Add parallel Print Page Options

کاهین و لێڤییەکان

12 ئەمانەش ئەو کاهین و لێڤییانەن کە لەگەڵ زروبابلی کوڕی شەئەلتیێل و یەشوع سەرکەوتن:

سەرایا، یەرمیا، عەزرا،

ئەمەریا، مەلوخ، حەتوش،

شەخەنەیا، ڕەحوم، مەرێمۆت،

عیدۆ، گینەتۆن، ئەبیا،

میامین، مۆعەدیا، بیلگا،

شەمەعیا، یۆیاریڤ، یەدایا،

سەلو، عامۆق، حیلقیا، یەدایا.

ئەمانە کاهینەکانی باڵا و هاوکارەکانیان بوون لە سەردەمی یەشوع.

لێڤییەکانیش: یێشوع، بەنوی، قەدمیێل، شێرێڤیا، یەهودا، مەتەنیا کە سەرپەرشتی گۆرانی سوپاسگوزاری دەکرد، خۆی و یاریدەدەرەکانی. هەروەها بەقبوقیا و عونی و هاوکارەکانیان، کە لە کاتی خزمەت بەرامبەریان ڕادەوەستان.

10 یەشوع یۆیاقیمی بوو، یۆیاقیمیش ئەلیاشیڤی بوو، ئەلیاشیڤیش یۆیاداعی بوو، 11 یۆیاداعیش یۆناتانی بوو، یۆناتانیش یەدوەعی بوو.

12 لە سەردەمی یۆیاقیم گەورەی بنەماڵەکان ئەم کاهینانە بوون:

مەرایا گەورەی بنەماڵەی سەرایا بوو،

حەنەنیا گەورەی بنەماڵەی یەرمیا بوو،

13 مەشولام گەورەی بنەماڵەی عەزرا بوو،

یەهۆحانان گەورەی بنەماڵەی ئەمەریا بوو،

14 یۆناتان گەورەی بنەماڵەی مەلوخ بوو،

یوسف گەورەی بنەماڵەی شەخەنەیا بوو،

15 عەدنا گەورەی بنەماڵەی حاریم بوو،

حەلقای گەورەی بنەماڵەی مەرێمۆت بوو،

16 زەکەریا گەورەی بنەماڵەی عیدۆ بوو،

مەشولام گەورەی بنەماڵەی گینەتۆن بوو،

17 زکری گەورەی بنەماڵەی ئەبیا بوو،

پیلتای گەورەی بنەماڵەی مینیامین و مۆعەدیا بوو،

18 شەموع گەورەی بنەماڵەی بیلگا بوو،

یەهۆناتان گەورەی بنەماڵەی شەمەعیا بوو،

19 مەتەنەی گەورەی بنەماڵەی یۆیاریڤ بوو،

عوزی گەورەی بنەماڵەی یەدایا بوو،

20 قەلای گەورەی بنەماڵەی سەلوی بوو،

عێبەر گەورەی بنەماڵەی عامۆق بوو،

21 حەشەڤیا گەورەی بنەماڵەی حیلقیا بوو،

نەتەنێل گەورەی بنەماڵەی یەدایا بوو.

22 ئەوانەی کە لە سەردەمی ئەلیاشیڤ و یۆیاداع و یۆحانان و یەدوەع، گەورەی بنەماڵەکانی لێڤی و کاهینەکان بوون، لە پاشایەتییەکەی داریوشی پاشای فارس تۆمار کران. 23 ئەوانەش کە هەتا سەردەمی یۆحانانی کوڕی ئەلیاشیڤی گەورەی بنەماڵەکانی نەوەی لێڤی بوون، لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانە تۆمار کران. 24 هەروەها ڕابەری لێڤییەکان ئەمانە بوون: حەشەڤیا، شێرێڤیا و یێشوعی کوڕی قەدمیێل لەگەڵ هاوکارەکانیان، ئەوانەی کە لە بەرامبەریان ڕادەوەستان بۆ ستایشکردن و سوپاسگوزاری، نۆبەت بە نۆبەت، بەپێی فەرمانی داودی پیاوی خودا.

25 مەتەنیا، بەقبوقیا، عۆبەدیا، مەشولام، تەلمۆن و عەقوڤ دەرگاوان بوون، پاسەوانی کۆگاکانی دەروازەکانیان دەکرد. 26 ئەمانە لە سەردەمی یۆیاقیمی کوڕی یەشوعی کوڕی یۆچاداق خزمەتیان دەکرد، هەروەها لە سەردەمی نەحەمیای پارێزگار و عەزرای کاهین، کە مامۆستای تەورات بوو.

تەرخانکردنی شوورای ئۆرشەلیم

27 لە کاتی تەرخانکردنی شوورای ئۆرشەلیم، داوای لێڤییەکانیان کرد لە هەموو شوێنەکانیانەوە بێنە ئۆرشەلیم بۆ گێڕانی ئاهەنگی تەرخانکردن بە خۆشی و گۆرانی سوپاسگوزاری، گۆرانی بە سەنج و قیسارە و سازەوە. 28 هەروەها گۆرانیبێژەکان کۆکرانەوە، لە ناوچەکانی دەوروبەری ئۆرشەلیم، لە گوندەکانی نەتۆفاتییەکان، 29 لە بێت‌گلگال و کێڵگەکانی گەڤەع و عەزماڤەتەوە، چونکە گۆرانیبێژەکان لە چواردەوری ئۆرشەلیم گوندیان بنیاد نابوون. 30 کاهین و لێڤییەکان بەپێی ڕێوڕەسم خۆیان پاککردەوە، ئینجا گەل و دەروازەکان و شووراکەشیان پاککردەوە.

31 ڕابەرەکانی یەهودام سەرخستە سەر شووراکە و دوو تیپی گەورەی سوپاسگوزارانم ڕاگرت، یەکێکیان بەرەو دەروازەی زبڵ بەلای ڕاستدا ڕۆیشت، 32 هۆشەعیا و نیوەی ڕابەرەکانی یەهودا بەدوایدا ڕۆیشتن، 33 لەگەڵ عەزەریا، عەزرا، مەشولام، 34 یەهودا، بنیامین، شەمەعیا و یەرمیا. 35 لە نەوەی کاهینەکانیش بە کەڕەناوە، زەکەریای کوڕی یۆناتان کوڕی شەمەعیا کوڕی مەتەنیا کوڕی میخایو کوڕی زەکور کوڕی ئاساف. 36 یاریدەرەکانیشیان، ئەوانەی کە بۆ ستایشکردن بوون، شەمەعیا، عەزەرئێل، میلەلەی، گیلەلەی، ماعەی، نەتەنێل و یەهودا و حەنانی، بە ئامێرە مۆسیقییەکانی داودی پیاوی خوداوە، عەزرای مامۆستای تەوراتیش لەپێشیانەوە بوو. 37 لەلای دەروازەی کارێز ڕاستەوخۆ لە پێپلیکانەکانی شاری داود بە هەورازەکەی شووراکە سەرکەوتن، لەولاوەی کۆشکی داودیش تێپەڕین هەتا دەروازەی ئاو ڕووەو ڕۆژهەڵات.

38 تیپی دووەمی سوپاسگوزارانیش بۆ بەرامبەریان ڕۆیشتن، منیش لە دوایانەوە بووم، نیوەی گەلیش لەسەر شووراکە بوون، لەلای قوللەی تەنوورەکانەوە هەتا شوورا پانەکە، 39 لەسەر دەروازەی ئەفرایم، دەروازەی یەشانا، دەروازەی ماسی، قوللەی حەنەنێل و قوللەی سەد، هەتا دەروازەی مەڕ. لەلای دەروازەی زیندان ڕاوەستان.

40 پاشان هەردوو تیپە سوپاسگوزارەکە لەلای ماڵی خودا ڕاوەستان، هەروەها من و نیوەی کاربەدەستەکانیش لەگەڵم بوون، 41 هەروەها کاهینەکانیش، ئەلیاقیم، مەعسێیاهو، مینیامین، میخایو، ئەلیۆعێنەی، زەکەریا، حەنەنیا، بە کەڕەناوە، 42 هەروەها مەعسێیاهو و شەمەعیا و ئەلعازار و عوزی و یەهۆحانان و مەلکیا و ئیلام و عێزەر، گۆرانیبێژەکانیش بە سەرپەرشتی یەزرەحیا بە دەنگی بەرز گۆرانییان دەگوت. 43 لەو ڕۆژەدا قوربانی زۆریان سەربڕی و دڵیان خۆش بوو کە خودا بە دڵخۆشییەکی گەورە دڵی خۆش کردبوون، هەروەها ژن و منداڵەکانیش دڵخۆش بوون، دڵخۆشی ئۆرشەلیم لە دوورەوە دەبیسترا.

44 لەو ڕۆژەدا خەڵکانێک وەک سەرپەرشتیاری ژوورەکانی ئەمبارەکان دانران، بۆ دیاری و یەکەمین بەرهەم و دەیەکەکان، هەتا بەپێی تەورات لە کێڵگەی شارۆچکەکانەوە بۆ کاهین و لێڤییەکان بەشەکانیان تێدا کۆبکەنەوە، چونکە یەهودا دڵخۆش بوو بە کاهین و لێڤییەکان کە ڕاوەستابوون. 45 ئەرکی خزمەتی خودای خۆیان و ئەرکی پاککردنەوەیان ئەنجام دا، هەروەها گۆرانیبێژەکان و دەرگاوانەکانیش، بەگوێرەی فەرمانی داود و سلێمانی کوڕی، 46 چونکە لە دێرزەمانەوە، لە سەردەمی داود و ئاسافەوە، سەرپەرشتیاری گۆرانیبێژان و گۆرانی ستایش و سوپاسگوزاری خودا هەبوون. 47 هەموو نەوەی ئیسرائیلیش لە ماوەی پاشایەتی زروبابل و نەحەمیا بەشی گۆرانیبێژ و دەرگاوانەکانیان دەدا، بەشی هەر ڕۆژە لە ڕۆژی خۆی. هەروەها بەشی لێڤییەکانی دیکەشیان دەخستە لاوە، لێڤییەکانیش بەشی نەوەی هارونیان دەخستە لاوە.

Priests and Levites

12 These were the priests(A) and Levites(B) who returned with Zerubbabel(C) son of Shealtiel(D) and with Joshua:(E)

Seraiah,(F) Jeremiah, Ezra,

Amariah, Malluk, Hattush,

Shekaniah, Rehum, Meremoth,

Iddo,(G) Ginnethon,[a] Abijah,(H)

Mijamin,[b] Moadiah, Bilgah,

Shemaiah, Joiarib, Jedaiah,(I)

Sallu, Amok, Hilkiah and Jedaiah.

These were the leaders of the priests and their associates in the days of Joshua.

The Levites were Jeshua,(J) Binnui, Kadmiel, Sherebiah, Judah, and also Mattaniah,(K) who, together with his associates, was in charge of the songs of thanksgiving. Bakbukiah and Unni, their associates, stood opposite them in the services.

10 Joshua was the father of Joiakim, Joiakim the father of Eliashib,(L) Eliashib the father of Joiada, 11 Joiada the father of Jonathan, and Jonathan the father of Jaddua.

12 In the days of Joiakim, these were the heads of the priestly families:

of Seraiah’s family, Meraiah;

of Jeremiah’s, Hananiah;

13 of Ezra’s, Meshullam;

of Amariah’s, Jehohanan;

14 of Malluk’s, Jonathan;

of Shekaniah’s,[c] Joseph;

15 of Harim’s, Adna;

of Meremoth’s,[d] Helkai;

16 of Iddo’s,(M) Zechariah;

of Ginnethon’s, Meshullam;

17 of Abijah’s,(N) Zikri;

of Miniamin’s and of Moadiah’s, Piltai;

18 of Bilgah’s, Shammua;

of Shemaiah’s, Jehonathan;

19 of Joiarib’s, Mattenai;

of Jedaiah’s, Uzzi;

20 of Sallu’s, Kallai;

of Amok’s, Eber;

21 of Hilkiah’s, Hashabiah;

of Jedaiah’s, Nethanel.

22 The family heads of the Levites in the days of Eliashib, Joiada, Johanan and Jaddua, as well as those of the priests, were recorded in the reign of Darius the Persian. 23 The family heads among the descendants of Levi up to the time of Johanan son of Eliashib were recorded in the book of the annals. 24 And the leaders of the Levites(O) were Hashabiah, Sherebiah, Jeshua son of Kadmiel, and their associates, who stood opposite them to give praise and thanksgiving, one section responding to the other, as prescribed by David the man of God.(P)

25 Mattaniah, Bakbukiah, Obadiah, Meshullam, Talmon and Akkub were gatekeepers who guarded the storerooms at the gates. 26 They served in the days of Joiakim son of Joshua, the son of Jozadak, and in the days of Nehemiah the governor and of Ezra the priest, the teacher of the Law.

Dedication of the Wall of Jerusalem

27 At the dedication(Q) of the wall of Jerusalem, the Levites were sought out from where they lived and were brought to Jerusalem to celebrate joyfully the dedication with songs of thanksgiving and with the music of cymbals,(R) harps and lyres.(S) 28 The musicians also were brought together from the region around Jerusalem—from the villages of the Netophathites,(T) 29 from Beth Gilgal, and from the area of Geba and Azmaveth, for the musicians had built villages for themselves around Jerusalem. 30 When the priests and Levites had purified themselves ceremonially, they purified the people,(U) the gates and the wall.

31 I had the leaders of Judah go up on top of[e] the wall. I also assigned two large choirs to give thanks. One was to proceed on top of[f] the wall to the right, toward the Dung Gate.(V) 32 Hoshaiah and half the leaders of Judah followed them, 33 along with Azariah, Ezra, Meshullam, 34 Judah, Benjamin,(W) Shemaiah, Jeremiah, 35 as well as some priests with trumpets,(X) and also Zechariah son of Jonathan, the son of Shemaiah, the son of Mattaniah, the son of Micaiah, the son of Zakkur, the son of Asaph, 36 and his associates—Shemaiah, Azarel, Milalai, Gilalai, Maai, Nethanel, Judah and Hanani—with musical instruments(Y) prescribed by David the man of God.(Z) Ezra(AA) the teacher of the Law led the procession. 37 At the Fountain Gate(AB) they continued directly up the steps of the City of David on the ascent to the wall and passed above the site of David’s palace to the Water Gate(AC) on the east.

38 The second choir proceeded in the opposite direction. I followed them on top of[g] the wall, together with half the people—past the Tower of the Ovens(AD) to the Broad Wall,(AE) 39 over the Gate of Ephraim,(AF) the Jeshanah[h] Gate,(AG) the Fish Gate,(AH) the Tower of Hananel(AI) and the Tower of the Hundred,(AJ) as far as the Sheep Gate.(AK) At the Gate of the Guard they stopped.

40 The two choirs that gave thanks then took their places in the house of God; so did I, together with half the officials, 41 as well as the priests—Eliakim, Maaseiah, Miniamin, Micaiah, Elioenai, Zechariah and Hananiah with their trumpets— 42 and also Maaseiah, Shemaiah, Eleazar, Uzzi, Jehohanan, Malkijah, Elam and Ezer. The choirs sang under the direction of Jezrahiah. 43 And on that day they offered great sacrifices, rejoicing because God had given them great joy. The women and children also rejoiced. The sound of rejoicing in Jerusalem could be heard far away.

44 At that time men were appointed to be in charge of the storerooms(AL) for the contributions, firstfruits and tithes.(AM) From the fields around the towns they were to bring into the storerooms the portions required by the Law for the priests and the Levites, for Judah was pleased with the ministering priests and Levites.(AN) 45 They performed the service of their God and the service of purification, as did also the musicians and gatekeepers, according to the commands of David(AO) and his son Solomon.(AP) 46 For long ago, in the days of David and Asaph,(AQ) there had been directors for the musicians and for the songs of praise(AR) and thanksgiving to God. 47 So in the days of Zerubbabel and of Nehemiah, all Israel contributed the daily portions for the musicians and the gatekeepers. They also set aside the portion for the other Levites, and the Levites set aside the portion for the descendants of Aaron.(AS)

Footnotes

  1. Nehemiah 12:4 Many Hebrew manuscripts and Vulgate (see also verse 16); most Hebrew manuscripts Ginnethoi
  2. Nehemiah 12:5 A variant of Miniamin
  3. Nehemiah 12:14 Very many Hebrew manuscripts, some Septuagint manuscripts and Syriac (see also verse 3); most Hebrew manuscripts Shebaniah’s
  4. Nehemiah 12:15 Some Septuagint manuscripts (see also verse 3); Hebrew Meraioth’s
  5. Nehemiah 12:31 Or go alongside
  6. Nehemiah 12:31 Or proceed alongside
  7. Nehemiah 12:38 Or them alongside
  8. Nehemiah 12:39 Or Old