پەندەکانی سلێمان 15
Kurdi Sorani Standard
15 وەڵامی نەرم تووڕەیی دەڕەوێنێتەوە،
بەڵام قسەی بریندارکەر ڕق دەوروژێنێت.
2 زمانی دانایان زانیاری دەڕازێنێتەوە،
بەڵام دەمی دەبەنگەکان گێلایەتی لێ هەڵدەقوڵێت.
3 چاوی یەزدان لە هەموو جێگایەکە،
چاودێری بەدکاران و پیاوچاکان دەکات.
4 هێمنی زمان درەختی ژیانە،
بەڵام خوارکردنەوەی تێکشکانی ڕۆحە.
5 گێل سووکایەتی بە تەمبێکردنی باوکی دەکات،
بەڵام ئەوەی چاوی لە سەرزەنشت بێت ژیر دەبێت.
6 لە ماڵی کەسی ڕاستودروست گەنجینەی گەورە هەیە،
بەڵام داهاتی بەدکار پشێوییە.
7 لێوی دانایان زانیاری بڵاو دەکەنەوە،
بەڵام دڵی گێلەکان ئاوا نییە.
8 قوربانی بەدکاران قێزەونە لەلای یەزدان،
بەڵام نوێژی سەرڕاستان خۆشحاڵی دەکات.
9 قێزی یەزدان لە ڕێگای بەدکارە،
بەڵام ئەوەی خۆشدەوێت کە دوای ڕاستودروستی کەوتووە.
10 تەمبێی سەخت بۆ لەڕێ لادەرە،
ئەوەی ڕقی لە سەرزەنشتە دەمرێت.
11 جیهانی مردووان و لەناوچوون[a] لەبەردەم یەزدانن،
لەوەش زیاتر دڵی ئادەمیزاد!
12 گاڵتەجاڕ ئەو کەسەی خۆشناوێت کە سەرزەنشتی دەکات،
بۆ لای دانایان ناچێت.
13 دڵی شادمان ڕووخۆش دەکات،
بەڵام بە دڵتەنگی ڕۆح تێکدەشکێت.
14 دڵی تێگەیشتوو بەدوای زانیاریدا دەگەڕێت،
بەڵام دەمی گێلەکان لەسەر گێلایەتی دەلەوەڕێت.
15 هەموو ڕۆژانی ستەملێکراو سەختە،
بەڵام دڵتەڕ هەمیشە لەسەر خوانی شادییە.
16 باشترە کەمت هەبێت لەگەڵ لەخواترسی
لە گەنجینەی گەورە لەگەڵ سەرلێشێوان.
17 باشترە سەوزە خواردن لەو شوێنەی خۆشەویستی لێیە
لە گایەکی قەڵەو و ڕقی لەگەڵ بێت.
18 کەسی سەرگەرم ناکۆکی دەوروژێنێت،
بەڵام کەسی هێمن دوژمنایەتی ئارام دەکاتەوە.
19 ڕێگای تەمبەڵ وەک پەرژینی دڕکە،
بەڵام ڕێگای سەرڕاستان تەخت کراوە.
20 کوڕی دانا باوکی شاد دەکات،
بەڵام گێل دایکی خۆی ڕیسوا دەکات.
21 گێلایەتی خۆشییە بۆ کەسی تێنەگەیشتوو،
بەڵام کەسی تێگەیشتوو بە ڕێکی ڕەفتار دەکات.
22 پلان بەبێ ڕاوێژ پووچەڵ دەبێت،
بەڵام بە زۆری ڕاوێژکاران سەردەکەوێت.
23 دڵخۆشییە بۆ مرۆڤ وەڵامی گونجاو،
قسەش لە کاتی خۆیدا چەند باشە!
24 ڕێچکەی ژیان بۆ کەسی وریا بەرەو سەرەوەیە،
بۆ ئەوەی لە دابەزین بەرەو جیهانی مردووان بیپارێزێت.
25 یەزدان ماڵی لووتبەرزان ڕیشەکێش دەکات،
بەڵام سنووری ماڵی بێوەژن دەچەسپێنێ.
26 قێزی یەزدان لە پیلانی بەدە،
بەڵام قسەی شیرین پاکە.
27 ئەوەی بەدوای دەستکەوتی ناڕەواوە بێت ماڵی خۆی تێکدەدات،
بەڵام ئەوەی ڕقی لە بەرتیل ببێتەوە دەژیێت.
28 دڵی کەسی ڕاستودروست بیر لە وەڵام دەکاتەوە،
بەڵام دەمی بەدکاران خراپەی لێ هەڵدەڕژێت.
29 یەزدان لە بەدکاران دوورە،
بەڵام گوێی لە نوێژی ڕاستودروستان دەبێت.
30 ڕووناکی چاو دڵ خۆش دەکات،
مژدەش ئێسک تەندروست دەکات.
31 ئەوەی گوێ لە سەرزەنشتی بەرەو ژیان بگرێت
لەناو دانایان نیشتەجێ دەبێت.
32 پشتگوێخەری تەمبێکردن گیانی خۆی ڕیسوا دەکات،
بەڵام ئەوەی گوێ لە سەرزەنشت دەگرێت تێگەیشتنی دەستدەکەوێت.
33 ترسی یەزدان مرۆڤ بەرەو دانایی دەبات،
پێش ڕێزلێنانیش بێفیزییە.
Footnotes
- 15:11 لەناوچوون: عیبری: ئەبەدۆن. لە پەیمانی نوێ، ئەم وشە بە واتای (لەناوبەر) هاتووە، بڕوانە ئاشکراکردن 11:9.
Proverbs 15
New International Version
5 A fool spurns a parent’s discipline,
but whoever heeds correction shows prudence.(K)
6 The house of the righteous contains great treasure,(L)
but the income of the wicked brings ruin.(M)
7 The lips of the wise spread knowledge,(N)
but the hearts of fools are not upright.
10 Stern discipline awaits anyone who leaves the path;
the one who hates correction will die.(T)
12 Mockers resent correction,(W)
so they avoid the wise.
14 The discerning heart seeks knowledge,(Z)
but the mouth of a fool feeds on folly.
15 All the days of the oppressed are wretched,
but the cheerful heart has a continual feast.(AA)
16 Better a little with the fear of the Lord
than great wealth with turmoil.(AB)
17 Better a small serving of vegetables with love
than a fattened calf with hatred.(AC)
19 The way of the sluggard is blocked with thorns,(AF)
but the path of the upright is a highway.
20 A wise son brings joy to his father,(AG)
but a foolish man despises his mother.
21 Folly brings joy to one who has no sense,(AH)
but whoever has understanding keeps a straight course.
24 The path of life leads upward for the prudent
to keep them from going down to the realm of the dead.
25 The Lord tears down the house of the proud,(AN)
but he sets the widow’s boundary stones in place.(AO)
26 The Lord detests the thoughts(AP) of the wicked,(AQ)
but gracious words are pure(AR) in his sight.
27 The greedy bring ruin to their households,
but the one who hates bribes will live.(AS)
29 The Lord is far from the wicked,
but he hears the prayer of the righteous.(AV)
30 Light in a messenger’s eyes brings joy to the heart,
and good news gives health to the bones.(AW)
31 Whoever heeds life-giving correction
will be at home among the wise.(AX)
Footnotes
- Proverbs 15:11 Hebrew Abaddon
Holy Bible, Kurdi Sorani Standard Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc.® All rights reserved worldwide.
Holy Bible, New International Version®, NIV® Copyright ©1973, 1978, 1984, 2011 by Biblica, Inc.® Used by permission. All rights reserved worldwide.
NIV Reverse Interlinear Bible: English to Hebrew and English to Greek. Copyright © 2019 by Zondervan.