدان خۆی خودایە لە ئاسمان لە سەرەوە و لەسەر زەوی لە خوارەوە و کەسی دیکە نییە، 40 فەرزەکان و فەرمانەکانی بەجێبهێنە کە من ئەمڕۆ فەرمانت پێدەدەم، هەتا چاکە لەگەڵ خۆت و منداڵەکانت بکات لەدوای خۆت و تەمەن درێژ بیت لەسەر ئەو خاکەی یەزدانی پەروەردگارت بۆ هەتاهەتایە پێت دەدات.

شارە پەناگاکان

41 ئیتر موسا لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون سێ شاری جیا کردەوە، 42 بۆ ئەوەی ئەو کەسەی کە بەبێ ئەنقەست دراوسێکەی خۆی دەکوژێت بۆ ئەوێ ڕابکات، کە پێشتر ڕقی لێی نەبووەتەوە، جا بۆ یەکێک لەو شارانە هەڵدێت و دەژیێت. 43 ئەمە ئەو شارانە بوون: شاری بەچەر لە دەشتودەر لە زەوی دەشتایی بۆ ڕەئوبێنییەکان و ڕامۆت لە گلعاد بۆ گادییەکان و گۆلان لە باشان بۆ مەنەشەییەکان.

پێشەکی فێرکردنەکان

44 ئەمەش ئەو فێرکردنەیە کە موسا لەبەردەم نەوەی ئیسرائیلدا داینا. 45 ئەمە ئەو یاسا و فەرز و حوکمانەیە کە موسا بە نەوەی ئیسرائیلی گوت کاتێک لە میسر هاتنە دەرەوە، 46 لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون لە دۆڵەکە بەرامبەر بێت‌پەعۆر لە خاکی سیحۆنی پاشای ئەمورییەکان کە لە حەشبۆن فەرمانڕەوا بوو، ئەوەی موسا و نەوەی ئیسرائیل شکاندیان لە کاتی هاتنەدەرەوەیان لە میسر. 47 دەستیان بەسەر خاکەکەیدا گرت لەگەڵ خاکی عۆگی پاشای باشان، هەردوو پاشاکەی ئەمورییەکان کە لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون بوون. 48 لە عەرۆعێرەوە کە لەسەر لێواری دەربەندی ئەرنۆنە هەتا چیای سیۆن[f] کە حەرمۆنە، 49 هەروەها هەموو عەراڤا لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردونەوە هەتا دەریای مردوو[g] لەژێر بنارەکانی پسگە.

Footnotes

  1. 4‏:3 بەعلی پەعۆر: ناوێکی مۆئابییە بۆ ئەو خوداوەندەی لە کێوی پەعۆر دەیانپەرست. بڕوانە سەرژمێری 25‏:1‏-9.‏‏
  2. 4‏:18 لەژێر زەوی: بەپێی بیروبۆچوونی عیبری دەریایەکی مەزن لەبن زەوی هەبوو.‏
  3. 4‏:19 لەژێر هەموو ئاسمانن: واتە هەموو گەلانی جیهان.‏
  4. 4‏:24 واتای حەسوود، ئەمەش بە مەبەستێکی باش هاتووە، چونکە خودا نایەوێت هیچ خودایەکی دیکە بپەرسترێت.‏
  5. 4‏:34 پەرجوو: موعجیزە.‏
  6. 4‏:48 چیای سیۆن: چیای حەرمۆنە، نەک کێوی سییۆن ئەوەی دواتر تەرخان کرابووەوە بۆ پەرستنی یەزدان. بڕوانە 12‏:5 و دووەم ساموئێل 5‏:7‏‏.‏
  7. 4‏:49 دەریای مردوو: عیبری: دەریای عەراڤا.‏

Obedience Commanded

Now, Israel, hear the decrees(A) and laws I am about to teach(B) you. Follow them so that you may live(C) and may go in and take possession of the land the Lord, the God of your ancestors, is giving you. Do not add(D) to what I command you and do not subtract(E) from it, but keep(F) the commands(G) of the Lord your God that I give you.

You saw with your own eyes what the Lord did at Baal Peor.(H) The Lord your God destroyed from among you everyone who followed the Baal of Peor, but all of you who held fast to the Lord your God are still alive today.

See, I have taught(I) you decrees and laws(J) as the Lord my God commanded(K) me, so that you may follow them in the land you are entering(L) to take possession of it. Observe(M) them carefully, for this will show your wisdom(N) and understanding to the nations, who will hear about all these decrees and say, “Surely this great nation is a wise and understanding people.”(O) What other nation is so great(P) as to have their gods near(Q) them the way the Lord our God is near us whenever we pray to him? And what other nation is so great as to have such righteous decrees and laws(R) as this body of laws I am setting before you today?

Only be careful,(S) and watch yourselves closely so that you do not forget the things your eyes have seen or let them fade from your heart as long as you live. Teach(T) them to your children(U) and to their children after them. 10 Remember the day you stood before the Lord your God at Horeb,(V) when he said to me, “Assemble the people before me to hear my words so that they may learn(W) to revere(X) me as long as they live in the land(Y) and may teach(Z) them to their children.” 11 You came near and stood at the foot of the mountain(AA) while it blazed with fire(AB) to the very heavens, with black clouds and deep darkness.(AC) 12 Then the Lord spoke(AD) to you out of the fire. You heard the sound of words but saw no form;(AE) there was only a voice.(AF) 13 He declared to you his covenant,(AG) the Ten Commandments,(AH) which he commanded you to follow and then wrote them on two stone tablets. 14 And the Lord directed me at that time to teach you the decrees and laws(AI) you are to follow in the land that you are crossing the Jordan to possess.

Idolatry Forbidden

15 You saw no form(AJ) of any kind the day the Lord spoke to you at Horeb(AK) out of the fire. Therefore watch yourselves very carefully,(AL) 16 so that you do not become corrupt(AM) and make for yourselves an idol,(AN) an image of any shape, whether formed like a man or a woman, 17 or like any animal on earth or any bird that flies in the air,(AO) 18 or like any creature that moves along the ground or any fish in the waters below. 19 And when you look up to the sky and see the sun,(AP) the moon and the stars(AQ)—all the heavenly array(AR)—do not be enticed(AS) into bowing down to them and worshiping(AT) things the Lord your God has apportioned to all the nations under heaven. 20 But as for you, the Lord took you and brought you out of the iron-smelting furnace,(AU) out of Egypt,(AV) to be the people of his inheritance,(AW) as you now are.

21 The Lord was angry with me(AX) because of you, and he solemnly swore that I would not cross the Jordan and enter the good land the Lord your God is giving you as your inheritance. 22 I will die in this land;(AY) I will not cross the Jordan; but you are about to cross over and take possession of that good land.(AZ) 23 Be careful not to forget the covenant(BA) of the Lord your God that he made with you; do not make for yourselves an idol(BB) in the form of anything the Lord your God has forbidden. 24 For the Lord your God is a consuming fire,(BC) a jealous God.(BD)

25 After you have had children and grandchildren and have lived in the land a long time—if you then become corrupt(BE) and make any kind of idol,(BF) doing evil(BG) in the eyes of the Lord your God and arousing his anger, 26 I call the heavens and the earth as witnesses(BH) against you(BI) this day that you will quickly perish(BJ) from the land that you are crossing the Jordan to possess. You will not live there long but will certainly be destroyed. 27 The Lord will scatter(BK) you among the peoples, and only a few of you will survive(BL) among the nations to which the Lord will drive you. 28 There you will worship man-made gods(BM) of wood and stone,(BN) which cannot see or hear or eat or smell.(BO) 29 But if from there you seek(BP) the Lord your God, you will find him if you seek him with all your heart(BQ) and with all your soul.(BR) 30 When you are in distress(BS) and all these things have happened to you, then in later days(BT) you will return(BU) to the Lord your God and obey him. 31 For the Lord your God is a merciful(BV) God; he will not abandon(BW) or destroy(BX) you or forget(BY) the covenant with your ancestors, which he confirmed to them by oath.

The Lord Is God

32 Ask(BZ) now about the former days, long before your time, from the day God created human beings on the earth;(CA) ask from one end of the heavens to the other.(CB) Has anything so great(CC) as this ever happened, or has anything like it ever been heard of? 33 Has any other people heard the voice of God[a] speaking out of fire, as you have, and lived?(CD) 34 Has any god ever tried to take for himself one nation out of another nation,(CE) by testings,(CF) by signs(CG) and wonders,(CH) by war, by a mighty hand and an outstretched arm,(CI) or by great and awesome deeds,(CJ) like all the things the Lord your God did for you in Egypt before your very eyes?

35 You were shown these things so that you might know that the Lord is God; besides him there is no other.(CK) 36 From heaven he made you hear his voice(CL) to discipline(CM) you. On earth he showed you his great fire, and you heard his words from out of the fire. 37 Because he loved(CN) your ancestors and chose their descendants after them, he brought you out of Egypt by his Presence and his great strength,(CO) 38 to drive out before you nations greater and stronger than you and to bring you into their land to give it to you for your inheritance,(CP) as it is today.

39 Acknowledge(CQ) and take to heart this day that the Lord is God in heaven above and on the earth below. There is no other.(CR) 40 Keep(CS) his decrees and commands,(CT) which I am giving you today, so that it may go well(CU) with you and your children after you and that you may live long(CV) in the land the Lord your God gives you for all time.

Cities of Refuge(CW)

41 Then Moses set aside three cities east of the Jordan, 42 to which anyone who had killed a person could flee if they had unintentionally(CX) killed a neighbor without malice aforethought. They could flee into one of these cities and save their life. 43 The cities were these: Bezer in the wilderness plateau, for the Reubenites; Ramoth(CY) in Gilead, for the Gadites; and Golan in Bashan, for the Manassites.

Introduction to the Law

44 This is the law Moses set before the Israelites. 45 These are the stipulations, decrees and laws Moses gave them when they came out of Egypt 46 and were in the valley near Beth Peor east of the Jordan, in the land of Sihon(CZ) king of the Amorites, who reigned in Heshbon and was defeated by Moses and the Israelites as they came out of Egypt. 47 They took possession of his land and the land of Og king of Bashan, the two Amorite kings east of the Jordan. 48 This land extended from Aroer(DA) on the rim of the Arnon Gorge to Mount Sirion[b](DB) (that is, Hermon(DC)), 49 and included all the Arabah east of the Jordan, as far as the Dead Sea,[c] below the slopes of Pisgah.

Footnotes

  1. Deuteronomy 4:33 Or of a god
  2. Deuteronomy 4:48 Syriac (see also 3:9); Hebrew Siyon
  3. Deuteronomy 4:49 Hebrew the Sea of the Arabah