زەبوورەکان 110
Kurdi Sorani Standard
زەبوورێکی داود.
110 یەزدان بە خاوەن شکۆی منی فەرموو:
«لە دەستەڕاستم دابنیشە،
هەتا دوژمنانت دەکەمە تەختەپێ[a] بۆ پێیەکانت.»
2 یەزدان لە سییۆنەوە هێز و دەسەڵاتەکەت فراوان دەکات،
لەناو دوژمنەکانت فەرمانڕەوایەتی دەکەیت.
3 گەلەکەت لە ڕۆژی هێزت خۆیان پێشکەش دەکەن،
بە ئاراییشتێکی پیرۆزەوە لە منداڵدانی بەرەبەیانەوە،
تۆ شەونم لە گەنجییەتیت وەردەگریت.
4 یەزدان سوێندی خواردووە و بڕیاری ناگۆڕێت:
«هەتاهەتایە تۆ کاهینیت لە پلەی مەلکیسادق[b].»
5 پەروەردگار لەلای دەستە ڕاستی تۆیە،
لە ڕۆژی تووڕەییەکەی پاشایان وردوخاش دەکات.
6 لەنێو نەتەوەکان حوکم دەدات، خاکیان پڕ دەکات لە تەرم،
سەرۆکەکان لەسەر هەموو زەوی وردوخاش دەکات.
7 پاشا لە جۆگەی دەم ڕێگا دەخواتەوە،
لەبەر هەموو ئەمانە سەری بەرز ڕادەگرێت.
Footnotes
- 110:1 پاشا بەهۆی ئەوەی کورسییەکەی بەرزتر بووە، تەختەیەک لەژێر پێی بووە، پاشا وێنەی دوژمنەکانی لەسەر کێشاوە، وەک هێمایەک بۆ خستنە ژێر پێیان.
- 110:4 باڵاترین کاهینە لەلای خودای گەورە. بڕوانە پەیدابوون 14:18.
Psalm 110
New International Version
Psalm 110
Of David. A psalm.
2 The Lord will extend your mighty scepter(D) from Zion,(E) saying,
“Rule(F) in the midst of your enemies!”
3 Your troops will be willing
on your day of battle.
Arrayed in holy splendor,(G)
your young men will come to you
like dew from the morning’s womb.[b](H)
Footnotes
- Psalm 110:1 Or Lord
- Psalm 110:3 The meaning of the Hebrew for this sentence is uncertain.
- Psalm 110:5 Or My lord is at your right hand, Lord
- Psalm 110:7 The meaning of the Hebrew for this clause is uncertain.
Holy Bible, Kurdi Sorani Standard Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc.® All rights reserved worldwide.
Holy Bible, New International Version®, NIV® Copyright ©1973, 1978, 1984, 2011 by Biblica, Inc.® Used by permission. All rights reserved worldwide.
NIV Reverse Interlinear Bible: English to Hebrew and English to Greek. Copyright © 2019 by Zondervan.