Add parallel Print Page Options

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە ئامێرە ژێدارەکان، زەبوورێک، گۆرانییەک.

67 با خودا لەگەڵمان میهرەبان بێت و بەرەکەتدارمان بکات،
    ڕوخساری خۆیمان بەسەردا بدرەوشێنێتەوە؛[a]
2 تاکو ڕێگات لەسەر زەوی زانراو بێت،
    ڕزگاریت لەناو هەموو نەتەوەکان.

3 ئەی خودایە، با گەلان ستایشت بکەن،
    با هەموو گەلان ستایشت بکەن.
4 با نەتەوەکان دڵخۆش بن و گۆرانی شادی بڵێن،
    چونکە بە ڕێکی حوکمی خەڵک دەکەیت و
    ڕێنمایی نەتەوەکانی سەر زەوی دەکەیت.
5 ئەی خودایە، با گەلان ستایشت بکەن،
    با هەموو گەلان ستایشت بکەن.

6 ئینجا زەوی بەروبوومی دەدات،
    خودا، خودای من، بەرەکەتدارمان دەکات.
7 خودا بەرەکەتدارمان دەکات،
    سەرتاسەری زەوی لێی دەترسن.

Footnotes

  1. 67‏:1 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتی 4، وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏