Add parallel Print Page Options

یەرمیا کێڵگەیەک دەکڕێت

32 ئەمە ئەو پەیامەیە کە لەلایەن یەزدانەوە بۆ یەرمیا هات، لە ساڵی دەیەمی سدقیای پاشای یەهودا کە دەکاتە ساڵی هەژدەمینی نەبوخودنەسر. ئەو کاتە لەشکری پاشای بابل گەمارۆی ئۆرشەلیمی دابوو، یەرمیای پێغەمبەریش لە حەوشەی پاسەوانەکانی کۆشکی پاشای یەهودا بەند کرابوو.

سدقیای پاشای یەهودا یەرمیای بەند کردبوو، پێی گوت: «بۆچی بەم پەیامە پێشبینیت کرد؟ گوتت: ”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: خەریکم ئەم شارە دەدەمە دەست پاشای بابل و دەیگرێت. سدقیای پاشای یەهوداش لە دەست بابلییەکان دەرباز نابێت، بەڵکو دەدرێتە دەست پاشای بابلەوە، ڕووبەڕوو قسەی لەگەڵ دەکات، چاوەکانی ئەو دەبینێت. سدقیا دەباتە بابل، لەوێ دەمێنێتەوە هەتا سزاکەی تەواو وەردەگرێت. ئەگەر لەگەڵ بابلییەکان بجەنگن سەر ناکەون. ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.“»

ئینجا یەرمیا گوتی: «فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات: حەنەمێلی کوڕی شەلومی مامت دێتە لات و پێت دەڵێت: ”ئەو کێڵگەیەی لە عەناتۆت هەمە بۆ خۆتی بکڕە، چونکە ماف و ئەرکی تۆیە بیکڕیتەوە[a].“

«جا بەپێی فەرمایشتی یەزدان حەنەمێلی کوڕی مامم هاتە لام بۆ حەوشەی پاسەوانەکان و پێی گوتم: ”کێڵگەکەم بکڕە، ئەوەی لە عەناتۆتە لە خاکی بنیامین، چونکە مافی کڕینەوە و خاوەنداریێتیت هەیە، بۆ خۆت بیکڕە.“

«جا زانیم ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. منیش کێڵگەکەم لە حەنەمێلی کوڕی مامم کڕی، ئەوەی لە عەناتۆتە، زیوەکەشم بۆی کێشا، حەڤدە شاقل زیو. 10 گرێبەستم لە کاغەزێک نووسی و مۆرم کرد و چەند کەسێکم لێکرد بە شایەت، زیوەکەشم بە تەرازوو کێشا. 11 گرێبەستی کڕینەکەم لە دوو وێنەدا برد، وێنەیەکی داخراو کە مەرج و بەندەکانی تێدابوو، لەگەڵ وێنەیەکی کراوە، 12 گرێبەستی کڕینەکەم دایە باروخی کوڕی نێرییا کوڕی مەحسێیا، لەبەرچاوی حەنەمێلی ئامۆزام و ئەو شایەتانەی لە گرێبەستی کڕینەکە نووسرابوون، هەروەها لەبەرچاوی هەموو ئەو جولەکانەی لە حەوشەی پاسەوانەکان دانیشتبوون.

13 «لەبەرچاویان باروخم ڕاسپارد و گوتم: 14 ”یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل دەفەرموێت: ئەم گرێبەستانە هەڵبگرە، گرێبەستە مۆرکراوەکەی کڕین و ئەم لەبەرگیراوەیەی گرێبەستەکە لەناو گۆزەیەکی گڵین دابنێ، تاوەکو بۆ ماوەیەکی درێژ بمێنێتەوە، 15 چونکە یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: جارێکی دیکە دیسان لەم خاکەدا خانوو و کێڵگە و ڕەز دەکڕدرێتەوە.“

16 «دوای ئەوەی گرێبەستەکەی کڕینم دایە باروخی کوڕی نێرییا، نوێژم بۆ یەزدان کرد و گوتم:

17 «ئای، ئەی یەزدانی باڵادەست، ئەوەتا تۆ بە توانای مەزن و دەستی بەهێزەوە ئاسمان و زەویت دروستکردووە و هیچ شتێک لەلای تۆ قورس نییە. 18 خۆشەویستی نەگۆڕ بۆ هەزاران بەدەردەخەیت، بەڵام تۆ سزای کوڕ دەدەیت لەسەر ئەو تاوانەی باوکی لەپێش ئەو کردوویەتی. ئەی خودای گەورە و پاڵەوان، ئەوەی ناوت یەزدانی سوپاسالارە، 19 لە پلاندانان مەزنی، لە کارکردندا بە توانای، چاوەکانت لەسەر هەموو ڕەفتارەکانی ئادەمیزاد کراوەن، هەتا هەریەکە و پاداشتی شایستەی ڕەفتار و کردەوەکانی بدەیتەوە. 20 تۆ نیشانە و پەرجووەکانت[b] لە خاکی میسردا نواند، بەردەوام هەتا ئەمڕۆش لە ئیسرائیل و لەنێو هەموو مرۆڤایەتیدا دەیاننوێنیت، بەمەش ناوێکت بەدەستهێناوە کە هێشتا ماوە. 21 بە نیشانە و پەرجوو، بە دەستێکی پۆڵایین و بازووێکی بەهێز، بە ترسێکی گەورەوە، ئیسرائیلی گەلی خۆتت لە خاکی میسر دەرهێنا. 22 ئەم خاکەت پێدان کە سوێندت خواردبوو بیدەیتە باوباپیرانیان، خاکێک شیر و هەنگوینی لێ دەڕژێت. 23 جا هاتن و بوونە خاوەنی، بەڵام گوێیان لە تۆ نەگرت، فێرکردنی تۆیان پەیڕەو نەکرد، ئەوانەیان نەکرد کە تۆ فەرمانت پێکردن بیانکەن. جا هەموو ئەم خراپەیەت بەسەریاندا هێنا.

24 «ئەوەتا مەتەرێز بۆ دەست بەسەرداگرتنی شارەکە لێدراوە. شارەکە بەهۆی شمشێر و قاتوقڕی و دەردەوە ڕادەستی بابلییەکان دەکرێت کە لە دژی دەجەنگن. هەروەک دەیبینیت، ئەوەی تۆ فەرمووت ڕوویدا. 25 ئەی یەزدانی باڵادەست، تۆ خۆت پێت فەرمووم: ”بە شایەتی چەند شایەتێک کێڵگەکە بە زیو بۆ خۆت بکڕە،“ کەچی شارەکەت داوەتە دەست بابلییەکان.»

26 ئینجا فەرمایشتی یەزدان بۆ یەرمیا هات: 27 «من یەزدانم، خودای هەموو ئادەمیزاد، ئایا هیچ شتێک هەیە بۆ من قورس بێت؟ 28 لەبەر ئەوە یەزدان ئەمە دەفەرموێت: من خەریکم ئەم شارە بدەمە دەست بابلییەکان و دەست نەبوخودنەسری پاشای بابل و بیگرێت. 29 جا بابلییەکان کە لە دژی ئەو شار دەجەنگن، دێنە ناوی بە ئاگر گڕی تێبەردەدەن، ئەو ماڵانەش دەسووتێنن کە لە سەربانەکانیان بخووریان بۆ بەعل سووتاند و شەرابی پێشکەشکراویان پێشکەشی خوداوەندەکانی دیکە کرد بۆ ئەوەی پەستم بکەن.»

30 یەزدان دەفەرموێت: «نەوەی ئیسرائیل و نەوەی یەهودا هەر لە گەنجیێتییانەوە تەنها خراپەیان لەبەرچاوم کردووە، چونکە نەوەی ئیسرائیل بە دروستکراوەکانی دەستیان تەنها پەستیان کردم. 31 لەو ڕۆژەوەی ئەم شارەیان بنیادیان ناوە هەتا ئەمڕۆ، بۆ من بووەتە مایەی تووڕەبوون و هەڵچوونم، کە دەبێت لەبەردەمم ڕایماڵم. 32 نەوەی ئیسرائیل و نەوەی یەهودا پەستیان کردم، بە هەموو ئەو خراپانەی کردیان، ئەوان و پاشا و سەرکردە و کاهین و پێغەمبەرەکانیان، پیاوانی یەهودا و خەڵکی ئۆرشەلیم. 33 جا پشتیان تێکردم نەک ڕوو، لە کاتێکدا من بەردەوام فێرم دەکردن، بەڵام نە گوێیانگرت و نە تەمبێ بوون. 34 بەڵکو بتە قێزەونەکانیان لەو ماڵە دانا کە ناوی منی هەڵگرتووە و گڵاویان کرد. 35 هەروەها نزرگەی بەعلیان لەسەر بەرزاییەکان بنیاد نا، کە لە دۆڵی بەن‌هینۆمە، تاوەکو کوڕ و کچەکانیان وەک قوربانی بۆ مۆلەخ[c] بسووتێنن، ئەو شتە قێزەونانەیان کرد و وایانکرد یەهودا گوناه بکات، کە من نە فەرمانم پێکردووە و نە بە خەیاڵیشمدا هاتووە.

36 «ئێوە دەربارەی ئەو شارە دەڵێن: ”بە شمشێر و قاتوقڕی و دەرد دراوەتە دەست پاشای بابل.“ بەڵام یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل دەفەرموێت: 37 ئەوەتا من کۆیان دەکەمەوە، لە هەموو ئەو خاکانەی کە بە تووڕەیی و هەڵچوونمەوە و بە پەستییەکی مەزنەوە دەرمکردن بۆیان، دەیانگەڕێنمەوە ئەم شوێنە و بە ئاسوودەیی نیشتەجێیان دەکەم. 38 ئەوان دەبن بە گەلی من و منیش دەبم بە خودای ئەوان. 39 یەک دڵ و یەک ڕێبازیان پێدەدەم، بۆ ئەوەی هەردەم لێم بترسن، بۆ چاکەی خۆیان و چاکەی کوڕەکانیان لەپاش خۆیان. 40 پەیمانێکی هەتاهەتاییان لەگەڵدا دەبەستم، کە خۆمیان لێ نەکێشمەوە و بەردەوام چاکەیان لەگەڵدا بکەم، ترسی خۆم بخەمە دڵیان، بۆ ئەوەی لێم لانەدەن. 41 پێیان شاد دەبم کە چاکەیان لەگەڵدا بکەم، بە دڵنیاییەوە، بە هەموو دڵم و لە ناخمەوە، لەم خاکەدا دەیانڕوێنم.

42 «یەزدان ئەمە دەفەرموێت: هەروەک هەموو ئەم خراپە گەورانەم بەسەر ئەم گەلەدا هێنا، ئاواش من هەموو ئەو چاکەیەیان بەسەردا دەهێنم کە بەڵێنم پێیان دا. 43 جا کێڵگە دەکڕدرێتەوە لەم خاکەی کە دەڵێن: ”وێرانە، نە مرۆڤ و نە ئاژەڵی تێدا نییە، دراوەتە دەست بابلییەکان.“ 44 بە شایەتی چەند شایەتێک بە زیو کێڵگە دەکڕن، گرێبەست لە کاغەزێک دەنووسن و مۆری دەکەن، لە خاکی بنیامین و دەوروبەری ئۆرشەلیم، لە شارۆچکەکانی یەهودا، لە شارۆچکەکانی ناوچە شاخاوییەکان، لە زوورگەکانی خۆرئاوا و نەقەب، چونکە من ڕاپێچکراوەکانیان دەگەڕێنمەوە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

Footnotes

  1. 32‏:7 لە سەردەمی پەیمانی کۆن کەسێک کە پارچە زەوییەکی دەفرۆشت، ئەوا نزیکترین کەسی بنەماڵە و تیرەکەی خۆی مافی لە پێشینەیی هەبوو بۆ کڕینی، بڕوانە لێڤییەکان 25‏:25 و ڕائووس 4‏:3‏،4‏‏.‏
  2. 32‏:20 پەرجوو: موعجیزە.‏
  3. 32‏:35 خوداوەندێکی کەنعانییە بتپەرستەکان بووە، بۆ پەرستنی هەستاون بە تێپەڕاندنی منداڵەکانیان بەناو ئاگردا. بڕوانە دووەم پوختەی مێژوو 28‏:3‏.‏

Jeremiah Buys a Field

32 This is the word that came to Jeremiah from the Lord in the tenth(A) year of Zedekiah king of Judah, which was the eighteenth(B) year of Nebuchadnezzar. The army of the king of Babylon was then besieging(C) Jerusalem, and Jeremiah the prophet was confined(D) in the courtyard of the guard(E) in the royal palace of Judah.

Now Zedekiah king of Judah had imprisoned him there, saying, “Why do you prophesy(F) as you do? You say, ‘This is what the Lord says: I am about to give this city into the hands of the king of Babylon, and he will capture(G) it. Zedekiah(H) king of Judah will not escape(I) the Babylonians[a](J) but will certainly be given into the hands of the king of Babylon, and will speak with him face to face and see him with his own eyes. He will take(K) Zedekiah to Babylon, where he will remain until I deal with him,(L) declares the Lord. If you fight against the Babylonians, you will not succeed.’”(M)

Jeremiah said, “The word of the Lord came to me: Hanamel son of Shallum your uncle is going to come to you and say, ‘Buy my field at Anathoth,(N) because as nearest relative it is your right and duty(O) to buy it.’

“Then, just as the Lord had said, my cousin Hanamel came to me in the courtyard of the guard and said, ‘Buy my field(P) at Anathoth in the territory of Benjamin. Since it is your right to redeem it and possess it, buy it for yourself.’

“I knew that this was the word of the Lord; so I bought the field(Q) at Anathoth from my cousin Hanamel and weighed out for him seventeen shekels[b] of silver.(R) 10 I signed and sealed the deed,(S) had it witnessed,(T) and weighed out the silver on the scales. 11 I took the deed of purchase—the sealed copy containing the terms and conditions, as well as the unsealed copy— 12 and I gave this deed to Baruch(U) son of Neriah,(V) the son of Mahseiah, in the presence of my cousin Hanamel and of the witnesses who had signed the deed and of all the Jews sitting in the courtyard of the guard.

13 “In their presence I gave Baruch these instructions: 14 ‘This is what the Lord Almighty, the God of Israel, says: Take these documents, both the sealed(W) and unsealed copies of the deed of purchase, and put them in a clay jar so they will last a long time. 15 For this is what the Lord Almighty, the God of Israel, says: Houses, fields and vineyards will again be bought in this land.’(X)

16 “After I had given the deed of purchase to Baruch(Y) son of Neriah, I prayed to the Lord:

17 “Ah, Sovereign Lord,(Z) you have made the heavens and the earth(AA) by your great power and outstretched arm.(AB) Nothing is too hard(AC) for you. 18 You show love(AD) to thousands but bring the punishment for the parents’ sins into the laps(AE) of their children(AF) after them. Great and mighty God,(AG) whose name is the Lord Almighty,(AH) 19 great are your purposes and mighty are your deeds.(AI) Your eyes are open to the ways of all mankind;(AJ) you reward each person according to their conduct and as their deeds deserve.(AK) 20 You performed signs and wonders(AL) in Egypt(AM) and have continued them to this day, in Israel and among all mankind, and have gained the renown(AN) that is still yours. 21 You brought your people Israel out of Egypt with signs and wonders, by a mighty hand(AO) and an outstretched arm(AP) and with great terror.(AQ) 22 You gave them this land you had sworn to give their ancestors, a land flowing with milk and honey.(AR) 23 They came in and took possession(AS) of it, but they did not obey you or follow your law;(AT) they did not do what you commanded them to do. So you brought all this disaster(AU) on them.

24 “See how the siege ramps(AV) are built up to take the city. Because of the sword, famine and plague,(AW) the city will be given into the hands of the Babylonians who are attacking it. What you said(AX) has happened,(AY) as you now see. 25 And though the city will be given into the hands of the Babylonians, you, Sovereign Lord, say to me, ‘Buy the field(AZ) with silver and have the transaction witnessed.(BA)’”

26 Then the word of the Lord came to Jeremiah: 27 “I am the Lord, the God of all mankind.(BB) Is anything too hard for me?(BC) 28 Therefore this is what the Lord says: I am about to give this city into the hands of the Babylonians and to Nebuchadnezzar(BD) king of Babylon, who will capture it.(BE) 29 The Babylonians who are attacking this city will come in and set it on fire; they will burn it down,(BF) along with the houses(BG) where the people aroused my anger by burning incense on the roofs to Baal and by pouring out drink offerings(BH) to other gods.(BI)

30 “The people of Israel and Judah have done nothing but evil in my sight from their youth;(BJ) indeed, the people of Israel have done nothing but arouse my anger(BK) with what their hands have made,(BL) declares the Lord. 31 From the day it was built until now, this city(BM) has so aroused my anger and wrath that I must remove(BN) it from my sight. 32 The people of Israel and Judah have provoked(BO) me by all the evil(BP) they have done—they, their kings and officials,(BQ) their priests and prophets, the people of Judah and those living in Jerusalem. 33 They turned their backs(BR) to me and not their faces; though I taught(BS) them again and again, they would not listen or respond to discipline.(BT) 34 They set up their vile images(BU) in the house that bears my Name(BV) and defiled(BW) it. 35 They built high places for Baal in the Valley of Ben Hinnom(BX) to sacrifice their sons and daughters to Molek,(BY) though I never commanded—nor did it enter my mind(BZ)—that they should do such a detestable(CA) thing and so make Judah sin.(CB)

36 “You are saying about this city, ‘By the sword, famine and plague(CC) it will be given into the hands of the king of Babylon’; but this is what the Lord, the God of Israel, says: 37 I will surely gather(CD) them from all the lands where I banish them in my furious anger(CE) and great wrath; I will bring them back to this place and let them live in safety.(CF) 38 They will be my people,(CG) and I will be their God. 39 I will give them singleness(CH) of heart and action, so that they will always fear(CI) me and that all will then go well for them and for their children after them. 40 I will make an everlasting covenant(CJ) with them: I will never stop doing good to them, and I will inspire(CK) them to fear me, so that they will never turn away from me.(CL) 41 I will rejoice(CM) in doing them good(CN) and will assuredly plant(CO) them in this land with all my heart and soul.(CP)

42 “This is what the Lord says: As I have brought all this great calamity(CQ) on this people, so I will give them all the prosperity I have promised(CR) them. 43 Once more fields will be bought(CS) in this land of which you say, ‘It is a desolate(CT) waste, without people or animals, for it has been given into the hands of the Babylonians.’ 44 Fields will be bought for silver, and deeds(CU) will be signed, sealed and witnessed(CV) in the territory of Benjamin, in the villages around Jerusalem, in the towns of Judah and in the towns of the hill country, of the western foothills and of the Negev,(CW) because I will restore(CX) their fortunes,[c] declares the Lord.”

Footnotes

  1. Jeremiah 32:4 Or Chaldeans; also in verses 5, 24, 25, 28, 29 and 43
  2. Jeremiah 32:9 That is, about 7 ounces or about 200 grams
  3. Jeremiah 32:44 Or will bring them back from captivity