Add parallel Print Page Options

وێرانبوونی دوژمنانی ئۆرشەلیم

12 ئەمە فەرمایشتی یەزدانە بە سروش سەبارەت بە ئیسرائیل.

یەزدان، ئەوەی کە ئاسمانی ڕاخستووە، زەوی دامەزراندووە، شێوەی ڕۆحی مرۆڤی لە ناخی مرۆڤدا کێشاوە، ئەمە دەفەرموێت: «من خەریکم ئۆرشەلیم دەکەمە جامێک هەموو گەلانی دەوروبەری سەرخۆش دەکات. یەهودا و ئۆرشەلیمیش گەمارۆ دەدرێن. لەو ڕۆژەدا کاتێک هەموو گەلانی زەوی لە دژی ئەو کۆدەبنەوە، ئۆرشەلیم بۆ هەموو گەلان دەکەمە بەردێکی قورس. ئەوەی بییەوێت بیجوڵێنێت خۆی بریندار دەکات.» یەزدان دەفەرموێت: «لەو ڕۆژەدا هەموو ئەسپێک تووشی سەرلێشێوان دەکەم و سوارەکەشی تووشی شێتی دەکەم. چاودێری بنەماڵەی یەهودا دەکەم، هەموو ئەسپی گەلان تووشی کوێری دەکەم. ئینجا سەرکردەکانی یەهودا لە دڵی خۆیاندا دەڵێن: ”خەڵکی ئۆرشەلیم بەهێزن، چونکە یەزدانی سوپاسالار خودایانە.“

«لەو ڕۆژەدا سەرکردەکانی یەهودا وەک ئاگردانێک لێ دەکەم لەنێو کۆمەڵە دار و وەک مەشخەڵێکی ئاگر لەنێو مەلو، جا بەلای ڕاست و بەلای چەپدا دەست دەکەن بە خواردنی هەموو گەلانی دەوروبەریان، بەڵام ئۆرشەلیم لە جێی خۆی بە سەلامەتی دەمێنێتەوە.

«یەزدان سەرەتا گەلی یەهودا ڕزگار دەکات، بۆ ئەوەی شان و شکۆی بنەماڵەی داود و خەڵکی ئۆرشەلیم لەسەر یەهودا گەورەتر نەبن. لەو ڕۆژەدا یەزدان دانیشتووانی ئۆرشەلیم دەپارێزێت، ئەوەی لاوازە لەنێویان وەک داودی لێدێت، ماڵی داودیش وەک خودای لێدێت، وەک فریشتەی یەزدان لەپێشیان دەڕوات. لەو ڕۆژەدا مکوڕ دەبم لەسەر لەناوبردنی هەموو ئەو نەتەوانەی کە هێرش دەکەنە سەر ئۆرشەلیم.

شیوەن بۆ ئەوەی زامداریان کرد

10 «ڕۆحی میهرەبانی و پاڕانەوە بەسەر بنەماڵەی داود و بەسەر دانیشتووانی ئۆرشەلیمدا دەبارێنم. جا تەماشای من دەکەن، ئەوەی کە ڕمیان لێداوە، هەروەها شیوەنی بۆ دەگێڕن وەک کەسێک شیوەن بۆ تاقانەکەی بگێڕێت، زۆر دەگریێن، هەروەک گریان بۆ نۆبەرەیەک. 11 لەو ڕۆژەدا شیوەنێکی گەورە لە ئۆرشەلیم دەبێت، وەک شیوەنی هەدەد ڕیمۆن لە دەشتی مەگیدۆ. 12 خاکەکە شیوەن دەگێڕێت، خێڵ بە خێڵ هەریەکە و بە جیا: خێڵی بنەماڵەی داود و ژنەکانیان، خێڵی بنەماڵەی ناتان و ژنەکانیان، 13 خێڵی بنەماڵەی لێڤی و ژنەکانیان، خێڵی شیمعی و ژنەکانیان. 14 هەموو ئەو خێڵانەی مابوونەوە خێڵ بە خێڵ بە جیا و ژنەکانیشیان بە جیا.

Jerusalem’s Enemies to Be Destroyed

12 A prophecy:(A) The word of the Lord concerning Israel.

The Lord, who stretches out the heavens,(B) who lays the foundation of the earth,(C) and who forms the human spirit within a person,(D) declares: “I am going to make Jerusalem a cup(E) that sends all the surrounding peoples reeling.(F) Judah(G) will be besieged as well as Jerusalem. On that day, when all the nations(H) of the earth are gathered against her, I will make Jerusalem an immovable rock(I) for all the nations. All who try to move it will injure(J) themselves. On that day I will strike every horse with panic and its rider with madness,” declares the Lord. “I will keep a watchful eye over Judah, but I will blind all the horses of the nations.(K) Then the clans of Judah will say in their hearts, ‘The people of Jerusalem are strong,(L) because the Lord Almighty is their God.’

“On that day I will make the clans of Judah like a firepot(M) in a woodpile, like a flaming torch among sheaves. They will consume(N) all the surrounding peoples right and left, but Jerusalem will remain intact(O) in her place.

“The Lord will save the dwellings of Judah first, so that the honor of the house of David and of Jerusalem’s inhabitants may not be greater than that of Judah.(P) On that day the Lord will shield(Q) those who live in Jerusalem, so that the feeblest(R) among them will be like David, and the house of David will be like God,(S) like the angel of the Lord going before(T) them. On that day I will set out to destroy all the nations(U) that attack Jerusalem.(V)

Mourning for the One They Pierced

10 “And I will pour out on the house of David and the inhabitants of Jerusalem a spirit[a](W) of grace and supplication.(X) They will look on[b] me, the one they have pierced,(Y) and they will mourn for him as one mourns for an only child,(Z) and grieve bitterly for him as one grieves for a firstborn son.(AA) 11 On that day the weeping(AB) in Jerusalem will be as great as the weeping of Hadad Rimmon in the plain of Megiddo.(AC) 12 The land will mourn,(AD) each clan by itself, with their wives by themselves: the clan of the house of David and their wives, the clan of the house of Nathan and their wives, 13 the clan of the house of Levi and their wives, the clan of Shimei and their wives, 14 and all the rest of the clans and their wives.(AE)

Footnotes

  1. Zechariah 12:10 Or the Spirit
  2. Zechariah 12:10 Or to