Add parallel Print Page Options

10 ئەوانەی مۆریان کرد:

نەحەمیای پارێزگار کوڕی حەخەلیا،

سدقیا، سەرایا، عەزەریا، یەرمیا،

پەشحور، ئەمەریا، مەلکیا،

حەتوش، شەڤەنیا، مەلوخ،

حاریم، مەرێمۆت، عۆبەدیا،

دانیال، گینەتۆن، باروخ،

مەشولام، ئەبیا، میامین،

مەعەزیاهو، بیلگەی و شەمەعیا.

ئەمانە کاهینەکان بوون.

لێڤییەکانیش:

یێشوعی کوڕی ئەزەنیا، بەنوی لە نەوەی حێناداد و قەدمیێل و

10 هاوکارەکانیان: شەڤەنیا،

هۆدیا، قەلیتا، پەلایا، حانان،

11 میکا، ڕەحۆڤ، حەشەڤیا،

12 زەکور، شێرێڤیا، شەڤەنیا،

13 هۆدیا، بانی و بەنینو.

14 ڕابەرەکانی گەل:

پەرعۆش، پەحەت‌مۆئاب، ئیلام، زەتوا، بانی،

15 بوننی، عەزگاد، بێڤەی،

16 ئەدۆنیا، بیگڤەی، عادین،

17 ئاتێر، حەزقیا، عەزور،

18 هۆدیا، حاشوم، بێسای،

19 حاریف، عەناتۆت، نێڤای،

20 مەگپیعاش، مەشولام، حێزیر،

21 مەشێزەبێل، سادۆق، یەدوەع،

22 پەلەتیا، حانان، عەنایا،

23 هۆشێیەع، حەنەنیا، حەشوڤ،

24 هەڵۆحێش، پیلحا، شۆڤێق،

25 ڕەحوم، حەشەڤنا، مەعسێیاهو،

26 ئەخیا، حانان، عانان،

27 مەلوخ، حاریم و بەعەنا.

28 «پاشماوەی گەلیش لە کاهین و لێڤی و دەرگاوان و گۆرانیبێژ و کۆیلە تەرخانکراوەکان، هەموو ئەوانەی لە پێناوی تەوراتی خودا خۆیان لە گڵاوییەکانی گەلانی دراوسێ جیا کردووەتەوە، ژن و کوڕ و کچەکانیان، هەموو ئەوانەی زانین و تێگەیشتنیان هەیە، 29 ئەمانە ئێستا دەچنە پاڵ براکانیان، پیاوماقوڵەکانیان، دێنە ناو نەفرەت و سوێندخواردنێک کە بەپێی تەوراتی خودایان بڕۆن، ئەوەی بە دەستی موسای بەندەی خودا پێیداون، هەموو فەرمانەکانی یەزدانی پەروەردگارمان و حوکم و فەرزەکانی بەجێبهێنن و پەیڕەوی دەکەن.

30 «هەروەها کچمان نادەینە گەلانی خاکەکە و کچیشیان لێ ناهێنین بۆ کوڕمان.

31 «کاتێک گەلانی دراوسێ کەلوپەل و هەر خۆراکێک لە ڕۆژی شەممەدا بهێنن بۆ فرۆشتن، لێیان ناکڕین، نە لە ڕۆژی شەممەدا و نە لە ڕۆژی پیرۆز. هەروەها لە ساڵی حەوتەم واز لە داواکردنەوەی هەموو قەرزێک دەهێنین.

32 «لەسەر خۆمانی دەسەپێنین کە ساڵانە سێ یەکی شاقلێک بخەینە ئەستۆی خۆمان بۆ خزمەتی ماڵی خودامان: 33 بۆ نانی تەرخانکراو؛ بۆ پێشکەشکراوی دانەوێڵەی بەردەوام و قوربانی سووتاندنی بەردەوام؛ بۆ پێشکەشکراوەکانی شەممە و سەرەمانگ و جەژنەکان؛ بۆ پێشکەشکراوە پیرۆزەکان؛ بۆ قوربانییەکانی گوناه بۆ کەفارەتی ئیسرائیل و بۆ هەموو خزمەتەکانی ماڵی خودامان.

34 «هەروەها تیروپشکمان کرد لەنێوان کاهین و لێڤی و گەل، بەپێی بنەماڵەکانمان، بۆ هێنانی دارەکان بۆ قوربانی لە ماڵی خودامان، لە کاتی دیاریکراو ساڵ بە ساڵ، بۆ سووتاندنی لەسەر قوربانگای یەزدانی پەروەردگارمان، هەروەک لە تەوراتدا نووسراوە.

35 «هەروەها بۆ هێنانی یەکەمین بەرهەمی خاکەکەمان و یەکەم بەری هەموو بەروبوومی هەموو دارێک ساڵ بە ساڵ بۆ ماڵی یەزدان.

36 «لەگەڵ نۆبەرەی کوڕ و ئاژەڵەکانمان، هەروەک لە تەوراتدا نووسراوە، لەگەڵ نۆبەرەی مانگا و مەڕەکانمان هەتا بیانهێنین بۆ ماڵی خوداکەمان بۆ ئەو کاهینانەی کە لە ماڵی خوداکەمان خزمەت دەکەن.

37 «هەروەها یەکەمین هەویر و پێشکەشکراوی دانەوێڵەمان و بەروبوومی هەموو دارێک و شەراب و زەیت بۆ کاهینەکان دەهێنن بۆ ناو ژوورەکانی ماڵی خودامان. دەیەکی خاکەکەمان بۆ لێڤییەکان دەبێت. لێڤییەکان لە کشتوکاڵی هەموو شارۆچکەکانمان دەیەک دەبەن. 38 کاهینێکی نەوەی هارون لەگەڵ لێڤییەکاندا دەبێت کاتێک لێڤییەکان دەیەک وەردەگرن، لێڤییەکانیش دەیەک لە دەیەکی وەرگیراو دەدەنە گەنجینەی ماڵی خودامان. 39 نەوەی ئیسرائیل و نەوەی لێڤی، دیاری دانەوێڵە و شەرابی نوێ و زەیت دەهێننە ژوورەکان، قاپوقاچاغەکانی پیرۆزگا و کاهینە خزمەتکار و دەرگاوان و گۆرانیبێژەکانیش لەوێن.

«واز لە ماڵی خودای خۆمان ناهێنین.»