Add parallel Print Page Options

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە ئامێرە ژێدارەکان. زەبوورێکی داود

ئەی خودای ڕاستودروستم،
    کە لێت دەپاڕێمەوە وەڵامم بدەوە.
لە تەنگانەدا بە هانامەوە هاتی،
    لەگەڵم میهرەبان بە و گوێ لە نوێژەکەم بگرە.

ئەی خەڵکینە، هەتا کەی شکۆی من دەگۆڕن بە شورەیی؟
    هەتا کەی حەز لە قسەی پووچ دەکەن و بەدوای درۆدا دەگەڕێن؟[a]
بەڵام بزانن کە یەزدان پیاوی خۆشەویستی بۆ خۆی تەرخان کردووە.
    یەزدان گوێم لێ دەگرێت کاتێک لێی دەپاڕێمەوە.

کاتێک تووڕە دەبن، گوناه مەکەن،
    بەڵام کە لەسەر نوێنەکانتان
    لە دڵی خۆتاندا لێکی بدەنەوە و بێدەنگ بن.
قوربانی ڕاستودروست بکەن و
    پشت بە یەزدان ببەستن.

زۆر کەس دەڵێن: «کێ چاکەمان نیشان دەدات؟»
    ئەی یەزدان، با ڕووناکی ڕووی تۆ بەسەرماندا هەڵبێت[b].
تۆ خۆشییەکی وات خستووەتە دڵی منەوە
    زۆر لەوانە زیاترە کە دانەوێڵە و شەرابیان زۆرە.

ئەی یەزدان، بە ئاشتی پاڵ دەدەمەوە و دەخەوم،
    چونکە تەنها تۆ بە ئاسوودەیی نیشتەجێم دەکەیت.

Footnotes

  1. 4‏:2 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتی 4، وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏
  2. 4‏:6 خودا بە چاکەکانی بەسەرمان بکاتەوە، بڕوانە سەرژمێری 6‏:24‏-26.‏‏