Add parallel Print Page Options

نەزرکردن

یەزدان بە موسای فەرموو: «لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل بدوێ و پێیان بڵێ: ”ئەگەر پیاوێک یان ژنێک سوێندێکی تایبەتی خوارد بەوەی نەزر[a] بکات، خۆی بۆ یەزدان تەرخان بکات. لە شەراب و مەی خۆی دوور دەخاتەوە و سرکەی شەراب و سرکەی مەی ناخواتەوە و خۆشاوی ترێ ناخواتەوە و ترێ و کشمیش ناخوات. هەموو ڕۆژانی خۆتەرخانکردنەکەی هیچ شتێک لە هەموو ئەوەی لە بەری مێو دروستدەکرێت ناخوات، تەنانەت تۆو و توێکڵیش.

«”هەموو ڕۆژانی نەزر و خۆتەرخانکردنەکەی گوێزان بە سەریدا ناهێنرێت، پێویستە هەتا تەواوی ئەو ڕۆژانەی خۆی تەرخان کردووە بۆ یەزدان، پیرۆز بێت و قژی بهێڵێتەوە. هەموو ڕۆژانی خۆتەرخانکردنەکەی بۆ یەزدان لە لاشەی مردوو نزیک ناکەوێتەوە، بۆ دایک و باوک و برا و خوشکیشی، خۆی بەپێی ڕێوڕەسم گڵاو ناکات لە کاتی مردنیان، چونکە خۆتەرخانکردنی بۆ خودای خۆی بەسەر سەرەوەیە. هەموو ڕۆژانی خۆتەرخانکردنەکەی بۆ یەزدان پیرۆز دەبێت.

«”ئەگەر یەکێکیش کتوپڕ لەلای مرد و قژە تەرخانکراوەکەی گڵاوکرد، ئەوا لە ڕۆژی پاکبوونەوەکەی سەری دەتاشێت، لە ڕۆژی حەوتەم دەیتاشێت. 10 لە ڕۆژی هەشتەمیش دوو کوکوختی یان دوو بێچووە کۆتر دەهێنێتە لای کاهین بۆ دەروازەی چادری چاوپێکەوتن. 11 کاهینیش یەکێکیان دەکاتە قوربانی گوناه و ئەوەی دیکە قوربانی سووتاندن و کەفارەتی بۆ دەکات لەو گوناهەی بەهۆی ئەو مردووەوە کردوویەتی و لەو ڕۆژەدا سەری تەرخان دەکاتەوە. 12 کاتێک ڕۆژانی خۆتەرخانکردنەکەی بۆ یەزدان تەرخان کردەوە، ئەوا بەرخێکی نێری یەک ساڵە وەک قوربانی تاوان دەهێنێت، بەڵام ڕۆژەکانی پێشتری هەژمارد ناکرێت، چونکە خۆتەرخانکردنەکەی گڵاو کردووە.

13 «”ئەمەش فێرکردنەکەیە دەربارەی ئەوەی خۆی تەرخان دەکات، ئەو ڕۆژەی ڕۆژانی خۆتەرخانکردنەکەی تەواو دەبێت دەهێنرێتە لای دەروازەی چادری چاوپێکەوتن. 14 جا قوربانییەکەی بۆ یەزدان پێشکەش دەکات، بەرخێکی نێری یەک ساڵەی ساغ بۆ قوربانی سووتاندن، بەرخێکی مێیەی یەک ساڵەی ساغ بۆ قوربانی گوناه، بەرانێکی بێ کەموکوڕی بۆ قوربانی هاوبەشی[b]، 15 سەبەتەیەک نان بەبێ هەویرترش[c]، کولێرە بە باشترین ئارد، زەیت شێلراو و ناسکە نانی[d] بە زەیت چەورکراو، لەگەڵ پێشکەشکراوی دانەوێڵەیان و شەرابی پێشکەشکراویان.

16 «”جا کاهین لەبەردەم یەزدان پێشکەشی دەکات، قوربانی گوناهەکە و قوربانی سووتاندنەکەی دەکات، 17 کاهینەکە سەبەتە نانە فەتیرەکە و بەرانەکەش دەکاتە قوربانی هاوبەشی بۆ یەزدان، لەگەڵ پێشکەشکراوی دانەوێڵە و شەرابی پێشکەشکراو.

18 «”لەدوای ئەوە لەلای دەروازەی چادری چاوپێکەوتن خۆتەرخانکەرەکە سەرە تەرخانکراوەکەی دەتاشێت و مووی سەرە تەرخانکراوەکەی دەبات و دەیکاتە سەر ئەو ئاگرەی لەژێر قوربانییەکەی هاوبەشییە.

19 «”پاش ئەوەی خۆتەرخانکەرەکە قژی خۆتەرخانکردنەکەی دەتاشێت، کاهینەکە شانی بەرانەکە بە کوڵاوی و کولێرەیەکی فەتیرە لە سەبەتەکە لەگەڵ ناسکە نانێکی فەتیرە دەبات و دەیانخاتە ناو دەستی خۆتەرخانکەرەکە. 20 کاهینیش لەبەردەم یەزدان وەک قوربانی بەرزکردنەوە بەرزیان دەکاتەوە، ئەو بەشە بۆ کاهین پیرۆزکراوە لەگەڵ سنگی بەرزکراوە و ڕانەکەی کە پێشکەشکراوە، ئینجا ئەوەی خۆی تەرخان کردووە شەراب دەخواتەوە.

21 «”ئەمە فێرکردنەکەیە دەربارەی خۆتەرخانکەر کە نەزر دەکات، قوربانییەکەی[e] بۆ یەزدانە سەرباری خۆتەرخانکردنەکەی، بەگوێرەی ئەو نەزرەی کە کردی، ئاوا دەکات بەگوێرەی فێرکردنی خۆتەرخانکردنەکەی.“»

بەرەکەتی کاهین

22 یەزدان بە موسای فەرموو: 23 «لەگەڵ هارون و کوڕەکانی بدوێ و بڵێ: ”بەم شێوەیە داوای بەرەکەت دەکەن بۆ نەوەی ئیسرائیل. پێیان دەڵێن:

24 «”’با یەزدان بەرەکەتدارت بکات و
    بتپارێزێت.
25 با ڕووی یەزدان بەسەرتدا بدرەوشێتەوە و
    لەگەڵت میهرەبان بێت.
26 با یەزدان ئاوڕت لێ بداتەوە و
    ئاشتیت پێ ببەخشێت.‘“

27 «جا ناوم لەسەر نەوەی ئیسرائیل دادەنێن و منیش بەرەکەتداریان دەکەم.»

Footnotes

  1. 6‏:2 نەزر: (ئاد)یشی پێ دەگوترێت، داوا لە خودا دەکەیت بۆ ئەنجامدانی کارێک، کارەکە پابەند دەکەیت بە مەرجێکەوە. داوا دەکەیت ئەگەر خودا ئەو کارەم بۆ ئەنجام بدات، ئەوا دەرئەنجام منیش ئەو کارەی بۆ ئەنجام دەدەم. بڕوانە سەرژمێری 21‏:2‏‏.‏
  2. 6‏:14 قوربانی هاوبەشی: ئەم قوربانییە هاودەمی قوربانی سووتاندن بوو. تەنها یەک کەس هەڵدەستا بە دابینکردنی ئەم قوربانییە، بەڵام لەگەڵ خەڵکی دیکە بەشی زۆری ئەم قوربانییەیان لەبەردەم خودا دەخوارد وەک هێمایەک بۆ پێکەوە ژیان. بڕوانە لێڤییەکان 7‏:11‏-15.‏‏
  3. 6‏:15 هەویرترش: لە جیاتی خومرە بۆ هەوێن بەکارهاتووە.‏
  4. 6‏:15 ناسکە نان: ناوەشکێنە.‏
  5. 6‏:21 سەرباری ئەو قوربانییانەی کە دانراوە بکرێت کەسەکە قوربانییەکی خۆویستانە دەکات، بەهاکەی بەگوێرەی توانای کەسەکە دەبێت.‏

The Nazirite

The Lord said to Moses, “Speak to the Israelites and say to them: ‘If a man or woman wants to make a special vow(A), a vow of dedication(B) to the Lord as a Nazirite,(C) they must abstain from wine(D) and other fermented drink and must not drink vinegar(E) made from wine or other fermented drink. They must not drink grape juice or eat grapes(F) or raisins. As long as they remain under their Nazirite vow, they must not eat anything that comes from the grapevine, not even the seeds or skins.

“‘During the entire period of their Nazirite vow, no razor(G) may be used on their head.(H) They must be holy until the period of their dedication to the Lord is over; they must let their hair grow long.

“‘Throughout the period of their dedication to the Lord, the Nazirite must not go near a dead body.(I) Even if their own father or mother or brother or sister dies, they must not make themselves ceremonially unclean(J) on account of them, because the symbol of their dedication to God is on their head. Throughout the period of their dedication, they are consecrated to the Lord.

“‘If someone dies suddenly in the Nazirite’s presence, thus defiling the hair that symbolizes their dedication,(K) they must shave their head on the seventh day—the day of their cleansing.(L) 10 Then on the eighth day(M) they must bring two doves or two young pigeons(N) to the priest at the entrance to the tent of meeting.(O) 11 The priest is to offer one as a sin offering[a](P) and the other as a burnt offering(Q) to make atonement(R) for the Nazirite because they sinned by being in the presence of the dead body. That same day they are to consecrate their head again. 12 They must rededicate themselves to the Lord for the same period of dedication and must bring a year-old male lamb(S) as a guilt offering.(T) The previous days do not count, because they became defiled during their period of dedication.

13 “‘Now this is the law of the Nazirite when the period of their dedication is over.(U) They are to be brought to the entrance to the tent of meeting.(V) 14 There they are to present their offerings to the Lord: a year-old male lamb without defect(W) for a burnt offering, a year-old ewe lamb without defect for a sin offering,(X) a ram(Y) without defect for a fellowship offering,(Z) 15 together with their grain offerings(AA) and drink offerings,(AB) and a basket of bread made with the finest flour and without yeast—thick loaves with olive oil mixed in, and thin loaves brushed with olive oil.(AC)

16 “‘The priest is to present all these(AD) before the Lord(AE) and make the sin offering and the burnt offering.(AF) 17 He is to present the basket of unleavened bread and is to sacrifice the ram as a fellowship offering(AG) to the Lord, together with its grain offering(AH) and drink offering.(AI)

18 “‘Then at the entrance to the tent of meeting, the Nazirite must shave off the hair that symbolizes their dedication.(AJ) They are to take the hair and put it in the fire that is under the sacrifice of the fellowship offering.

19 “‘After the Nazirite has shaved off the hair that symbolizes their dedication, the priest is to place in their hands a boiled shoulder of the ram, and one thick loaf and one thin loaf from the basket, both made without yeast.(AK) 20 The priest shall then wave these before the Lord as a wave offering;(AL) they are holy(AM) and belong to the priest, together with the breast that was waved and the thigh that was presented.(AN) After that, the Nazirite may drink wine.(AO)

21 “‘This is the law of the Nazirite(AP) who vows offerings to the Lord in accordance with their dedication, in addition to whatever else they can afford. They must fulfill the vows(AQ) they have made, according to the law of the Nazirite.’”

The Priestly Blessing

22 The Lord said to Moses, 23 “Tell Aaron and his sons, ‘This is how you are to bless(AR) the Israelites. Say to them:

24 “‘“The Lord bless you(AS)
    and keep you;(AT)
25 the Lord make his face shine on you(AU)
    and be gracious to you;(AV)
26 the Lord turn his face(AW) toward you
    and give you peace.(AX)”’

27 “So they will put my name(AY) on the Israelites, and I will bless them.”

Footnotes

  1. Numbers 6:11 Or purification offering; also in verses 14 and 16