پەندەکانی سلێمان 16
Kurdi Sorani Standard
16 ئامادەکاریەکانی دڵ هی مرۆڤە،
بەڵام وەڵامدانەوەی زمان لە یەزدانەوەیە.
2 هەموو ڕێگاکانی مرۆڤ لەبەرچاوی خۆی بێگەردن،
بەڵام یەزدانە پاڵنەرەکان هەڵدەسەنگێنێت.
3 کارەکانت بە یەزدان بسپێرە،
پلانەکانت جێگیر دەبێت.
4 یەزدان بۆ مەبەستی خۆی هەموو شتێکی دروستکردووە،
تەنانەت بەدکاریش بۆ ڕۆژی بەڵا.
5 یەزدان قێزی لە هەموو دڵ بەفیزێکە،
بێگومان سزادانی لەسەر تێناپەڕێت.
6 بە خۆشەویستی نەگۆڕ و دڵسۆزی کەفارەت[a] بۆ تاوان دەکرێت،
بە لەخواترسیش دوورکەوتنەوە لە خراپە.
7 ئەگەر ڕەفتاری مرۆڤ مایەی ڕەزامەندی یەزدان بێت،
وا دەکات تەنانەت دوژمنەکانیشی لەگەڵیدا ئاشت دەبنەوە.
8 باشترە کەمت هەبێت بە ڕاستودروستییەوە
لەوەی داهاتێکی زۆری بە ناڕەوا.
9 دڵی مرۆڤ پلان بۆ ڕێگای خۆی دادەنێت،
بەڵام یەزدان هەنگاوەکانی ئاراستە دەکات.
10 قسەی پاشا وەک سروشە[b]،
دەبێ لە دادوەریدا دەمی ناپاکی نەکات.
11 قەپان و تەرازووی دادپەروەر لە یەزدانەوەیە،
هەموو کێشێکی ناو کیسە کاری ئەوە.
12 قێزی پاشایان لە خراپەکردنە،
چونکە بە ڕاستودروستی تەخت دەچەسپێت.
13 ڕەزامەندی پاشایان لێوی ڕاستودروستە،
کەسی ڕاستگۆیان خۆشدەوێت.
14 تووڕەیی پاشا وەک فریشتەی مەرگە،
بەڵام کەسی دانا هێمنی دەکاتەوە.
15 ڕووناکی ڕووی پاشا ژیانی تێدایە،
ڕەزامەندیشی وەک هەورە بارانی بەهارە.
16 دەستکەوتنی دانایی چەند لە زێڕ باشترە،
دەستکەوتنی تێگەیشتنیش لە زیو پەسەندترە.
17 ڕێگای سەرڕاستان دوورکەوتنەوەیە لە خراپە،
ئەوەی ڕێگای خۆی بپارێزێت گیانی خۆی دەپارێزێت.
18 لەپێش شکان لووتبەرزییە،
لەپێش ڕووخانیش ڕۆحزلییە.
19 باشترە بێفیز بیت و لەگەڵ ستەملێکراوان بیت،
لە دابەشکردنی دەستکەوت لەگەڵ لووتبەرزان.
20 ئەوەی بایەخ بە ئامۆژگاری بدات چاکەی دەست دەکەوێت،
ئەوەی پشت بە یەزدان ببەستێت خۆزگەی پێ دەخوازرێت.
21 ئەوەی لە دڵدا دانابێت پێی دەگوترێت تێگەیشتوو،
شیرینی لێوەکانیش فێربوون زیاد دەکات.
22 وریایی سەرچاوەی ژیانە بۆ خاوەنەکەی،
بەڵام تەمبێکردنی گێلەکان گێلایەتییە.
23 دڵی کەسی دانا ڕێنمایی دەمی دەکات و
بەسەر لێوان فێربوون زیاد دەکات.
24 قسەی جوان شانەی هەنگوینە،
بۆ دەروون شیرینە و بۆ ئێسک چاکبوونەوەیە.
25 ڕێگا هەیە لەبەرچاوی مرۆڤ ڕاست دیارە،
بەڵام کۆتاییەکەی بەرەو مردنە.
26 نەوسی کرێکار بۆ خۆی ڕەنج دەدات،
برسیێتییەکەی پاڵی پێوەدەنێت.
27 کەسی دڵڕەش کای کۆن بە با دەکات[c] و
لەسەر لێوەکانیشی ئاگری کڵپەدارن.
28 کەسی درۆزن دووبەرەکی دەوروژێنێت و
دەمشڕ دۆستی نزیک لە یەکتر جیا دەکاتەوە.
29 کەسی توندڕەو دراوسێی خۆی تەفرە دەدات و
بە ڕێگایەکدا دەیبات کە باش نییە.
30 ئەوەی چاو دەقوچێنێت پیلان بۆ درۆ دادەڕێژێت،
ئەوەی لێوی دەکرۆژێت خراپە بە ئەنجام دەگەیەنێت.
31 ڕیش سپیێتی تاجی شانازییە،
لە ڕێگای ڕاستودروستییەوە دەستدەکەوێت.
32 ئەوەی درەنگ تووڕە بێت لە پاڵەوان باشترە،
هەروەها ئەوەی بەسەر خۆیدا زاڵ بێت باشترە لەوەی شارێک دەگرێت.
33 تیروپشک هەڵدەدرێتە کۆش،
بەڵام هەموو بڕیارێکی لەلایەن یەزدانەوەیە.
Proverbs 16
New International Version
16 To humans belong the plans of the heart,
but from the Lord comes the proper answer of the tongue.(A)
3 Commit to the Lord whatever you do,
and he will establish your plans.(E)
6 Through love and faithfulness sin is atoned for;
through the fear of the Lord(J) evil is avoided.(K)
7 When the Lord takes pleasure in anyone’s way,
he causes their enemies to make peace(L) with them.(M)
9 In their hearts humans plan their course,
but the Lord establishes their steps.(P)
10 The lips of a king speak as an oracle,
and his mouth does not betray justice.(Q)
11 Honest scales and balances belong to the Lord;
all the weights in the bag are of his making.(R)
12 Kings detest wrongdoing,
for a throne is established through righteousness.(S)
13 Kings take pleasure in honest lips;
they value the one who speaks what is right.(T)
17 The highway of the upright avoids evil;
those who guard their ways preserve their lives.(AA)
19 Better to be lowly in spirit along with the oppressed
than to share plunder with the proud.
20 Whoever gives heed to instruction prospers,[a](AE)
and blessed is the one who trusts in the Lord.(AF)
22 Prudence is a fountain of life to the prudent,(AH)
but folly brings punishment to fools.
26 The appetite of laborers works for them;
their hunger drives them on.
29 A violent person entices their neighbor
and leads them down a path that is not good.(AS)
30 Whoever winks(AT) with their eye is plotting perversity;
whoever purses their lips is bent on evil.
31 Gray hair is a crown of splendor;(AU)
it is attained in the way of righteousness.
32 Better a patient person than a warrior,
one with self-control than one who takes a city.
Footnotes
- Proverbs 16:20 Or whoever speaks prudently finds what is good
- Proverbs 16:21 Or words make a person persuasive
- Proverbs 16:23 Or prudent / and make their lips persuasive
Holy Bible, Kurdi Sorani Standard Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc.® All rights reserved worldwide.
Holy Bible, New International Version®, NIV® Copyright ©1973, 1978, 1984, 2011 by Biblica, Inc.® Used by permission. All rights reserved worldwide.
NIV Reverse Interlinear Bible: English to Hebrew and English to Greek. Copyright © 2019 by Zondervan.