Add parallel Print Page Options

ئەرکسپاردن بە هارون و کوڕەکانی

هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: «هارون و کوڕەکانی ببە، لەگەڵ جلەکان و زەیتی دەستنیشانکردنەکە و جوانەگاکەی قوربانی گوناه و دوو بەرانەکە و سەبەتە نانە فەتیرەکە. هەموو کۆمەڵیش لەلای دەروازەی چادری چاوپێکەوتن کۆبکەرەوە.» موساش وەک یەزدان فەرمانی پێ کرد، ئاوای کرد، ئیتر کۆمەڵەکە لەلای دەروازەی چادری چاوپێکەوتن کۆبوونەوە.

موسا بە کۆمەڵەکەی گوت: «یەزدان فەرمانی داوە ئەمە بکرێت.» ئینجا موسا هارون و کوڕەکانی هێنایە پێشەوە و بە ئاو شوشتنی. کراسەکەی لەبەر هارون کرد و کەمەربەندەکەی بۆ بەست، کەواکەی لەبەری کرد، ئێفۆدەکەی خستە سەر و بە پشتبەستی ئێفۆدەکە بەستی و توندی کرد. بەرسینەکەی لەبەری کرد و ئوریم و تومیمەکەی[a] خستە ناو بەرسینەکە. مێزەرەکەشی خستە سەر سەری هارون. لەسەر مێزەرەکە بەلای پێشەوە پلێتە زێڕەکەی دانا کە تاجەگوڵینەی پیرۆزە، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد.

10 ئینجا موسا زەیتی دەستنیشانکردنەکەی هێنا و چادرەکەی پەرستن[b] و هەرچی تێیدا بوو دەستنیشانی کرد و تەرخانی کرد. 11 حەوت جاریش بەسەر قوربانگاکەدا پرژاندی و قوربانگاکە و هەموو قاپوقاچاغەکانی و حەوزەکە و بنکەکەی دەستنیشان کرد بۆ تەرخانکردنیان. 12 هەندێک لە زەیتی دەستنیشانکردنەکەشی لە سەری هارون دا و دەستنیشانی کرد بۆ تەرخانکردنی. 13 موسا کوڕەکانی هارونی هێنایە پێشەوە و کراسی لەبەرکردن و کەمەربەندی بۆ بەستن و سەرپێچەکانی بۆ توند کردنەوە، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد.

14 ئینجا جوانەگاکەی قوربانی گوناهی هێنایە پێشەوە و هارون و کوڕەکانی دەستیان لەسەر سەری جوانەگاکەی گوناه دانا. 15 موسا سەری بڕی و هەندێک لە خوێنەکەی برد و بە پەنجەی خوێنەکەی لە هەموو قۆچەکانی قوربانگاکە دا و قوربانگاکەی پاککردەوە. پاشماوەی خوێنەکەی ڕشتە بنکەی قوربانگاکە و تەرخانی کرد بۆ کەفارەتکردن بۆی. 16 موسا هەموو ئەو پیوەی کە هەناوی داپۆشیوە لەگەڵ ئەوەی لەسەر جگەر و گورچیلەکانە و هەردوو گورچیلەکەی برد و لەسەر قوربانگاکە سووتاندنی. 17 بەڵام جوانەگاکەی بە پێست و کەلەش و ڕیخەکەیەوە، لە دەرەوەی ئۆردوگاکە بە ئاگر سووتاند، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد.

18 ئینجا بەرانەکەی قوربانی سووتاندنی هێنایە پێشەوە و هارون و کوڕەکانی دەستیان لەسەر سەری بەرانەکە دانا. 19 دوای ئەوە موسا سەری بڕی و خوێنەکەی بەسەر هەموو لایەکی قوربانگاکەدا پرژاند. 20 بەرانەکەی پارچەپارچە کرد و موسا سەرەکە و پارچەکان و پیوەکەی سووتاند. 21 بەڵام هەناو و قاچەکانی بە ئاو شوشت، موسا هەموو بەرانەکەی لەسەر قوربانگاکەدا سووتاند، وەک قوربانی بە ئاگر، بۆنی خۆشی، قوربانی بە ئاگر بۆ یەزدان، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد.

22 ئینجا بەرانی دووەم، بەرانی ئەرک پێ سپاردنەکەی هێنایە پێشەوە، هارون و کوڕەکانی دەستیان لەسەر سەری بەرانەکە دانا. 23 موسا سەری بڕی و لە خوێنەکەی برد و لە شلکەی گوێی ڕاستی هارونی دا، هەروەها لە پەنجە گەورەی دەستی ڕاست و پەنجە گەورەی پێی ڕاستی. 24 هەروەها کوڕەکانی هارونی هێنایە پێشەوە و لە خوێنەکەی هەڵگرت و لە شلکەی گوێی ڕاستیان و پەنجە گەورەی دەستی ڕاستیان و پەنجە گەورەی پێی ڕاستیانی دا، پاشان خوێنی بەسەر هەموو لایەکی قوربانگاکەدا پرژاند. 25 لەدوای ئەوە پیو و دوگ و هەموو پیوەکەی هەناوی و سەر جگەر و گورچیلەکان و هەردوو گورچیلە و ڕانی ڕاستی برد. 26 هەروەها لە سەبەتەی فەتیرەکە، ئەوەی لەبەردەم یەزدانە، نانێک و کولێرەیەک لەوەی بە زەیتە و ناسکە نانێکی[c] برد و لەسەر پیوەکە و لەسەر ڕانە ڕاستەکەی دانا. 27 هەمووی خستنە سەر دەستی هارون و کوڕەکانی و لەبەردەم یەزدان وەک قوربانی بەرزکردنەوە بەرزیان کردەوە. 28 ئینجا موسا لە دەستیانی وەرگرت و لەگەڵ قوربانی سووتاندنەکە لەسەر قوربانگاکە سووتاندی، ئەوە قوربانی ئەرک پێ سپاردنە، بۆنی خۆشییە، قوربانی بە ئاگرە بۆ یەزدان. 29 هەروەها موسا سنگی بەرانی ئەرکسپاردنەکەی برد کە بەشی موسا بوو، وەک قوربانی بەرزکردنەوە[d] لەبەردەم یەزدانی بەرزی کردەوە، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد.

30 پاشان موسا لە زەیتی دەستنیشانکردنەکە و لە خوێنەکەی سەر قوربانگاکەی برد و بەسەر هارون و جلەکانی و بەسەر کوڕەکانی و جلی کوڕەکانی پرژاند. هارون و جلەکانی و کوڕەکانی و جلی کوڕەکانی پێ تەرخان کردن.

31 ئینجا موسا بە هارون و کوڕەکانی گوت: «گۆشتەکە لەبەردەم دەروازەی چادری چاوپێکەوتن لێبنێن و هەر لەوێش بیخۆن، لەگەڵ ئەو نانەی ناو سەبەتەکەش، قوربانی ئەرکسپاردن، وەک فەرمانم کرد و گوتم: ”هارون و کوڕەکانی بیخۆن.“ 32 ئەوەی لە گۆشت و نانەکەش دەمێنێتەوە بە ئاگر بیسووتێنن، 33 لەلای دەروازەی چادری چاوپێکەوتنیش دوور نەکەونەوە، حەوت ڕۆژ هەتا تەواوی ڕۆژەکانی ئەرکسپاردنتان، چونکە حەوت ڕۆژ ئەرکتان پێ دەسپێردرێت. 34 هەروەک لەم ڕۆژەدا کرا، یەزدان فەرمانی داوە کە بکرێت بۆ کەفارەتکردن بۆتان. 35 حەوت شەو و حەوت ڕۆژ لەلای دەروازەی چادری چاوپێکەوتن دەمێننەوە و وریابن بۆ پارێزگاری لە ئەرکەکانی یەزدان، ئیتر نامرن، چونکە ئاوا فەرمانم پێکراوە.» 36 جا هارون و کوڕەکانی هەموو ئەو شتانەی یەزدان لە ڕێگەی موسا فەرمانی پێ کردبوو، کردیان.

Footnotes

  1. 8‏:8 دوو بەردی گرانبەها بوون، لە کاتی بڕیاردان بۆ زانینی خواستی خودا بەکارهێنراون، بڕوانە دەرچوون 28‏:30 و یەکەم ساموئێل 23‏:9‏-12.‏‏
  2. 8‏:10 چادری پەرستن: پەرستگایەکی گواستراوە بووە کە گەلی ئیسرائیل لەگەڵ خۆیان دەیانگواستەوە؛ بڕوانە دەرچوون 36‏:8‏-38.‏‏
  3. 8‏:26 ناسکە نان: ناوەشکێنە.‏
  4. 8‏:29 لەم قوربانییەدا موسا چەند جارێک قوربانییەکە بەرز دەکاتەوە کە هێمایەکە بۆ تەرخانکردن بۆ خودا.‏

The Ordination of Aaron and His Sons(A)

The Lord said to Moses, “Bring Aaron and his sons,(B) their garments,(C) the anointing oil,(D) the bull for the sin offering,[a](E) the two rams(F) and the basket containing bread made without yeast,(G) and gather the entire assembly(H) at the entrance to the tent of meeting.” Moses did as the Lord commanded him, and the assembly gathered at the entrance to the tent of meeting.

Moses said to the assembly, “This is what the Lord has commanded to be done.(I) Then Moses brought Aaron and his sons forward and washed them with water.(J) He put the tunic on Aaron, tied the sash around him, clothed him with the robe and put the ephod on him. He also fastened the ephod with a decorative waistband, which he tied around him.(K) He placed the breastpiece(L) on him and put the Urim and Thummim(M) in the breastpiece. Then he placed the turban(N) on Aaron’s head and set the gold plate, the sacred emblem,(O) on the front of it, as the Lord commanded Moses.(P)

10 Then Moses took the anointing oil(Q) and anointed(R) the tabernacle(S) and everything in it, and so consecrated them. 11 He sprinkled some of the oil on the altar seven times, anointing the altar and all its utensils and the basin with its stand, to consecrate them.(T) 12 He poured some of the anointing oil on Aaron’s head and anointed(U) him to consecrate him.(V) 13 Then he brought Aaron’s sons(W) forward, put tunics(X) on them, tied sashes around them and fastened caps on them, as the Lord commanded Moses.(Y)

14 He then presented the bull(Z) for the sin offering,(AA) and Aaron and his sons laid their hands on its head.(AB) 15 Moses slaughtered the bull and took some of the blood,(AC) and with his finger he put it on all the horns of the altar(AD) to purify the altar.(AE) He poured out the rest of the blood at the base of the altar. So he consecrated it to make atonement for it.(AF) 16 Moses also took all the fat around the internal organs, the long lobe of the liver, and both kidneys and their fat, and burned it on the altar. 17 But the bull with its hide and its flesh and its intestines(AG) he burned up outside the camp,(AH) as the Lord commanded Moses.

18 He then presented the ram(AI) for the burnt offering, and Aaron and his sons laid their hands on its head. 19 Then Moses slaughtered the ram and splashed the blood against the sides of the altar. 20 He cut the ram into pieces and burned the head, the pieces and the fat.(AJ) 21 He washed the internal organs and the legs with water and burned the whole ram on the altar. It was a burnt offering, a pleasing aroma, a food offering presented to the Lord, as the Lord commanded Moses.

22 He then presented the other ram, the ram for the ordination,(AK) and Aaron and his sons laid their hands on its head.(AL) 23 Moses slaughtered the ram and took some of its blood and put it on the lobe of Aaron’s right ear, on the thumb of his right hand and on the big toe of his right foot.(AM) 24 Moses also brought Aaron’s sons forward and put some of the blood on the lobes of their right ears, on the thumbs of their right hands and on the big toes of their right feet. Then he splashed blood against the sides of the altar.(AN) 25 After that, he took the fat(AO), the fat tail, all the fat around the internal organs, the long lobe of the liver, both kidneys and their fat and the right thigh. 26 And from the basket of bread made without yeast, which was before the Lord, he took one thick loaf, one thick loaf with olive oil mixed in, and one thin loaf,(AP) and he put these on the fat portions and on the right thigh. 27 He put all these in the hands of Aaron and his sons, and they waved them before the Lord(AQ) as a wave offering. 28 Then Moses took them from their hands and burned them on the altar on top of the burnt offering as an ordination offering, a pleasing aroma, a food offering presented to the Lord. 29 Moses also took the breast, which was his share of the ordination ram,(AR) and waved it before the Lord as a wave offering, as the Lord commanded Moses.

30 Then Moses(AS) took some of the anointing oil and some of the blood from the altar and sprinkled them on Aaron and his garments(AT) and on his sons and their garments. So he consecrated(AU) Aaron and his garments and his sons and their garments.

31 Moses then said to Aaron and his sons, “Cook the meat at the entrance to the tent of meeting(AV) and eat it there with the bread from the basket of ordination offerings, as I was commanded: ‘Aaron and his sons are to eat it.’ 32 Then burn up the rest of the meat and the bread. 33 Do not leave the entrance to the tent of meeting for seven days, until the days of your ordination are completed, for your ordination will last seven days.(AW) 34 What has been done today was commanded by the Lord(AX) to make atonement for you. 35 You must stay at the entrance to the tent of meeting day and night for seven days and do what the Lord requires,(AY) so you will not die; for that is what I have been commanded.”

36 So Aaron and his sons did everything the Lord commanded through Moses.

Footnotes

  1. Leviticus 8:2 Or purification offering; also in verse 14