Add parallel Print Page Options

جەنگی ئیسرائیل لەگەڵ بنیامین

20 ئینجا هەموو نەوەی ئیسرائیل هاتنە دەرەوە و کۆمەڵەکە وەک یەک پیاو لەبەردەم یەزدان کۆبوونەوە[a] لە میچپا، لە دانەوە هەتا بیری شابەع[b] و هەروەها خاکی گلعاد. سەرۆکەکانی هەموو گەل، هەموو هۆزەکانی ئیسرائیل لە کۆبوونەوەی گەلی خودا وەستان و ژمارەیان چوار سەد هەزار پیادەی شمشێر بەدەست بوو. نەوەی بنیامینیش بیستیانەوە کە نەوەی ئیسرائیل سەرکەوتوون بۆ میچپا. جا نەوەی ئیسرائیل گوتیان: «قسە بکەن ئەم کارە خراپە چۆن ڕوویدا؟»

پیاوە لێڤییەکە مێردی ژنە کوژراوەکە وەڵامی دایەوە و گوتی: «من و کەنیزەکەم هاتینە گیڤعای بنیامین بۆ ئەوەی شەو لەوێ بەسەربەرین. جا خەڵکی گیڤعا شەو هاتنە سەرم و لە ماڵەکەدا گەمارۆیان دام و بەتەمابوون بمکوژن، کەنیزەکەی منیان لاقە کرد هەتا مرد. منیش کەنیزەکەی خۆمم گرت و لەتلەتم کرد و ناردم بۆ هەموو هەرێمەکانی ئیسرائیل، چونکە ئەوانە ئەوپەڕی بەدڕەوشتییان لە ئیسرائیل ئەنجام داوە. ئێستاش هەموو نەوەی ئیسرائیل لێرەیە، جا ڕاوێژ و بڕیاری خۆتان بڵێن.»

ئینجا هەموو گەل وەک یەک پیاو هەستان و گوتیان: «کەس لە ئێمە ناچێتەوە بۆ چادرەکەی و کەسیش لا نادات بۆ ماڵەکەی. ئێستاش ئەمە ئەو کارەیە کە بە گیڤعای دەکەین: بەپێی تیروپشک، لە دژیان سەردەکەوین. 10 لەناو هەموو هۆزەکانی ئیسرائیلدا بۆ جیاکردنەوەی دە پیاو لە هەر سەد پیاوێک و سەد لە هەزار و هەزار لە دە هەزار جیا دەکەینەوە بۆ هێنانی خواردن بۆ سوپا بۆ ئەوەی لە کاتی چوونە ژوورەوەیان بۆ گیڤعای بنیامین بەپێی هەموو ئەو بێ ئابڕووییەی لە ئیسرائیل کردیان، سزا بدرێن.» 11 ئینجا هەموو پیاوانی ئیسرائیل وەک یەک پیاو کۆبوونەوە لە دژی شارەکە.

12 جا هۆزەکانی ئیسرائیل چەند پیاوێکیان بۆ هەموو هۆزەکانی بنیامین نارد و گوتیان: «ئایا ئەو بەدکارییە چی بوو لەنێوتاندا ڕوویدا؟ 13 جا ئێستا ئەو پیاوە بەدڕەوشتانەی کە لە گیڤعادان بیاندەنە دەستمان بۆ ئەوەی بیانکوژین و خراپە لە ئیسرائیلدا ڕیشەکێش بکەین.»

بەڵام نەوەی بنیامین نەیانویست گوێ لە براکانیان و لە نەوەی ئیسرائیل بگرن. 14 ئینجا نەوەی بنیامین لە شارۆچکەکانی خۆیانەوە بۆ گیڤعا کۆبوونەوە هەتا بۆ جەنگان لە دژی ئیسرائیل بێنە دەرەوە. 15 نەوەی بنیامین لەو ڕۆژەدا لە شارۆچکەکانی خۆیانەوە بیست و شەش هەزار پیاوی شمشێر بە دەستیان کۆکردەوە جگە لە دانیشتووانی گیڤعا کە ژمارەیان حەوت سەد پیاوی هەڵبژاردە بوو. 16 لە هەموو ئەم گەلە حەوت سەد پیاوی هەڵبژاردەی هەبوون کە بە دەستی چەپ بە بەردەقانی[c] نیشانیان لە موو دەگرت و دەیانپێکا.

17 جا نەوەی ئیسرائیلیش بێجگە لە بنیامین، چوار سەد هەزار پیاوی شمشێر بەدەستیان کۆکردەوە و هەموویان پیاوی جەنگ بوون.

18 جا نەوەی ئیسرائیل هەستان و سەرکەوتن بۆ بێت‌ئێل و پرسیاریان لە خودا کرد و گوتیان: «کێ لە ئێمە یەکەم جار سەردەکەوێت بۆ جەنگ لە دژی نەوەی بنیامین؟»

یەزدانیش گوتی: «یەکەم جار یەهودا.»

19 ئینجا بۆ بەیانی نەوەی ئیسرائیل هەستان و چادریان هەڵدا لە دژی گیڤعا. 20 ئینجا پیاوانی ئیسرائیل بۆ جەنگ لە دژی بنیامین هاتنە دەرەوە و پیاوانی ئیسرائیل لە نزیک گیڤعاوە بۆ جەنگ ڕیزیان بەست. 21 نەوەی بنیامینیش لە گیڤعاوە هاتنە دەرەوە و لەو ڕۆژەدا بیست و دوو هەزار پیاویان لە نەوەی ئیسرائیل لەناوبرد. 22 بەڵام پیاوانی ئیسرائیل یەکتریان هاندا و دووبارە بۆ جەنگ لەو شوێنەدا ڕیزیان بەستەوە کە لە ڕۆژی یەکەمدا تێیدا ڕیزیان بەست. 23 پاشان نەوەی ئیسرائیل سەرکەوتن و هەتا ئێوارە لەبەردەم یەزدان گریان و پرسیاریان لە یەزدان کرد و گوتیان: «ئایا بگەڕێینەوە بۆ جەنگ لە دژی بنیامینی برامان؟»

یەزدانیش گوتی: «سەربکەونە سەرەوە بۆیان.»

24 ئینجا نەوەی ئیسرائیل لە ڕۆژی دووەمدا لە دژی نەوەی بنیامین چوونە پێشەوە و 25 بنیامینیش لە ڕۆژی دووەمدا لە گیڤعاوە بۆ بەرەنگاربوونەوەیان چوونە دەرەوە و دووبارە هەژدە هەزار پیاویان لە نەوەی ئیسرائیل لەناوبرد کە هەموو شمشێر بەدەست بوون.

26 ئینجا هەموو نەوەی ئیسرائیل، هەموو گەل سەرکەوتن، هاتن بۆ بێت‌ئێل و گریان، لەوێدا لەبەردەم یەزداندا دانیشتن، لەو ڕۆژەدا هەتا ئێوارە بە ڕۆژوو بوون و قوربانی سووتاندن و قوربانی هاوبەشییان[d] لەبەردەم یەزدان پێشکەش کرد. 27 جا نەوەی ئیسرائیل لە یەزدانیان پرسی. لەو سەردەمەدا سندوقی پەیمانی خودا لەوێ بوو، 28 هەروەها لەو سەردەمەدا فینەحاسی کوڕی ئەلعازاری کوڕی هارون لەبەردەمیدا خزمەتی دەکرد. لە یەزدانیان پرسی و گوتیان: «ئایا بگەڕێینەوە بۆ جەنگ لە دژی نەوەی بنیامینی برامان یان واز بهێنین؟»

یەزدانیش گوتی: «سەربکەون، چونکە سبەینێ دەیاندەم بەدەستتانەوە.»

29 ئینجا نەوەی ئیسرائیل لە چواردەوری گیڤعا بۆسەیان دانا و 30 لە ڕۆژی سێیەم هێرشیان کردە سەر نەوەی بنیامین و وەک جاری یەکەم و دووەم لە نزیک گیڤعاوە ڕیزیان بەست. 31 نەوەی بنیامینیش بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەل چوونە دەرەوە و لە شارەکە دوورکەوتنەوە. وەک دوو جارەکەی پێشتر دەستیان بە لێدانی گەل کرد و نزیکەی سی پیاویان لە نەوەی ئیسرائیل کوشت، لەو دوو ڕێگایەی کە یەکێکیان سەردەکەوت بۆ بێت‌ئێل و ئەوەی دیکەیان لە دەشتودەرەوە بۆ گیڤعا دەچوو.

32 نەوەی بنیامین گوتیان: «وەک یەکەم جار لەبەردەمماندا بەزیوون.» بەڵام نەوەی ئیسرائیل گوتیان: «با هەڵبێین و لە شارەکە دووریان بخەینەوە بەرەو ڕێگاکان.»

33 ئینجا هەموو پیاوانی ئیسرائیل لە شوێنەکانیانەوە هەستان و لە بەعل‌تاماردا ڕیزیان بەست، ئیسرائیلییەکان لە بۆسەکەیانەوە لە ڕۆژئاوای گیڤعا ڕاپەڕین. 34 لە بەرامبەر گیڤعاوە دە هەزار پیاوی هەڵبژاردە لە هەموو ئیسرائیلەوە هاتن و شەڕەکە گەرم بوو، بەڵام بنیامینییەکانیش نەیانزانی کە چ بەڵایەکیان بەسەرهاتووە. 35 جا یەزدان لەبەردەم ئیسرائیلدا لە نەوەی بنیامینی دا و نەوەی ئیسرائیل لەو ڕۆژەدا بیست و پێنج هەزار و سەد پیاویان لە بنیامین لەناوبرد و هەموو ئەوانەش شمشێر بە دەست بوون. 36 ئینجا نەوەی بنیامین بینییان کە تێکشکاون.

پیاوانی ئیسرائیلیش لە بەرامبەر بنیامین کشانەوە، چونکە ئەوان پشتیان بەو بۆسەیە بەستبوو کە لە گیڤعادا نابوویانەوە. 37 ئینجا پیاوانی بۆسەکە هەستان و چوونە ناو گیڤعاوە و شاڵاویان برد و بە شمشێر لە هەموو شارەکەیان دا. 38 نیشانەی نێوان پیاوانی ئیسرائیل و پیاوانی بۆسەکەش ئەوە بوو کە دووکەڵێکی زۆر لە شارەکەوە بەرز بکەنەوە، 39 جا پیاوانی ئیسرائیل لە جەنگەکەدا ئاوڕ دەدەنەوە و دەگەڕێنەوە.

پێشتر نەوەی بنیامین سی پیاویان لە نەوەی ئیسرائیل کوشتبوو و گوتیان: «بە دڵنیاییەوە وەک جەنگی یەکەم لەبەردەمماندا بەزیوون.» 40 ئینجا کاتێک ستوونی دووکەڵ لە شارەکە بەرزبووەوە، نەوەی بنیامین ئاوڕیان دایەوە بۆ دواوە و تەماشایان کرد دووکەڵی هەموو شارەکە بە ئاسماندا دەچێت. 41 ئینجا پیاوانی ئیسرائیل گەڕانەوە بۆیان و پیاوانی بنیامین تۆقین، چونکە زانییان بەڵایان بەسەرهاتووە. 42 جا لەبەردەم پیاوانی ئیسرائیلدا بەرەو دەشتودەر هەڵاتن، بەڵام شەڕەکە پێیان گەیشت و ئەوانەش چووبوونە ناو شارۆچکەکانەوە لێیان ڕاپەڕین و لەناویانبردن. 43 ئینجا بنیامینەکانیان گەمارۆ دا و بە ئاسانی ڕاویان نان و بەرامبەر بە گیڤعا لەلای ڕۆژهەڵاتەوە پێیان گەیشتنەوە. 44 جا هەژدە هەزار جەنگاوەری بە توانا لە بنیامین کوژران. 45 ئینجا بەرەو دەشتودەر سووڕانەوە و بۆ تاشەبەردی ڕیمۆن هەڵاتن، جا لە ڕێگادا پێنج هەزار پیاویان لێ کوشتن. هەتا گدعۆم ڕاویان نان و دوو هەزار پیاوی دیکەیان لێ کوشتن.

46 لەو ڕۆژەدا بیست و پێنج هەزار پیاوی شمشێر بەدەست لە بنیامین کوژران و هەموویان جەنگاوەری بە توانا بوون. 47 بەڵام شەش سەد پیاو سووڕانەوە و بەرەو دەشتودەر هەڵاتن بۆ تاشەبەردی ڕیمۆن و چوار مانگ لە تاشەبەردی ڕیمۆندا مانەوە. 48 ئینجا پیاوانی نەوەی ئیسرائیل گەڕانەوە بۆ نەوەی بنیامین و لەناو هەموو شارەکەدا بە شمشێر لە خۆیان و ئاژەڵەکانیان و لە هەموو شتەکانی شارەکەیان دا و هەروەها هەموو ئەو شارۆچکانەی پێی گەیشتن سووتاندیانن.

Footnotes

  1. 20‏:1 ئەو کەسانەی کۆبوونەتەوە بۆ پێکهێنانی لەشکر. بڕوانە 21‏:5‏.‏
  2. 20‏:1 واتە لە باکووری ئیسرائیل هەتا باشوور.‏
  3. 20‏:16 بەردەقانی: قۆچەقانی.‏
  4. 20‏:26 قوربانی هاوبەشی: ئەم قوربانییە هاودەمی قوربانی سووتاندن بوو. تەنها یەک کەس هەڵدەستا بە دابینکردنی ئەم قوربانییە، بەڵام لەگەڵ خەڵکی دیکە بەشی زۆری ئەم قوربانییەیان لەبەردەم خودا دەخوارد وەک هێمایەک بۆ پێکەوە ژیان. بڕوانە لێڤییەکان 7‏:11‏-15.‏‏

The Israelites Punish the Benjamites

20 Then all Israel(A) from Dan to Beersheba(B) and from the land of Gilead came together as one(C) and assembled(D) before the Lord in Mizpah.(E) The leaders of all the people of the tribes of Israel took their places in the assembly of God’s people, four hundred thousand men(F) armed with swords. (The Benjamites heard that the Israelites had gone up to Mizpah.) Then the Israelites said, “Tell us how this awful thing happened.”

So the Levite, the husband of the murdered woman, said, “I and my concubine came to Gibeah(G) in Benjamin to spend the night.(H) During the night the men of Gibeah came after me and surrounded the house, intending to kill me.(I) They raped my concubine, and she died.(J) I took my concubine, cut her into pieces and sent one piece to each region of Israel’s inheritance,(K) because they committed this lewd and outrageous act(L) in Israel. Now, all you Israelites, speak up and tell me what you have decided to do.(M)

All the men rose up together as one, saying, “None of us will go home. No, not one of us will return to his house. But now this is what we’ll do to Gibeah: We’ll go up against it in the order decided by casting lots.(N) 10 We’ll take ten men out of every hundred from all the tribes of Israel, and a hundred from a thousand, and a thousand from ten thousand, to get provisions for the army. Then, when the army arrives at Gibeah[a] in Benjamin, it can give them what they deserve for this outrageous act done in Israel.” 11 So all the Israelites got together and united as one against the city.(O)

12 The tribes of Israel sent messengers throughout the tribe of Benjamin, saying, “What about this awful crime that was committed among you?(P) 13 Now turn those wicked men(Q) of Gibeah over to us so that we may put them to death and purge the evil from Israel.(R)

But the Benjamites would not listen to their fellow Israelites. 14 From their towns they came together at Gibeah to fight against the Israelites. 15 At once the Benjamites mobilized twenty-six thousand swordsmen from their towns, in addition to seven hundred able young men from those living in Gibeah. 16 Among all these soldiers there were seven hundred select troops who were left-handed,(S) each of whom could sling a stone at a hair and not miss.

17 Israel, apart from Benjamin, mustered four hundred thousand swordsmen, all of them fit for battle.

18 The Israelites went up to Bethel[b](T) and inquired of God.(U) They said, “Who of us is to go up first(V) to fight(W) against the Benjamites?”

The Lord replied, “Judah(X) shall go first.”

19 The next morning the Israelites got up and pitched camp near Gibeah. 20 The Israelites went out to fight the Benjamites and took up battle positions against them at Gibeah. 21 The Benjamites came out of Gibeah and cut down twenty-two thousand Israelites(Y) on the battlefield that day. 22 But the Israelites encouraged one another and again took up their positions where they had stationed themselves the first day. 23 The Israelites went up and wept before the Lord(Z) until evening,(AA) and they inquired of the Lord.(AB) They said, “Shall we go up again to fight(AC) against the Benjamites, our fellow Israelites?”

The Lord answered, “Go up against them.”

24 Then the Israelites drew near to Benjamin the second day. 25 This time, when the Benjamites came out from Gibeah to oppose them, they cut down another eighteen thousand Israelites,(AD) all of them armed with swords.

26 Then all the Israelites, the whole army, went up to Bethel, and there they sat weeping before the Lord.(AE) They fasted(AF) that day until evening and presented burnt offerings(AG) and fellowship offerings(AH) to the Lord.(AI) 27 And the Israelites inquired of the Lord.(AJ) (In those days the ark of the covenant of God(AK) was there, 28 with Phinehas son of Eleazar,(AL) the son of Aaron, ministering before it.)(AM) They asked, “Shall we go up again to fight against the Benjamites, our fellow Israelites, or not?”

The Lord responded, “Go, for tomorrow I will give them into your hands.(AN)

29 Then Israel set an ambush(AO) around Gibeah. 30 They went up against the Benjamites on the third day and took up positions against Gibeah as they had done before. 31 The Benjamites came out to meet them and were drawn away(AP) from the city. They began to inflict casualties on the Israelites as before, so that about thirty men fell in the open field and on the roads—the one leading to Bethel(AQ) and the other to Gibeah. 32 While the Benjamites were saying, “We are defeating them as before,”(AR) the Israelites were saying, “Let’s retreat and draw them away from the city to the roads.”

33 All the men of Israel moved from their places and took up positions at Baal Tamar, and the Israelite ambush charged out of its place(AS) on the west[c] of Gibeah.[d] 34 Then ten thousand of Israel’s able young men made a frontal attack on Gibeah. The fighting was so heavy that the Benjamites did not realize(AT) how near disaster was.(AU) 35 The Lord defeated Benjamin(AV) before Israel, and on that day the Israelites struck down 25,100 Benjamites, all armed with swords. 36 Then the Benjamites saw that they were beaten.

Now the men of Israel had given way(AW) before Benjamin, because they relied on the ambush(AX) they had set near Gibeah. 37 Those who had been in ambush made a sudden dash into Gibeah, spread out and put the whole city to the sword.(AY) 38 The Israelites had arranged with the ambush that they should send up a great cloud of smoke(AZ) from the city,(BA) 39 and then the Israelites would counterattack.

The Benjamites had begun to inflict casualties on the Israelites (about thirty), and they said, “We are defeating them as in the first battle.”(BB) 40 But when the column of smoke began to rise from the city, the Benjamites turned and saw the whole city going up in smoke.(BC) 41 Then the Israelites counterattacked,(BD) and the Benjamites were terrified, because they realized that disaster had come(BE) on them. 42 So they fled before the Israelites in the direction of the wilderness, but they could not escape the battle. And the Israelites who came out of the towns cut them down there. 43 They surrounded the Benjamites, chased them and easily[e] overran them in the vicinity of Gibeah on the east. 44 Eighteen thousand Benjamites fell, all of them valiant fighters.(BF) 45 As they turned and fled toward the wilderness to the rock of Rimmon,(BG) the Israelites cut down five thousand men along the roads. They kept pressing after the Benjamites as far as Gidom and struck down two thousand more.

46 On that day twenty-five thousand Benjamite(BH) swordsmen fell, all of them valiant fighters. 47 But six hundred of them turned and fled into the wilderness to the rock of Rimmon, where they stayed four months. 48 The men of Israel went back to Benjamin and put all the towns to the sword, including the animals and everything else they found. All the towns they came across they set on fire.(BI)

Footnotes

  1. Judges 20:10 One Hebrew manuscript; most Hebrew manuscripts Geba, a variant of Gibeah
  2. Judges 20:18 Or to the house of God; also in verse 26
  3. Judges 20:33 Some Septuagint manuscripts and Vulgate; the meaning of the Hebrew for this word is uncertain.
  4. Judges 20:33 Hebrew Geba, a variant of Gibeah
  5. Judges 20:43 The meaning of the Hebrew for this word is uncertain.