Add parallel Print Page Options

نامەیەک بۆ ڕاپێچکراوان

29 ئەمە دەقی ئەو نامەیەیە کە یەرمیای پێغەمبەر لە ئۆرشەلیمەوە بۆ پاشماوەکانی نارد، پیر و کاهین و پێغەمبەر و هەموو گەل، هەموو ئەوانەی نەبوخودنەسر لە ئۆرشەلیمەوە بۆ بابل ڕاپێچی کردبوون، لەدوای ڕاپێچکردنی یەهۆیاکینی پاشا و شاژنی دایکی و دەستوپێوەندەکانی و پیاوە گەورەکانی یەهودا و ئۆرشەلیم، هەروەها پیشەوەر و ئاسنگەرەکانی ئۆرشەلیم. سدقیای پاشای یەهودا ئەلعاسای کوڕی شافان و گەمەریای کوڕی حیلقیای ناردە لای نەبوخودنەسری پاشای بابل. یەرمیاش نامەیەکی پێدا ناردن بۆ بابل و تێیدا گوتی:

یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل بە هەموو ئەوانە دەفەرموێت کە لە ئۆرشەلیمەوە بۆ بابل ڕاپێچی کردن: «خانوو بنیاد بنێن و نیشتەجێ بن؛ باخ بچێنن و بەروبوومی بخۆن. ژن بهێنن با کوڕ و کچتان ببێت؛ ژن بۆ کوڕتان بهێنن و کچتان بە مێرد بدەن، با ئەوانیش کوڕ و کچیان ببێت و لەوێ زۆر بن و کەم مەکەن. داوای ئاشتی و گەشەسەندن بکەن بۆ ئەو شارەی ئێوەم بۆ ئەوێ ڕاپێچ کردووە؛ نوێژ بکەن بۆ یەزدان لە پێناوی، چونکە بە گەشەسەندنی ئەو ئێوەش گەشە دەکەن.» چونکە یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: «با پێغەمبەر و فاڵگرەوەکان کە لەنێوتانن هەڵتاننەخەڵەتێنن و گوێ لە خەونەکانیان مەگرن کە بۆ ئێوەی دەبینن. ئەوان بە درۆ بە ناوی منەوە پێشبینیتان بۆ دەکەن. من ئەوانم نەناردووە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

10 «یەزدان ئەمە دەفەرموێت: کاتێک حەفتا ساڵ لە بابل تەواو دەبێت، بەسەرتان دەکەمەوە و بەڵێنە باشەکەم سەبارەت بە ئێوە دەهێنمە دی، دەتانگەڕێنمەوە بۆ ئەم شوێنە. 11 خۆم ئەو پلانە دەزانم کە بۆ ئێوەم داڕشتووە، پلان بۆ ئاشتی و گەشەسەندنی ئێوە نەک بۆ زیانتان، بۆ ئەوەی دواڕۆژ و هیواتان بدەمێ.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 12 «جا لێم دەپاڕێنەوە و دێن و نوێژم بۆ دەکەن، منیش گوێتان لێ دەگرم. 13 ڕووتان لە من دەکەن و بۆتان دەردەکەوم، کاتێک بە هەموو دڵتانەوە ڕووتان لێم دەکەن. 14 کاتێک بۆتان دەردەکەوم، ڕاپێچکراوەکانتان دەگەڕێنمەوە و بەختیاریتان نوێ دەکەمەوە. لەناو هەموو ئەو نەتەوانە و ئەو شوێنانە کۆتان دەکەمەوە کە بۆ ئەوێ دەرمکردبوون. دەتانگەڕێنمەوە بۆ ئەو شوێنەی کە لێیەوە ڕاپێچم کردن.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

15 چونکە گوتتان: «یەزدان لە بابل پێغەمبەرانی بۆ هەستاندینەوە.» 16 بەڵام یەزدان ئاوا دەفەرموێت سەبارەت بەو پاشایەی لەسەر تەختەکەی داود دانیشتووە و هەموو ئەو گەلەی لەم شارەدا ماونەتەوە، ئەو هاوڵاتییانەی ڕاپێچ نەکراون، 17 بەڵێ، یەزدانی سوپاسالار ئاوا دەفەرموێت: «ئەوەتا من شمشێر و قاتوقڕی و دەرد دەنێرمە ناویان و دەیانکەمە هەنجیری خراپ کە لە خراپیدا نەخورێت. 18 بە شمشێر و قاتوقڕی و دەرد ڕاویان دەنێم، لەبەردەم هەموو شانشینەکانی زەوی قێزەونیان دەکەم، نەفرەتیان لێ دەکرێت و دەبنە پەند و مایەی گاڵتەجاڕی و ڕیسوایی، لەنێو هەموو ئەو نەتەوانەی بۆ ئەوێ دەریاندەکەم. 19 لەبەر ئەوەی گوێیان لە فەرمایشتی من نەگرت، ئەوەی بە بەردەوامی بەدەستی بەندە پێغەمبەرەکانم بۆم ناردن. هەروەک ئێوەی ڕاپێچکراویش گوێتان لێ نەگرت.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

20 لەبەر ئەوە، ئەی هەموو ڕاپێچکراوەکان، ئەی ئەوانەی لە ئۆرشەلیمەوە بۆ بابلم ناردن، گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن. 21 ئەمە فەرموودەی یەزدانی سوپاسالارە، خودای ئیسرائیل، سەبارەت بە ئەحاڤی کوڕی قولایا و سدقیای کوڕی مەعسێیاهو، ئەوانەی بە درۆ بە ناوی منەوە پێشبینیتان بۆ دەکەن: «دەیاندەمە دەست نەبوخودنەسری پاشای بابل، ئەویش لەبەرچاوتان دەیانکوژێت. 22 لەبەر ئەوە هەموو ڕاپێچکراوەکانی یەهودا لە بابل، ناوی ئەوان وەک نەفرەت بەکاردەهێنن و دەڵێن: ”یەزدان وەک سدقیا و ئەحاڤت لێ بکات، ئەوانەی پاشای بابل بە ئاگر برژاندنی.“ 23 چونکە لەناو ئیسرائیلدا کارێکی قێزەونیان کرد، داوێنپیسییان لەگەڵ ژنی برادەرەکانیان کرد، بە ناوی منەوە بە درۆ قسەیان کرد کە من فەرمانم پێ نەکردبوون. من خۆم دەزانم و شایەتی ئەوەم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

پەیامێک بۆ شەمەعیا

24 بە شەمەعیای نەحەلامی بڵێ: 25 «یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: تۆ بە ناوی خۆتەوە نامەت نارد بۆ هەموو ئەو گەلەی لە ئۆرشەلیمە و بۆ سەفەنیای کوڕی مەعسێیاهوی کاهین و بۆ هەموو کاهینەکان. بە سەفەنیات گوت: 26 ”یەزدان تۆی لە جێگای یەهۆیاداعی کاهین کردووە بە کاهین، بۆ ئەوەی ببیتە سەرپەرشتیار بەسەر ماڵی یەزدانەوە، هەر پیاوێکی شێت کە خۆی وەک پێغەمبەر بنوێنێ بیخەیتە ناو کۆت و بەندەوە. 27 ئەی بۆچی سەرزەنشتی یەرمیای عەناتۆتی ناکەیت کە خۆی وەک پێغەمبەر دەنوێنێ؟ 28 پەیامێکی بۆ بابل بۆ ناردووین و دەڵێت: مانەوەتان درێژە دەکێشێت. جا بۆ خۆتان خانوو بنیاد بنێن و نیشتەجێ بن؛ باخ بچێنن و لە بەروبوومەکەی بخۆن.“»

29 سەفەنیای کاهینیش ئەم نامەیەی بۆ یەرمیای پێغەمبەر خوێندەوە. 30 ئینجا فەرمایشتی یەزدان بۆ یەرمیا هات: 31 «پەیامێک بۆ هەموو ڕاپێچکراوان بنێرە و بڵێ: ”یەزدان لەبارەی شەمەعیای نەحەلامییەوە ئەمە دەفەرموێت: لەبەر ئەوەی شمەعیا پێشبینیی بۆ کردن، منیش نەمناردووە، وای لێکردوون پشت بە درۆ ببەستن، 32 یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ئەوەتا من سزای شەمەعیای نەحەلامی و وەچەکەی دەدەم. کەسی بۆ نامێنێتەوە لەناو ئەم گەلەدا دانیشێت، ئەو شتە باشانە نابینێت کە من بۆ گەلەکەی خۆمی دەکەم، چونکە جاڕی یاخیبوونی دا لە دژی من.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

A Letter to the Exiles

29 This is the text of the letter(A) that the prophet Jeremiah sent from Jerusalem to the surviving elders among the exiles and to the priests, the prophets and all the other people Nebuchadnezzar had carried into exile from Jerusalem to Babylon.(B) (This was after King Jehoiachin[a](C) and the queen mother,(D) the court officials and the leaders of Judah and Jerusalem, the skilled workers and the artisans had gone into exile from Jerusalem.) He entrusted the letter to Elasah son of Shaphan and to Gemariah son of Hilkiah, whom Zedekiah king of Judah sent to King Nebuchadnezzar in Babylon. It said:

This is what the Lord Almighty, the God of Israel, says to all those I carried(E) into exile from Jerusalem to Babylon: “Build(F) houses and settle down; plant gardens and eat what they produce. Marry and have sons and daughters; find wives for your sons and give your daughters in marriage, so that they too may have sons and daughters. Increase in number there; do not decrease.(G) Also, seek(H) the peace and prosperity of the city to which I have carried you into exile. Pray(I) to the Lord for it, because if it prospers, you too will prosper.” Yes, this is what the Lord Almighty, the God of Israel, says: “Do not let the prophets(J) and diviners among you deceive(K) you. Do not listen to the dreams(L) you encourage them to have.(M) They are prophesying lies(N) to you in my name. I have not sent(O) them,” declares the Lord.

10 This is what the Lord says: “When seventy years(P) are completed for Babylon, I will come to you(Q) and fulfill my good promise(R) to bring you back(S) to this place. 11 For I know the plans(T) I have for you,” declares the Lord, “plans to prosper(U) you and not to harm you, plans to give you hope and a future.(V) 12 Then you will call(W) on me and come and pray(X) to me, and I will listen(Y) to you. 13 You will seek(Z) me and find me when you seek me with all your heart.(AA) 14 I will be found by you,” declares the Lord, “and will bring you back(AB) from captivity.[b] I will gather you from all the nations and places where I have banished you,” declares the Lord, “and will bring you back to the place from which I carried you into exile.”(AC)

15 You may say, “The Lord has raised up prophets for us in Babylon,” 16 but this is what the Lord says about the king who sits on David’s throne and all the people who remain in this city, your fellow citizens who did not go with you into exile— 17 yes, this is what the Lord Almighty says: “I will send the sword, famine and plague(AD) against them and I will make them like figs(AE) that are so bad they cannot be eaten. 18 I will pursue them with the sword, famine and plague and will make them abhorrent(AF) to all the kingdoms of the earth, a curse[c](AG) and an object of horror,(AH) of scorn(AI) and reproach, among all the nations where I drive them. 19 For they have not listened to my words,”(AJ) declares the Lord, “words that I sent to them again and again(AK) by my servants the prophets.(AL) And you exiles have not listened either,” declares the Lord.

20 Therefore, hear the word of the Lord, all you exiles whom I have sent(AM) away from Jerusalem to Babylon. 21 This is what the Lord Almighty, the God of Israel, says about Ahab son of Kolaiah and Zedekiah son of Maaseiah, who are prophesying lies(AN) to you in my name: “I will deliver them into the hands of Nebuchadnezzar king of Babylon, and he will put them to death before your very eyes. 22 Because of them, all the exiles from Judah who are in Babylon will use this curse: ‘May the Lord treat you like Zedekiah and Ahab, whom the king of Babylon burned(AO) in the fire.’ 23 For they have done outrageous things in Israel; they have committed adultery(AP) with their neighbors’ wives, and in my name they have uttered lies—which I did not authorize. I know(AQ) it and am a witness(AR) to it,” declares the Lord.

Message to Shemaiah

24 Tell Shemaiah the Nehelamite, 25 “This is what the Lord Almighty, the God of Israel, says: You sent letters in your own name to all the people in Jerusalem, to the priest Zephaniah(AS) son of Maaseiah, and to all the other priests. You said to Zephaniah, 26 ‘The Lord has appointed you priest in place of Jehoiada to be in charge of the house of the Lord; you should put any maniac(AT) who acts like a prophet into the stocks(AU) and neck-irons. 27 So why have you not reprimanded Jeremiah from Anathoth, who poses as a prophet among you? 28 He has sent this message(AV) to us in Babylon: It will be a long time.(AW) Therefore build(AX) houses and settle down; plant gardens and eat what they produce.’”

29 Zephaniah(AY) the priest, however, read the letter to Jeremiah the prophet. 30 Then the word of the Lord came to Jeremiah: 31 “Send this message to all the exiles: ‘This is what the Lord says about Shemaiah(AZ) the Nehelamite: Because Shemaiah has prophesied to you, even though I did not send(BA) him, and has persuaded you to trust in lies, 32 this is what the Lord says: I will surely punish Shemaiah the Nehelamite and his descendants.(BB) He will have no one left among this people, nor will he see the good(BC) things I will do for my people, declares the Lord, because he has preached rebellion(BD) against me.’”

Footnotes

  1. Jeremiah 29:2 Hebrew Jeconiah, a variant of Jehoiachin
  2. Jeremiah 29:14 Or will restore your fortunes
  3. Jeremiah 29:18 That is, their names will be used in cursing (see verse 22); or, others will see that they are cursed.