Add parallel Print Page Options

گۆرانی گەشتیاران.

126 کە یەزدان ڕاپێچکراوانی سییۆنی گەڕاندەوە،
    وامان لێهات وەک خەون ببینین.
ئەو کاتە دەممان پڕ پێکەنین و
    زمانمان پڕ هەلهەلە بوو،
ئەوسا لەنێو نەتەوەکان گوتیان:
    «یەزدان کارێکی گەورەی لەگەڵ ئەوان کرد!»
یەزدان کارێکی گەورەی لەگەڵ ئێمە کرد،
    شادمان بووین.

ئەی یەزدان، خۆشحاڵیمان بگەڕێنەوە،
    وەک جۆگەکانی نەقەب[a].
ئەوانەی بە فرمێسکەوە دەچێنن،
    بە هەلهەلەوە دروێنە دەکەن.
ئەوەی بە گریانەوە دەڕوات و
    تۆو بۆ چاندن بار دەکات،
بە هەلهەلەوە دێتەوە و
    بەرهەمەکەی بە مەلو بار دەکات.

Footnotes

  1. 126‏:4 دەکەوێتە خوارووی فەلەستین، بۆیە لە زمانی عیبری بە واتای باشووریش دێت.‏