Add parallel Print Page Options

گۆرانی گەشتیاران.

129 «لە گەنجییەتم زۆر هەراسانیان کردم!»
    با ئێستا ئیسرائیل بڵێت:
«لە گەنجییەتم زۆر هەراسانیان کردم!
    بەڵام بەسەرمدا زاڵ نەبوون.
جوتیارەکان جووتیان لەسەر پشتم کرد و
    هێڵی جووتەکانیان درێژکردەوە.»
بەڵام یەزدان ڕاستودروستە،
    پەتی بەدکارانی پچڕاند.

ڕیسوا بن و ببەزن،
    هەموو ئەوانەی ڕقیان لە سییۆنە.
بە دەردی گیای سەربان بچن،
    پێش ئەوەی گەشە بکات وشک دەبێت،
ئەوەی نە دەستی دروێنەکەر پڕ دەکات و
    نە باوەشی گیشەکەر[a].
با ئەوانەی بەلایانەوە تێدەپەڕن پێیان نەڵێن:
    «بەرەکەتی یەزدانتان لێ بێت!
    بە ناوی یەزدان داوای بەرەکەتتان بۆ دەکەین!»

Footnotes

  1. 129‏:7 ئەو کەسەیە کە لەدوای دروێنەکەران گوڵە گەنمەکان بە باوەش کۆدەکاتەوە.‏