Add parallel Print Page Options

حەزقیا پەرستگاکە پاک دەکاتەوە

29 حەزقیا گەنجێکی بیست و پێنج ساڵان بوو کە بوو بە پاشا، بیست و نۆ ساڵ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد، ناوی دایکی ئەبیای کچی زەکەریا بوو. بە هەمان شێوەی داودی باپیرە گەورەی ئەوەی لەبەرچاوی یەزدان ڕاست بوو کردی.

لە یەکەم مانگی ساڵی یەکەمی پاشایەتییەکەی دەرگاکانی پەرستگای یەزدانی چاککردەوە و دەرگاکانی کردەوە. کاهین و لێڤییەکانی بردە ژوورەوە و لە گۆڕەپانەکەی ڕۆژهەڵاتدا کۆی کردنەوە و پێی گوتن: «ئەی لێڤییەکان گوێم لێ بگرن، ئێستا خۆتان تەرخان بکەن و پەرستگای یەزدانی پەروەردگاری باوباپیرانتان تەرخان بکەن. گڵاوی لە پیرۆزگا دەربکەن، چونکە باوباپیرانمان ناپاکییان کرد و لەبەرچاوی یەزدانی پەروەردگارمان خراپەکارییان کرد و بەجێیان هێشت. ڕوویان لە نشینگەی یەزدان وەرگێڕا و پشتیان تێکرد، هەروەها دەرگاکانی هەیوانەکەیان داخست و چراکەیان کوژاندەوە و بخووریان نەسووتاند و هیچ قوربانی سووتاندنیان لە پیرۆزگادا بۆ خودای ئیسرائیل نەکرد. لەبەر ئەوە تووڕەیی یەزدان بەسەر یەهودا و ئۆرشەلیمدا هاتە خوارەوە، ئەویش کردنی بە پەند و مایەی سەرسوڕمان و تانە و تەشەر، هەروەک بە چاوی خۆتان دەیبینن. لەبەر ئەمە باوباپیرانمان بە شمشێر کوژران و کوڕ و کچ و ژنەکانمان دیلن.[a] 10 ئێستاش لە دڵمدایە پەیمانێک لەگەڵ یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل ببەستم، بەڵکو گڕی تووڕەییەکەی لە ئێمە دابمرکێتەوە. 11 کوڕەکانم، ئێستا کەمتەرخەمی مەکەن، چونکە یەزدان ئێوەی هەڵبژارد هەتا لەبەردەمی ڕابوەستن و خزمەتی بکەن و ببن بە خزمەتکار و بخوور بسووتێن بۆی.»

12 ئینجا ئەم لێڤییانە هەستان بە خزمەتەکەیان:

لە نەوەی قەهاتییەکان،

مەحەتی کوڕی عەماسەی و یۆئێلی کوڕی عەزەریا؛

لە نەوەی مەراری،

قیشی کوڕی عەبدی و عەزەریای کوڕی یەهەلەلئێل؛

لە گێرشۆنییەکانیش،

یۆئاحی کوڕی زیما و عەدەنی کوڕی یۆئاح؛

13 لە نەوەی ئەلیچافان،

شیمری و یەعیێل؛

لە نەوەی ئاساف،

زەکەریا و مەتەنیا؛

14 لە نەوەی هێیمان،

یەحیێل و شیمعی؛

لە نەوەی یەدوتون،

شەمەعیا و عوزیێل.

15 کاتێک برا لێڤییەکانیان کۆکردبووەوە و خۆیان تەرخان کردبوو، بە فەرمانی پاشا چوونە ژوورەوە بۆ ئەوەی بەگوێرەی فەرمایشتی یەزدان پەرستگاکە پاک بکەنەوە. 16 کاهینەکان چوونە ناو پیرۆزگای یەزدانەوە بۆ ئەوەی پاکی بکەنەوە و هەموو ئەو گڵاوییەی لەناو پەرستگای یەزداندا دۆزییانەوە، بردیانە دەرەوە بۆ حەوشەی پەرستگای یەزدان و لێڤییەکانیش هەڵیانگرت بۆ ئەوەی دەریبکەنە دەرەوە بۆ دۆڵی قدرۆن. 17 لە ڕۆژی یەکەمی مانگی یەکدا دەستیان بە تەرخانکردنەکە کرد و لە ڕۆژی هەشتی مانگدا گەیشتنە هەیوانەکەی پەرستگای یەزدان. لەپاش ئەوە هەشت ڕۆژی دیکەش پەرستگای یەزدانیان تەرخان کرد و لە ڕۆژی شازدەی مانگی یەکدا کۆتاییان پێهێنا.

18 ئینجا چوونە ژوورەوە بۆ لای حەزقیای پاشا و گوتیان: «هەموو پەرستگای یەزدان و قوربانگاکەی قوربانی سووتاندن و هەموو قاپوقاچاغەکانی و مێزی نانی تەرخانکراو و هەموو قاپوقاچاغەکانیمان پاککردەوە، 19 لەگەڵ هەموو ئەو قاپوقاچاغانەی کە ئاحازی پاشا فڕێیدا لە سەردەمی پاشایەتییەکەیدا لە ناپاکییەکەی، ئامادە و تەرخانمان کردوون و ئێستا لەبەردەم قوربانگاکەی یەزدانن.»

20 بەیانی زوو حەزقیای پاشا هەستا و کاربەدەستەکانی شاری کۆکردەوە و چوو بۆ پەرستگای یەزدان. 21 حەوت گا و حەوت بەران و حەوت بەرخی نێر و حەوت گیسکی نێریان هێنا بۆ قوربانی گوناه لە پێناوی پاشایەتییەکە و پیرۆزگا و یەهودا. فەرمانی بە کاهینەکان کە لە نەوەی هارون بوون کرد سەریان بخەنە سەر قوربانگاکەی یەزدان. 22 ئیتر گایەکانیان سەربڕی و کاهینەکان خوێنەکەیان وەرگرت و بەسەر قوربانگاکەدا پرژاندیان؛ دواتر بەرانەکانیان سەربڕی و خوێنەکەیان پرژاندە سەر قوربانگاکە؛ ئینجا بەرخەکانیان سەربڕی و خوێنەکەیان پرژاندە سەر قوربانگاکە. 23 پاشان گیسکەکانی قوربانی گوناهیان بردە بەردەم پاشا و کۆمەڵ و ئەوانیش دەستیان لەسەر دانان. 24 ئینجا کاهینەکان سەریان بڕین و خوێنەکەیان پێشکەش کردە سەر قوربانگاکە وەک قوربانی گوناه و کەفارەتیان بۆ هەموو ئیسرائیل کرد، چونکە پاشا گوتی، قوربانی سووتاندن و قوربانییەکەی گوناه بۆ هەموو ئیسرائیلە.

25 ئینجا لێڤییەکانی لە پەرستگای یەزدان ڕاگرت، بە سەنج و قیسارە و سازەوە، بەگوێرەی فەرمانی داود، گاد کە پەیامی خودای بە پاشا ڕادەگەیاند و ناتانی پێغەمبەریش، چونکە فەرمانەکە لەلایەن یەزدانەوە بوو لە ڕێگەی پێغەمبەرەکانییەوە. 26 ئیتر لێڤییەکان بە ئامێرە مۆسیقییەکانی داودەوە و کاهینەکانیش بە کەڕەناوە ڕاوەستان.

27 حەزقیاش فەرمانی دا بە سەرخستنی قوربانی سووتاندنەکە بۆ سەر قوربانگاکە و لە کاتی دەستپێکردنی قوربانی سووتاندنەکەدا، ستایشی یەزدان دەستی پێ کرد لەگەڵ لێدانی کەڕەنا و ئامێرە مۆسیقییەکانی داودی پاشای ئیسرائیل. 28 هەموو کۆمەڵەکەش کڕنۆشیان دەبرد و گۆرانیبێژەکان گۆرانییان دەگوت و کەڕەنا لێدەرەکانیش فوویان بە کەڕەناکانیاندا دەکرد، هەر هەموو بەردەوام بوون هەتا قوربانی سووتاندنەکە کۆتایی پێهات.

29 لە کاتی تەواوبوونی قوربانی سووتاندنەکە، پاشا و هەموو ئەوانەی لەگەڵیدا بوون چەمانەوە و کڕنۆشیان برد. 30 حەزقیای پاشا و کاربەدەستەکان بە لێڤییەکانیان گوت کە بە وشەکانی داود و ئاسافی پێشبینیکەر ستایشی یەزدان بکەن، ئەوانیش بە خۆشییەوە ستایشیان کرد و چەمانەوە و کڕنۆشیان برد.

31 ئینجا حەزقیا گوتی: «ئێستا خۆتان بۆ یەزدان تەرخان کردووە، وەرنە پێش و قوربانی سەربڕاو و قوربانی سوپاسگوزاری بۆ پەرستگای یەزدان بهێنن.» پاشان کۆمەڵەکە قوربانی سەربڕاو و قوربانی سوپاسگوزارییان هێنا و هەرکەسێکیش لە دڵەوە ئارەزووی کرد قوربانی سووتاندنی هێنا.

32 ژمارەی ئەو قوربانی سووتاندنانەی کە کۆمەڵەکە هێنایان، حەفتا گا و سەد بەران و دوو سەد بەرخی نێر بوو، هەموو ئەمانە قوربانی سووتاندن بۆ یەزدان بوون. 33 ئاژەڵە تەرخانکراوەکانیش شەش سەد گا و سێ هەزار مەڕ و بزن بوون. 34 بەڵام کاهینەکان کەم بوون و نەیانتوانی هەموو قوربانی سووتاندنەکان کەوڵ بکەن، لەبەر ئەوە برا لێڤییەکانیان یارمەتییان دان، هەتا کارەکە تەواو بوو و هەتا کاهینی دیکەش خۆیان تەرخان کرد، چونکە لێڤییەکان بۆ خۆتەرخانکردن لە کاهینەکان دڵسۆزتر بوون. 35 هەروەها قوربانی سووتاندنەکان زۆر بوون بە پیوی قوربانییەکانی هاوبەشی و بە شەرابی پێشکەشکراوی قوربانی سووتاندنەکان.

بەم شێوەیە خزمەتکردنی پەرستگای یەزدان جارێکی دیکە بەردەوامی پێدرایەوە. 36 حەزقیا و هەموو گەلیش دڵشاد بوون لەبەر ئەوەی خودا گەلی ئامادە کرد، چونکە کارەکە کتوپڕ بوو.

Footnotes

  1. 29‏:9 مەبەست لە ڕاپێچکراوانی گەلی شانشینی باکوور و بەشێک لە شانشینی باشوورە لەلایەن پاشای ئاشورەوە. بڕوانە دووەم پاشایان 17‏:6‏.‏

Hezekiah Purifies the Temple(A)

29 Hezekiah(B) was twenty-five years old when he became king, and he reigned in Jerusalem twenty-nine years. His mother’s name was Abijah daughter of Zechariah. He did what was right in the eyes of the Lord, just as his father David(C) had done.

In the first month of the first year of his reign, he opened the doors of the temple of the Lord and repaired(D) them. He brought in the priests and the Levites, assembled them in the square on the east side and said: “Listen to me, Levites! Consecrate(E) yourselves now and consecrate the temple of the Lord, the God of your ancestors. Remove all defilement from the sanctuary. Our parents(F) were unfaithful;(G) they did evil in the eyes of the Lord our God and forsook him. They turned their faces away from the Lord’s dwelling place and turned their backs on him. They also shut the doors of the portico and put out the lamps. They did not burn incense(H) or present any burnt offerings at the sanctuary to the God of Israel. Therefore, the anger of the Lord has fallen on Judah and Jerusalem; he has made them an object of dread and horror(I) and scorn,(J) as you can see with your own eyes. This is why our fathers have fallen by the sword and why our sons and daughters and our wives are in captivity.(K) 10 Now I intend to make a covenant(L) with the Lord, the God of Israel, so that his fierce anger(M) will turn away from us. 11 My sons, do not be negligent now, for the Lord has chosen you to stand before him and serve him,(N) to minister(O) before him and to burn incense.”

12 Then these Levites(P) set to work:

from the Kohathites,

Mahath son of Amasai and Joel son of Azariah;

from the Merarites,

Kish son of Abdi and Azariah son of Jehallelel;

from the Gershonites,

Joah son of Zimmah and Eden(Q) son of Joah;

13 from the descendants of Elizaphan,(R)

Shimri and Jeiel;

from the descendants of Asaph,(S)

Zechariah and Mattaniah;

14 from the descendants of Heman,

Jehiel and Shimei;

from the descendants of Jeduthun,

Shemaiah and Uzziel.

15 When they had assembled their fellow Levites and consecrated themselves, they went in to purify(T) the temple of the Lord, as the king had ordered, following the word of the Lord. 16 The priests went into the sanctuary of the Lord to purify it. They brought out to the courtyard of the Lord’s temple everything unclean that they found in the temple of the Lord. The Levites took it and carried it out to the Kidron Valley.(U) 17 They began the consecration on the first day of the first month, and by the eighth day of the month they reached the portico of the Lord. For eight more days they consecrated the temple of the Lord itself, finishing on the sixteenth day of the first month.

18 Then they went in to King Hezekiah and reported: “We have purified the entire temple of the Lord, the altar of burnt offering with all its utensils, and the table for setting out the consecrated bread, with all its articles. 19 We have prepared and consecrated all the articles(V) that King Ahaz removed in his unfaithfulness while he was king. They are now in front of the Lord’s altar.”

20 Early the next morning King Hezekiah gathered the city officials together and went up to the temple of the Lord. 21 They brought seven bulls, seven rams, seven male lambs and seven male goats(W) as a sin offering[a](X) for the kingdom, for the sanctuary and for Judah. The king commanded the priests, the descendants of Aaron, to offer these on the altar of the Lord. 22 So they slaughtered the bulls, and the priests took the blood and splashed it against the altar; next they slaughtered the rams and splashed their blood against the altar; then they slaughtered the lambs and splashed their blood(Y) against the altar. 23 The goats(Z) for the sin offering were brought before the king and the assembly, and they laid their hands(AA) on them. 24 The priests then slaughtered the goats and presented their blood on the altar for a sin offering to atone(AB) for all Israel, because the king had ordered the burnt offering and the sin offering for all Israel.(AC)

25 He stationed the Levites in the temple of the Lord with cymbals, harps and lyres in the way prescribed by David(AD) and Gad(AE) the king’s seer and Nathan the prophet; this was commanded by the Lord through his prophets. 26 So the Levites stood ready with David’s instruments,(AF) and the priests with their trumpets.(AG)

27 Hezekiah gave the order to sacrifice the burnt offering on the altar. As the offering began, singing to the Lord began also, accompanied by trumpets and the instruments(AH) of David king of Israel. 28 The whole assembly bowed in worship, while the musicians played and the trumpets sounded. All this continued until the sacrifice of the burnt offering(AI) was completed.

29 When the offerings were finished, the king and everyone present with him knelt down and worshiped.(AJ) 30 King Hezekiah and his officials ordered the Levites to praise the Lord with the words of David and of Asaph the seer. So they sang praises with gladness and bowed down and worshiped.

31 Then Hezekiah said, “You have now dedicated yourselves to the Lord. Come and bring sacrifices(AK) and thank offerings to the temple of the Lord.” So the assembly brought sacrifices and thank offerings, and all whose hearts were willing(AL) brought burnt offerings.

32 The number of burnt offerings(AM) the assembly brought was seventy bulls, a hundred rams and two hundred male lambs—all of them for burnt offerings to the Lord. 33 The animals consecrated as sacrifices amounted to six hundred bulls and three thousand sheep and goats. 34 The priests, however, were too few to skin all the burnt offerings;(AN) so their relatives the Levites helped them until the task was finished and until other priests had been consecrated,(AO) for the Levites had been more conscientious in consecrating themselves than the priests had been. 35 There were burnt offerings in abundance, together with the fat(AP) of the fellowship offerings(AQ) and the drink offerings(AR) that accompanied the burnt offerings.

So the service of the temple of the Lord was reestablished. 36 Hezekiah and all the people rejoiced at what God had brought about for his people, because it was done so quickly.(AS)

Footnotes

  1. 2 Chronicles 29:21 Or purification offering; also in verses 23 and 24