Add parallel Print Page Options

خۆشەویستان، لەبەر ئەوەی ئەم بەڵێنانەمان هەیە، با خۆمان لە هەموو گڵاوییەکی جەستە و ڕۆح پاک بکەینەوە، لە ترسی خودا پیرۆزی تەواو بکەین[a].

تۆبەکردن بەهۆی خەمباری

دڵتان بۆمان بکەنەوە. ستەممان لە کەس نەکردووە، ڕەوشتی کەسمان تێک نەداوە، کەسمان بۆ ڕووتاندنەوە بەکارنەهێناوە. ئەمە ناڵێم بۆ ئەوەی تاوانبارتان بکەم، چونکە پێشتر گوتوومە کە ئێوە لە دڵماندان بە ڕادەیەک کە ئامادەین لەگەڵتان بمرین و لەگەڵتان بژین. متمانەیەکی زۆرم پێتان هەیە و زۆر شانازیشتان پێوە دەکەم، لە هەموو تەنگانەکانماندا پڕبووم لە دڵنەوایی و خۆشییەکی لە ڕادەبەدەر.

ڕاستە، لەو کاتەوەی هاتووینەتە مەکدۆنیا، جەستەمان حەسانەوەی نەبووە، بەڵکو لە هەموو لایەک هەراسان بووین، لە دەرەوە ناکۆکی و لە ناوەوە ترس. بەڵام خودا کە دڵنەوایی ماتومەلوولەکان دەکات، بە هاتنی تیتۆس دڵنەوایی کردین، نەک تەنها بە هاتنی، بەڵکو بەو دڵنەواییەی لەلایەن ئێوە کراوە. بۆی گێڕاینەوە لەبارەی پەرۆشی و پەژارە و دڵگەرمیتان بۆ من، زیاتر دڵشاد بووم.

جا ئەگەر بە نامەکە خەمبارم کردبن، پەشیمان نیم، هەرچەندە پەشیمان بوومەوە، چونکە دەبینم نامەکە بۆ ماوەیەک خەمباری کردن. بەڵام ئێستا دڵشادم، نەک لەبەر ئەوەی خەمبار بوون، بەڵکو لەبەر ئەوەی خەمباریتان ئێوەی بۆ تۆبەکردن برد. بێگومان بەگوێرەی ویستی خودا خەمبار بوون، تاکو بەهۆی ئێمەوە هیچ زیانێک نەکەن، 10 چونکە ئەو خەمبارییەی لە خوداوەیە، دەبێتە هۆی تۆبەکردن، ئەمەش ئەنجامەکەی ڕزگارییە و کەس لێی پەشیمان نابێتەوە، بەڵام ئەو خەمبارییەی لە جیهانەوەیە دەبێتە هۆی مردن. 11 کەواتە سەیر بکەن خەمباری بەگوێرەی ویستی خودا چەندی لە ئێوەدا بەرهەم هێناوە: چ پەرۆشییەک، چ پاکانەیەک، چ تووڕەییەک، چ ترسێک، چ تامەزرۆییەک، چ دڵگەرمییەک، چ حەزێک بۆ دادپەروەری! لە هەموو شتێکدا خۆتان سەلماند کە بێتاوانن لەو باسەدا. 12 کەواتە ئەگەر بۆم نووسیون، لە پێناوی تاوانبار یاخود تاوان لێکراو نییە، بەڵکو بۆ ئەوەی لەبەردەم خودا ببینن کە ئێوە چەند پەرۆشی ئێمەن، 13 بۆیە دڵنەوایی کراین.

بەڵام لەسەر دڵنەواییەکە، بەهۆی دڵخۆشی تیتۆس زۆر زیاتر دڵخۆش بووین، چونکە گیانی بە هەمووتان حەسایەوە. 14 ئەگەر بەرامبەر ئەو شانازیم بە ئێوەوە کردبێت، شەرمم نەکردووە، بەڵکو وەک هەموو شتێکمان بە ڕاستگۆیی پێ گوتن، شانازیمان لای تیتۆس بووە ڕاستی. 15 دڵیشی زیاتر بۆتان دەچێت کە یادی گوێڕایەڵی هەمووتان دەکاتەوە، چۆن بە ترس و لەرزەوە پێشوازیتان لێکرد. 16 دڵشادم کە لە هەموو شتێکدا لێتان دڵنیام.

Footnotes

  1. 7‏:1 تێکۆشان بۆ پاک و پیرۆزییەکی تەواو لە دڵەوە و بە ترسی خودا.‏

Therefore, since we have these promises,(A) dear friends,(B) let us purify ourselves from everything that contaminates body and spirit, perfecting holiness(C) out of reverence for God.

Paul’s Joy Over the Church’s Repentance

Make room for us in your hearts.(D) We have wronged no one, we have corrupted no one, we have exploited no one. I do not say this to condemn you; I have said before that you have such a place in our hearts(E) that we would live or die with you. I have spoken to you with great frankness; I take great pride in you.(F) I am greatly encouraged;(G) in all our troubles my joy knows no bounds.(H)

For when we came into Macedonia,(I) we had no rest, but we were harassed at every turn(J)—conflicts on the outside, fears within.(K) But God, who comforts the downcast,(L) comforted us by the coming of Titus,(M) and not only by his coming but also by the comfort you had given him. He told us about your longing for me, your deep sorrow, your ardent concern for me, so that my joy was greater than ever.

Even if I caused you sorrow by my letter,(N) I do not regret it. Though I did regret it—I see that my letter hurt you, but only for a little while— yet now I am happy, not because you were made sorry, but because your sorrow led you to repentance. For you became sorrowful as God intended and so were not harmed in any way by us. 10 Godly sorrow brings repentance that leads to salvation(O) and leaves no regret, but worldly sorrow brings death. 11 See what this godly sorrow has produced in you: what earnestness, what eagerness to clear yourselves, what indignation, what alarm, what longing, what concern,(P) what readiness to see justice done. At every point you have proved yourselves to be innocent in this matter. 12 So even though I wrote to you,(Q) it was neither on account of the one who did the wrong(R) nor on account of the injured party, but rather that before God you could see for yourselves how devoted to us you are. 13 By all this we are encouraged.

In addition to our own encouragement, we were especially delighted to see how happy Titus(S) was, because his spirit has been refreshed by all of you. 14 I had boasted to him about you,(T) and you have not embarrassed me. But just as everything we said to you was true, so our boasting about you to Titus(U) has proved to be true as well. 15 And his affection for you is all the greater when he remembers that you were all obedient,(V) receiving him with fear and trembling.(W) 16 I am glad I can have complete confidence in you.(X)