Add parallel Print Page Options

حەزرەتی یەحیا

هەر لەو ڕۆژانەدا، یەحیای لەئاوهەڵکێش[a] لە دەشتی یەهودیا دەرکەوت و پەیامی خودای ڕادەگەیاند، دەیگوت: «تۆبە بکەن، چونکە پاشایەتی ئاسمان نزیک بووەتەوە.» ئەمەش ئەوەیە کە لە ڕێگەی پێغەمبەر ئیشایاوە دەربارەی گوتراوە:

[کەسێک لە چۆڵەوانی هاوار دەکات و دەڵێت:
    «ڕێگا بۆ هاتنی یەزدان ئامادە بکەن،
    ڕێچکەکانی بۆ ڕێکبخەن.»][b]

جلوبەرگی یەحیا لە مووی وشتر بوو، پشتێنێکی چەرمیشی لە کەمەری دەبەست، خواردنیشی کوللە و هەنگوینی کێوی بوو. ئیتر خەڵکی ئۆرشەلیم و تەواوی یەهودیا و هەموو ناوچەکانی دەوروبەری ڕووباری ئوردون هاتنە لای، لەسەر دەستی ئەو لە ڕووباری ئوردون لە ئاو هەڵدەکێشران و دانیان بە گوناهەکانیاندا دەنا.

کە بینی زۆر لە فەریسی[c] و سەدوقی[d] بۆ لەئاوهەڵکێشانەکەی[e] دێن، پێی گوتن: «ئەی بێچووە ماران، کێ ئاگاداری کردوونەتەوە لە دەست تووڕەیی داهاتوو هەڵبێن؟ با بەرهەمێکتان هەبێت لە تۆبەکردن بوەشێتەوە. پێتان وا نەبێت دەتوانن بەخۆتان بڵێن: ”ئیبراهیم باوکمانە.“ پێتان دەڵێم، خودا دەتوانێت لەم بەردانە نەوە بۆ ئیبراهیم دروستبکات. 10 ئەوەتا تەور خراوەتە سەر ڕەگی دار، هەر دارێک بەرهەمی باش نەدات، دەبڕدرێتەوە و فڕێدەدرێتە ناو ئاگرەوە.

11 «من بۆ تۆبەکردن لە ئاوتان هەڵدەکێشم، بەڵام ئەوەی لەدوای من دێت، لە من بەتواناترە، شایانی ئەوە نیم پێڵاوەکانی بۆ هەڵبگرم. ئەو لە ڕۆحی پیرۆز و لە ئاگرتان هەڵدەکێشێت[f]. 12 شەنی بەدەستەوەیە بۆ پاککردنەوەی جۆخینەکەی[g]، گەنمەکە لە ئەمباردا کۆدەکاتەوە و قەسەڵەکەش[h] بە ئاگرێکی نەکوژاوە دەسووتێنێت.»

لەئاوهەڵکێشانی عیسا

13 ئینجا عیسا لە جەلیلەوە هاتە ئوردون، تاکو لەسەر دەستی یەحیا لە ئاو هەڵبکێشرێت. 14 بەڵام یەحیا دەیویست ڕایگرێت و دەیگوت: «من پێویستیم بەوەیە لەسەر دەستی تۆ لە ئاو هەڵبکێشرێم، کەچی تۆ دێیت بۆ لای من؟»

15 عیساش وەڵامی دایەوە: «ئێستا ڕێگا بدە، چونکە ئاوا لە ئێمە دەوەشێتەوە هەتا هەموو ڕاستودروستییەک[i] تەواو بکەین.» ئینجا ڕێی دا.

16 کاتێک عیسا لە ئاو هەڵکێشرا، دەستبەجێ لە ئاوەکە هەستایەوە. ئەوە بوو ئاسمانی بۆ کرایەوە و بینی ڕۆحی خودا وەک کۆترێک نیشتەوە و هاتە سەری. 17 دەنگێکیش لە ئاسمانەوە فەرمووی: «ئەمە کوڕی خۆشەویستمە، ئەوەی زۆر پێی دڵشادم.»

Footnotes

  1. 3‏:1 یەحیا بەم نازناوە ناسراوە بەهۆی ئەوەی کە لە ڕووباری ئوردون ئەو خەڵکەی لە ئاو هەڵدەکێشا کە تۆبەیان دەکرد.‏
  2. 3‏:3 ئیشایا 40‏:3‏‏
  3. 3‏:7 یان پەرەشین، مەزەبێکی جولەکە بوون، لە بەجێگەیاندنی تەورات توندڕەو بوون.‏
  4. 3‏:7 مەزەبێکی جولەکە بوون کە زۆربەیان کاهین بوون، باوەڕیان بە فریشتە و هەستانەوە نەبوو.‏
  5. 3‏:7 یۆنانی: باپتسمە‏، بە واتای شوشتن دێت بۆ پاکبوونەوە لە گوناه، وەک (بسمیلکردن).‏
  6. 3‏:11 بە واتای شوشتن دێت بۆ پاکبوونەوە لە گوناه بەهۆی ڕۆحی پیرۆز.‏
  7. 3‏:12 جۆخین یان سەرخەرمان ئەو زەوییە تەرخانکراوەیە کە لەلایەن وەرزێر و جوتیارەوە بەکارهێنراوە بۆ کوتانی دانەوێڵە لەسەری لەدوای کۆکردنەوەی لە کێڵگە.‏
  8. 3‏:12 قەسەڵ لاسکە وشکەکەیە کە دوای دروێنە دەمێنێتەوە، کاتێک قەسەڵەکە دەکوترێت دەبێت بە کا.‏
  9. 3‏:15 مەبەست ئەوەیە کە دەبێت هەموو شتێک بەگوێرەی خواستی خودا پەیڕەو بکرێت.‏

John the Baptist Prepares the Way(A)

In those days John the Baptist(B) came, preaching in the wilderness of Judea and saying, “Repent, for the kingdom of heaven(C) has come near.” This is he who was spoken of through the prophet Isaiah:

“A voice of one calling in the wilderness,
‘Prepare the way for the Lord,
    make straight paths for him.’”[a](D)

John’s(E) clothes were made of camel’s hair, and he had a leather belt around his waist.(F) His food was locusts(G) and wild honey. People went out to him from Jerusalem and all Judea and the whole region of the Jordan. Confessing their sins, they were baptized(H) by him in the Jordan River.

But when he saw many of the Pharisees and Sadducees coming to where he was baptizing, he said to them: “You brood of vipers!(I) Who warned you to flee from the coming wrath?(J) Produce fruit in keeping with repentance.(K) And do not think you can say to yourselves, ‘We have Abraham as our father.’(L) I tell you that out of these stones God can raise up children for Abraham. 10 The ax is already at the root of the trees, and every tree that does not produce good fruit will be cut down and thrown into the fire.(M)

11 “I baptize you with[b] water for repentance.(N) But after me comes one who is more powerful than I, whose sandals I am not worthy to carry. He will baptize you with[c] the Holy Spirit(O) and fire.(P) 12 His winnowing fork is in his hand, and he will clear his threshing floor, gathering his wheat into the barn and burning up the chaff with unquenchable fire.”(Q)

The Baptism of Jesus(R)

13 Then Jesus came from Galilee to the Jordan to be baptized by John.(S) 14 But John tried to deter him, saying, “I need to be baptized by you, and do you come to me?”

15 Jesus replied, “Let it be so now; it is proper for us to do this to fulfill all righteousness.” Then John consented.

16 As soon as Jesus was baptized, he went up out of the water. At that moment heaven was opened,(T) and he saw the Spirit of God(U) descending like a dove and alighting on him. 17 And a voice from heaven(V) said, “This is my Son,(W) whom I love; with him I am well pleased.”(X)

Footnotes

  1. Matthew 3:3 Isaiah 40:3
  2. Matthew 3:11 Or in
  3. Matthew 3:11 Or in