Add parallel Print Page Options

لێڤییەکان

ئەمەش نەوەی هارون و موسایە، ئەو ڕۆژەی یەزدان لەگەڵ موسادا لە شاخی سینا دوا.

ئەمەش ناوی کوڕەکانی هارونە، نادابی نۆبەرە و ئەبیهو و ئەلعازار و ئیتامار. ئەمەش ناوی نەوەکانی هارونە، کاهینە دەستنیشانکراوەکان ئەوانەی ئەرکی کاهینیێتییان پێ سپێردراوە. ناداب و ئەبیهو لەبەردەم یەزدان مردن، کاتێک لە چۆڵەوانی سینا ئاگرێکی نامۆیان لەبەردەم یەزدان پێشکەش کرد[a]. لەبەر ئەوەی هیچ کوڕیان نەبوو، ئەلعازار و ئیتامار لەبەردەم هارونی باوکیان خزمەتی کاهینیێتییان کرد.

هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: «هۆزی لێڤی بهێنە پێش و لەبەردەم هارونی کاهین ڕایانبگرە و با یاریدەدەری بن، جا هەڵدەستن بە پارێزگاری بۆ ئەو و لە جیاتی هەموو کۆمەڵ لەبەردەم چادری چاوپێکەوتن، بەهۆی کارکردنیان لە چادرەکەی پەرستن. پارێزگاری لە هەموو قاپوقاچاغەکانی چادری چاوپێکەوتن دەکەن و بە کارکردنیان لە چادرەکەی پەرستن کار بۆ نەوەی ئیسرائیل دەکەن. لێڤییەکان دەدەیتە هارون و کوڕەکانی، لەنێو نەوەی ئیسرائیلدا ئەوان بە تەواوەتی پێشکەشکراون بەو. 10 هارون و کوڕەکانی دادەمەزرێنیت و کاهینیێتییەکەیان دەپارێزن و هەرکەسێکی دیکە لە پیرۆزگا نزیک ببێتەوە دەکوژرێت.»

11 یەزدان بە موسای فەرموو: 12 «ئێستا من لێڤییەکان دەبەم، لەنێو نەوەی ئیسرائیل لە جیاتی هەر نۆبەرەیەکی نێر لە سکی ئافرەت کە لە نەوەی ئیسرائیل بێت. ئیتر لێڤییەکان دەبنە هی من، 13 چونکە هەموو نۆبەرەیەک بۆ منە، ئەو ڕۆژەی لە خاکی میسردا لە هەموو نۆبەرەیەکم دا، ئەوا هەموو نۆبەرەیەک لە ئیسرائیلدا لە خەڵک و لە ئاژەڵ بۆ خۆمم پیرۆز کرد، بۆ من دەبن، من یەزدانم.»

14 هەروەها یەزدان لە چۆڵەوانی سینادا بە موسای فەرموو: 15 «نەوەی لێڤی بەگوێرەی بنەماڵەکانیان و خێڵەکانیان تۆمار بکە، هەموو نێرینەیەک لە کۆرپەی یەک مانگ بەرەو سەرەوە تۆمار دەکەیت.» 16 موساش بەگوێرەی فەرمایشتی یەزدان هەروەک فەرمانی کردبوو، تۆماری کردن.

17 ئەمانە ناوی نەوەکانی لێڤی بوو:

گێرشۆن و قەهات و مەراری.

18 ئەوەش ناوی دوو کوڕەکەی گێرشۆنە بەگوێرەی خێڵەکانیان:

لیبنی و شیمعی.

19 نەوەی قەهاتیش بەگوێرەی خێڵەکانیان:

عەمرام و یەسهار و حەبرۆن و عوزیێل.

20 دوو کوڕەکەی مەراریش بەگوێرەی خێڵەکانیان:

مەحلی و موشی.

ئەمە خێڵی لێڤییەکانە بەگوێرەی بنەماڵەکانیان.

21 بۆ گێرشۆن خێڵی لیبنییەکان و خێڵی شیمعییەکان.

ئەمە خێڵەکانی گێرشۆنییەکانە، 22 ژمارەی هەموو نێرینەیەکی کوڕی یەک مانگ بەرەو سەرەوە، تۆمارکراوان لێیان حەوت هەزار و پێنج سەد کەس بوون. 23 خێڵەکانی گێرشۆنییەکان لە پشت چادری پەرستنەوە بەلای ڕۆژئاوا چادر هەڵدەدەن، 24 گەورەی بنەماڵەی گێرشۆنییەکانیش ئەلیاسافی کوڕی لائێل بوو. 25 نەوەی گێرشۆن لە چادری چاوپێکەوتن بەرپرسیار بوون لە پارێزگاری چادرەکەی پەرستن و چادرەکە و پۆشەرەکەی، پەردەی دەروازەی چادری چاوپێکەوتن، 26 پەردەکانی حەوشەکە و پەردەی دەروازەی حەوشەکە کە لە دەوری چادرەکەی پەرستنە و لە دەوری قوربانگاکەن بە چواردەوری و گوریسەکانی، لەگەڵ هەموو ئەو خزمەتەی پەیوەست بوو پێیانەوە.

27 بۆ قەهاتیش خێڵی عەمرامییەکان، خێڵی یەسهارییەکان، خێڵی حەبرۆنییەکان و خێڵی عوزیێلییەکان بوون. ئەمە خێڵەکانی قەهاتییەکانە 28 ژمارەی هەموو نێرینەیەکی کوڕی یەک مانگ بەرەو سەرەوە هەشت هەزار و شەش سەد کەس بوون. قەهاتییەکان بەرپرسیار بوون لە پارێزگاری پیرۆزگا. 29 خێڵەکانی نەوەی قەهات لەلای باشووری چادرەکەی پەرستن چادر هەڵدەدەن. 30 گەورەی بنەماڵەکانی خێڵەکانی قەهاتییەکانیش ئەلیچافانی کوڕی عوزیێل بوو. 31 بەرپرسیار بوون لە پارێزگاری سندوقەکە، مێزەکە، چرادانەکە، قوربانگاکان، قاپوقاچاغی پیرۆزگاکە کە خزمەتی پێ دەکەن، پەردەی شوێنی هەرەپیرۆز و هەموو ئەوەی لەگەڵی بەکاردەهێنرێت. 32 بۆ سەرۆکی سەرکردەکانی لێڤییەکانیش ئەلعازاری کوڕی هارونی کاهین، سەرپەرشتیار بوو بەسەر ئەو کەسانەی کە بەرپرسیار بوون لە پارێزگاری پیرۆزگا.

33 بۆ مەراری، خێڵی مەحلییەکان و خێڵی موشییەکان، ئەمە خێڵەکانی مەرارییە. 34 تۆمارکراوان لێیان بەپێی ژمارەی هەموو نێرینەیەکی کوڕی یەک مانگ بەرەو سەرەوە شەش هەزار و دوو سەد کەس بوون. 35 گەورەی بنەماڵەی خێڵەکانی مەراریش چووریێلی کوڕی ئەبیحەیلە، لەلای باکووری چادرەکەی پەرستن چادر هەڵدەدەن. 36 سەرپەرشتیاری پارێزگاری لە نەوەی مەراریش چوارچێوەکانی چادرەکەی پەرستن و کاریتەکانی و کۆڵەکەکانی و بناغەکانی و هەموو کەلوپەلەکانی و هەموو ئەوەی لەگەڵیدا بەکاردەهێنرێت و 37 کۆڵەکەکانی حەوشەکە لە چواردەوری و بنکە و سنگ و گوریسەکانی بوون.

38 موسا و هارون و کوڕەکانی لەلای ڕۆژهەڵاتی چادرەکەی پەرستن، ڕووەو ڕۆژهەڵات لەبەردەم چادری چاوپێکەوتن چادر هەڵدەدەن. بەرپرسیار بوون لە پارێزگاری پیرۆزگا لە جیاتی نەوەی ئیسرائیل، هەرکەسێکی دیکەش کە لە پیرۆزگا نزیک بکەوتبایەوە دەکوژرا.

39 هەموو تۆمارکراوانی لێڤییەکان ئەوانەی موسا و هارون بەپێی فەرمایشتی یەزدان بەگوێرەی خێڵەکانیان تۆماریان کردن، هەموو نێرینەیەکی کوڕی یەک مانگ بەرەو سەرەوە بیست و دوو هەزار کەس بوون.

40 هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: «هەموو نێرینەیەکی نۆبەرە لە نەوەی ئیسرائیل لە کۆرپەی یەک مانگ بەرەو سەرەوە تۆمار بکە و لیستی ناوەکانیان وەربگرە. 41 من یەزدانم، لێڤییەکان لە جیاتی هەموو نۆبەرەیەکی نەوەی ئیسرائیل و مەڕوماڵاتی لێڤییەکانیش لە جیاتی هەموو نۆبەرەیەک لە مەڕوماڵاتی نەوەی ئیسرائیل بۆ من دادەنێیت.»

42 جا موسا وەک یەزدان فەرمانی پێ کرد هەموو نۆبەرەیەکی لە نەوەی ئیسرائیل تۆمار کرد، 43 هەموو کۆرپەیەکی نۆبەرەی نێرینە لە تەمەنی یەک مانگ بەرەو سەرەوە لە لیستی ناوەکان تۆمارکران، بیست و دوو هەزار و دوو سەد و حەفتا و سێ کەس بوون.

44 یەزدان بە موسای فەرموو: 45 «لێڤییەکان لە جیاتی هەموو نۆبەرەیەک لە نەوەی ئیسرائیل دابنێ و مەڕوماڵاتی لێڤییەکانیش لە جیاتی مەڕوماڵاتەکانیان، جا لێڤییەکان بۆ من دەبن. من یەزدانم. 46 بۆ کڕینەوەی ئەو دوو سەد و حەفتا و سێیەش لە نۆبەرەکانی نەوەی ئیسرائیل کە لە لێڤییەکان زیاترن، 47 پێنج شاقل بۆ هەر سەرێک وەردەگریت، بەگوێرەی شاقلی پیرۆزگا وەریدەگریت. هەر شاقلێک بیست گێرایە. 48 زیوەکەش دەدەیتە هارون و کوڕەکانی، کڕینەوەی ئەوانەیە کە لێیان زیادن.»

49 جا موسا زیوی کڕینەوەیانی وەرگرت، لەوانەی لە کڕینەوەی لێڤییەکان زیاد بوون، 50 لە نۆبەرەکانی نەوەی ئیسرائیل هەزار و سێ سەد و شەست و پێنج زیوی[b] بەگوێرەی شاقلی پیرۆزگا وەرگرت. 51 موساش زیوی کڕینەوەکەی بە هارون و کوڕەکانی دا بەگوێرەی فەرمایشتی یەزدان، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کردبوو.

Footnotes

  1. 3‏:4 بڕوانە لێڤییەکان 10‏:1‏-3.‏‏
  2. 3‏:50 نزیکەی 15,5 کیلۆگرام.‏

The Levites

This is the account of the family of Aaron and Moses(A) at the time the Lord spoke to Moses at Mount Sinai.(B)

The names of the sons of Aaron were Nadab the firstborn(C) and Abihu, Eleazar and Ithamar.(D) Those were the names of Aaron’s sons, the anointed priests,(E) who were ordained to serve as priests. Nadab and Abihu, however, died before the Lord(F) when they made an offering with unauthorized fire before him in the Desert of Sinai.(G) They had no sons, so Eleazar and Ithamar(H) served as priests during the lifetime of their father Aaron.(I)

The Lord said to Moses, “Bring the tribe of Levi(J) and present them to Aaron the priest to assist him.(K) They are to perform duties for him and for the whole community(L) at the tent of meeting by doing the work(M) of the tabernacle. They are to take care of all the furnishings of the tent of meeting, fulfilling the obligations of the Israelites by doing the work of the tabernacle. Give the Levites to Aaron and his sons;(N) they are the Israelites who are to be given wholly to him.[a] 10 Appoint Aaron(O) and his sons to serve as priests;(P) anyone else who approaches the sanctuary is to be put to death.”(Q)

11 The Lord also said to Moses, 12 “I have taken the Levites(R) from among the Israelites in place of the first male offspring(S) of every Israelite woman. The Levites are mine,(T) 13 for all the firstborn are mine.(U) When I struck down all the firstborn in Egypt, I set apart for myself every firstborn in Israel, whether human or animal. They are to be mine. I am the Lord.”(V)

14 The Lord said to Moses in the Desert of Sinai,(W) 15 “Count(X) the Levites by their families and clans. Count every male a month old or more.”(Y) 16 So Moses counted them, as he was commanded by the word of the Lord.

17 These were the names of the sons of Levi:(Z)

Gershon,(AA) Kohath(AB) and Merari.(AC)

18 These were the names of the Gershonite clans:

Libni and Shimei.(AD)

19 The Kohathite clans:

Amram, Izhar, Hebron and Uzziel.(AE)

20 The Merarite clans:(AF)

Mahli and Mushi.(AG)

These were the Levite clans, according to their families.

21 To Gershon(AH) belonged the clans of the Libnites and Shimeites;(AI) these were the Gershonite clans. 22 The number of all the males a month old or more who were counted was 7,500. 23 The Gershonite clans were to camp on the west, behind the tabernacle.(AJ) 24 The leader of the families of the Gershonites was Eliasaph son of Lael. 25 At the tent of meeting the Gershonites were responsible for the care of the tabernacle(AK) and tent, its coverings,(AL) the curtain at the entrance(AM) to the tent of meeting,(AN) 26 the curtains of the courtyard(AO), the curtain at the entrance to the courtyard surrounding the tabernacle and altar,(AP) and the ropes(AQ)—and everything(AR) related to their use.

27 To Kohath(AS) belonged the clans of the Amramites, Izharites, Hebronites and Uzzielites;(AT) these were the Kohathite(AU) clans. 28 The number of all the males a month old or more(AV) was 8,600.[b] The Kohathites were responsible(AW) for the care of the sanctuary.(AX) 29 The Kohathite clans were to camp on the south side(AY) of the tabernacle. 30 The leader of the families of the Kohathite clans was Elizaphan(AZ) son of Uzziel. 31 They were responsible for the care of the ark,(BA) the table,(BB) the lampstand,(BC) the altars,(BD) the articles(BE) of the sanctuary used in ministering, the curtain,(BF) and everything related to their use.(BG) 32 The chief leader of the Levites was Eleazar(BH) son of Aaron, the priest. He was appointed over those who were responsible(BI) for the care of the sanctuary.(BJ)

33 To Merari belonged the clans of the Mahlites and the Mushites;(BK) these were the Merarite clans.(BL) 34 The number of all the males a month old or more(BM) who were counted was 6,200. 35 The leader of the families of the Merarite clans was Zuriel son of Abihail; they were to camp on the north side of the tabernacle.(BN) 36 The Merarites were appointed(BO) to take care of the frames of the tabernacle,(BP) its crossbars,(BQ) posts,(BR) bases, all its equipment, and everything related to their use,(BS) 37 as well as the posts of the surrounding courtyard(BT) with their bases, tent pegs(BU) and ropes.

38 Moses and Aaron and his sons were to camp to the east(BV) of the tabernacle, toward the sunrise, in front of the tent of meeting.(BW) They were responsible for the care of the sanctuary(BX) on behalf of the Israelites. Anyone else who approached the sanctuary was to be put to death.(BY)

39 The total number of Levites counted(BZ) at the Lord’s command by Moses and Aaron according to their clans, including every male a month old or more, was 22,000.(CA)

40 The Lord said to Moses, “Count all the firstborn Israelite males who are a month old or more(CB) and make a list of their names.(CC) 41 Take the Levites for me in place of all the firstborn of the Israelites,(CD) and the livestock of the Levites in place of all the firstborn of the livestock of the Israelites. I am the Lord.”(CE)

42 So Moses counted all the firstborn of the Israelites, as the Lord commanded him. 43 The total number of firstborn males a month old or more,(CF) listed by name, was 22,273.(CG)

44 The Lord also said to Moses, 45 “Take the Levites in place of all the firstborn of Israel, and the livestock of the Levites in place of their livestock. The Levites are to be mine.(CH) I am the Lord.(CI) 46 To redeem(CJ) the 273 firstborn Israelites who exceed the number of the Levites, 47 collect five shekels[c](CK) for each one, according to the sanctuary shekel,(CL) which weighs twenty gerahs.(CM) 48 Give the money for the redemption(CN) of the additional Israelites to Aaron and his sons.”(CO)

49 So Moses collected the redemption money(CP) from those who exceeded the number redeemed by the Levites. 50 From the firstborn of the Israelites(CQ) he collected silver weighing 1,365 shekels,[d](CR) according to the sanctuary shekel. 51 Moses gave the redemption money to Aaron and his sons, as he was commanded by the word of the Lord.

Footnotes

  1. Numbers 3:9 Most manuscripts of the Masoretic Text; some manuscripts of the Masoretic Text, Samaritan Pentateuch and Septuagint (see also 8:16) to me
  2. Numbers 3:28 Hebrew; some Septuagint manuscripts 8,300
  3. Numbers 3:47 That is, about 2 ounces or about 58 grams
  4. Numbers 3:50 That is, about 35 pounds or about 16 kilograms