Add parallel Print Page Options

ڕووخاندنی ئۆرشەلیم

52 سدقیا گەنجێکی بیست و یەک ساڵان بوو کە بوو بە پاشا، یازدە ساڵ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد. دایکی ناوی حەموتەلی کچی یەرمیای خەڵکی لیڤنا بوو. ئەمیش لەبەرچاوی یەزدان خراپەکاری کرد، وەک هەموو ئەوەی یەهۆیاقیم کردی. لەبەر تووڕەیی یەزدان بوو کە ئەمانە لە ئۆرشەلیم و لە یەهودا ڕوویدا، هەتا ئەوەی لەبەردەم خۆیدا دەریکردن.

ئەوە بوو سدقیا لە پاشای بابل یاخی بوو.

ئیتر لە دەی مانگی دەی ساڵی نۆیەمی پاشایەتی سدقیا، نەبوخودنەسری پاشای بابل هەموو سوپاکەی بەرەو ئۆرشەلیم جوڵاند و لەوێ ئۆردوگای دامەزراند، لە چواردەوری قوللەی بنیاد نا. هەتا ساڵی یازدەیەمی پاشایەتی سدقیا شارەکە لەژێر گەمارۆدا بوو.

لە نۆی مانگی چواردا قاتوقڕی لە شارەکە هێندە سەخت بوو کە نان نەبوو گەلی خاکەکە بیخۆن. ئینجا شوورای شارەکە شکێنرا و هەموو جەنگاوەرەکان بە شەو بە ڕێگای دەروازەکەی نێوان دوو شووراکەی بەرامبەر باخچەی پاشادا هەڵاتن، هەرچەندە بابلییەکان لە چواردەوری شارەکە بوون. بە ڕێگای عەراڤادا[a] هەڵاتن، بەڵام سوپای بابلییەکان بەدوای سدقیای پاشا کەوتن، لە دەشتی ئەریحا پێی گەیشتن، هەموو سوپاکەی پەرتەوازە بوو، جا پاشایان بە دیل گرت.

بردییانە لای پاشای بابل لە ڕیڤلە، لە خاکی حەمات، ئەویش دادگایی کرد. 10 هەر لە ڕیڤلە پاشای بابل کوڕەکانی سدقیای لەبەرچاوی باوکیان کوشت، ئینجا هەموو پیاوماقوڵانی یەهوداشی لەناوبرد. 11 پاشان هەردوو چاوی سدقیای دەرهێنا، بە زنجیری بڕۆنز کۆتی کرد، بردی بۆ بابل و هەتا ڕۆژی مردنی لە بەندیخانە بەندی کرد.

12 لە دەی مانگی پێنجی ساڵی نۆزدەیەمی نەبوخودنەسری پاشای بابل، نەبوزەرەدانی فەرماندەی پاسەوانانی پاشا، ئەوەی خزمەتی پاشای بابلی دەکرد، هاتە ئۆرشەلیم. 13 پەرستگای یەزدان و کۆشکی پاشا و هەموو ماڵەکانی ئۆرشەلیم و هەموو تەلارە گرنگەکانی سووتاند. 14 شووراکانی چواردەوری ئۆرشەلیمیش لەلایەن سوپای بابلییەکانەوە ڕووخێنران، ئەوانەی لەگەڵ فەرماندەی پاسەوانانی پاشا بوون. 15 جا لە ڕەشوڕووتی گەل و پاشماوەی گەلیش ئەوانەی لە شارەکەدا مابوونەوە و ئەوانەی بۆ لای پاشای بابل هەڵاتبوون لەگەڵ پاشماوەی وەستاکان، نەبوزەرەدانی فەرماندەی پاسەوانانی پاشا ڕاپێچی کردن. 16 بەڵام نەبوزەرەدانی فەرماندەی پاسەوانانی پاشا هەندێک لە خەڵکی ڕەشوڕووتی لە خاکەکە هێشتەوە بۆ کارکردن لە ڕەزەمێو و کێڵگەکان.

17 کۆڵەکە بڕۆنزییەکان و عەرەبانەکانی ئاوگواستنەوە و حەوزە بڕۆنزییەکە کە لە پەرستگای یەزدان بوون، بابلییەکان پارچەپارچەیان کردن، هەموو بڕۆنزەکەشیان بۆ بابل بارکرد، 18 هەروەها مەنجەڵ و خاکەناز، مەقەست، تاس[b]، قاپەکان و هەموو ئەو قاپوقاچاغە بڕۆنزانەی لە خزمەتی پەرستگا بەکاردەهات. 19 فەرماندەی پاسەوانانی پاشا تەشت و بخووردان، تاس، مەنجەڵ، چرادان، چەمچە و پەرداخەکانی برد. هەموو ئەوەی کە بە زێڕ و زیو دروستکرابوو بردی.

20 دوو کۆڵەکە و حەوزە بڕۆنزییەکە و دوازدە گا بڕۆنزییەکان کە لەژێر عەرەبانەکانی ئاو گواستنەوە بوون، ئەوەی سلێمانی پاشا بۆ پەرستگای یەزدان دروستی کردبوون، ئەو هەموو بڕۆنزە لە کێش نەدەهات. 21 هەر کۆڵەکەیەک هەژدە باڵ[c] درێژییەکەی بوو، چێوەکەی دوازدە باڵ[d] بوو، ئەستووریشی چوار پەنجە بوو، کلۆر بوو. 22 تاجێکی بڕۆنز لەسەر کۆڵەکەکە بوو، بەرزی تاجەکە پێنج باڵ[e] بوو، کەتیبە و هەنارەکانیش لەسەر تاجەکە و لە چواردەوری هەمووی لە بڕۆنز بوون. بۆ هەر یەکێک لە کۆڵەکەکان هەمان شت هەبوو لەگەڵ هەنارەکان. 23 لە هەر لایەک نەوەد و شەش دانە هەنارەکان بوون، سەرجەمی هەنارەکان لەسەر هەر کەتیبەیەک لە چواردەوریدا سەد دانە بوون.

24 فەرماندەکەی پاسەوانانی پاشا سەرایای سەرۆک کاهین و سەفەنیای کاهینی دووەم و سێ دەرگاوانەکەی گرت. 25 لە شارەکەش ئەو ئەفسەرەی گرت کە لێپرسراوی جەنگاوەرەکان بوو، حەوت ڕاوێژکاری پاشاشی گرت. هەروەها خامەی نهێنی[f] سوپاسالاری گرت ئەوەی بەرپرسی بە سەربازکردن بوو، لەگەڵ شەست پیاو کە لە شارەکە بەرچاو کەوتن. 26 نەبوزەرەدانی فەرماندەی پاسەوانانی پاشا ئەوانەی بردە ڕیڤلە بۆ لای پاشای بابل. 27 پاشای بابلیش لە ڕیڤلە لە خاکی حەمات کوشتنی.

ئینجا یەهودا لە خاکەکەی خۆی ڕاپێچ کرا. 28 ئەمانە ئەو خەڵکە بوون کە نەبوخودنەسر ڕاپێچی کرد:

لە ساڵی حەوتەم،

سێ هەزار و بیست و سێ جولەکە؛

29 لە ساڵی هەژدەمینی نەبوخودنەسریش،

هەشت سەد و سی و دوو کەس لە ئۆرشەلیم ڕاپێچ کران؛

30 ئینجا لە ساڵی بیست و سێیەمی نەبوخودنەسر،

نەبوزەرەدانی فەرماندەی پاسەوانانی پاشا حەوت سەد و چل و پێنج جولەکەی ڕاپێچ کرد.

سەرجەمیان چوار هەزار و شەش سەد کەس بوون.

بەڕەڵاکردنی یەهۆیاکین

31 لە ساڵی سی و حەوتەمینی ڕاپێچکردنی یەهۆیاکین، ئەڤیل مەرۆدەخ بوو بە پاشای بابل. هەر لەو ساڵە لە بیست و پێنجی دوازدە یەهۆیاکینی پاشای یەهودای لە زیندان ئازاد کرد و هێنایە دەرەوە. 32 بە باشی قسەی لەگەڵ کرد و کورسییەکەی لە سەرووی کورسی ئەو پاشایانەوە دانا کە لە بابل لەگەڵی بوون. 33 ئیتر یەهۆیاکین بەرگی زیندانییەکەی گۆڕی و بە درێژایی ماوەی ژیانی بەردەوام لەسەر خوانی پاشا نانی دەخوارد. 34 بە درێژایی ئەو ماوەیەی ژیانی ڕۆژ بە ڕۆژ بژێوی ڕۆژانەی لەلایەن پاشای بابلەوە پێدەدرا، هەتا ڕۆژی مردنی.

Footnotes

  1. 52‏:7 عەراڤا: واتە دۆڵی ڕووباری ئوردون.‏
  2. 52‏:18 کاهین ئەم تاسانەی بۆ پرژاندنی خوێنی قوربانی بەکاردەهێنا، وەک هێمایەک بۆ کەفارەتی گوناهەکانی خەڵک. بڕوانە دەرچوون 29‏:20 و زەکەریا 9‏:15؛ 14‏:20 و عیبرانییەکان 9‏:13‏‏.‏
  3. 52‏:21 هەژدە باڵ: نزیکەی 8,1 مەتر.‏
  4. 52‏:21 دوازدە باڵ: نزیکەی 5,4 مەتر.‏
  5. 52‏:22 پێنج باڵ: نزیکەی 2,3 مەتر.‏
  6. 52‏:25 ڕازپۆشێکی تایبەت بوو بە ناونووسینی پیاوانی ئیسرائیل بۆ سەربازی.‏

The Fall of Jerusalem(A)(B)(C)

52 Zedekiah(D) was twenty-one years old when he became king, and he reigned in Jerusalem eleven years. His mother’s name was Hamutal daughter of Jeremiah; she was from Libnah.(E) He did evil in the eyes of the Lord, just as Jehoiakim(F) had done. It was because of the Lord’s anger that all this happened to Jerusalem and Judah,(G) and in the end he thrust them from his presence.(H)

Now Zedekiah rebelled(I) against the king of Babylon.

So in the ninth year of Zedekiah’s reign, on the tenth(J) day of the tenth month, Nebuchadnezzar king of Babylon marched against Jerusalem(K) with his whole army. They encamped outside the city and built siege works(L) all around it.(M) The city was kept under siege until the eleventh year of King Zedekiah.

By the ninth day of the fourth month the famine in the city had become so severe that there was no food for the people to eat.(N) Then the city wall was broken through, and the whole army fled.(O) They left the city at night through the gate between the two walls near the king’s garden, though the Babylonians[a] were surrounding the city. They fled toward the Arabah,[b] but the Babylonian[c] army pursued King Zedekiah and overtook him in the plains of Jericho. All his soldiers were separated from him and scattered, and he was captured.(P)

He was taken to the king of Babylon at Riblah(Q) in the land of Hamath,(R) where he pronounced sentence on him. 10 There at Riblah the king of Babylon killed the sons(S) of Zedekiah before his eyes; he also killed all the officials of Judah. 11 Then he put out Zedekiah’s eyes, bound him with bronze shackles and took him to Babylon, where he put him in prison till the day of his death.(T)

12 On the tenth day of the fifth(U) month, in the nineteenth year of Nebuchadnezzar king of Babylon, Nebuzaradan(V) commander of the imperial guard, who served the king of Babylon, came to Jerusalem. 13 He set fire(W) to the temple(X) of the Lord, the royal palace and all the houses(Y) of Jerusalem. Every important building he burned down. 14 The whole Babylonian army, under the commander of the imperial guard, broke down all the walls(Z) around Jerusalem. 15 Nebuzaradan the commander of the guard carried into exile(AA) some of the poorest people and those who remained in the city, along with the rest of the craftsmen[d] and those who had deserted(AB) to the king of Babylon. 16 But Nebuzaradan left behind(AC) the rest of the poorest people of the land to work the vineyards and fields.

17 The Babylonians broke up the bronze pillars,(AD) the movable stands(AE) and the bronze Sea(AF) that were at the temple of the Lord and they carried all the bronze to Babylon.(AG) 18 They also took away the pots, shovels, wick trimmers, sprinkling bowls,(AH) dishes and all the bronze articles used in the temple service.(AI) 19 The commander of the imperial guard took away the basins, censers,(AJ) sprinkling bowls, pots, lampstands,(AK) dishes(AL) and bowls used for drink offerings(AM)—all that were made of pure gold or silver.(AN)

20 The bronze from the two pillars, the Sea and the twelve bronze bulls(AO) under it, and the movable stands, which King Solomon had made for the temple of the Lord, was more than could be weighed.(AP) 21 Each pillar was eighteen cubits high and twelve cubits in circumference[e]; each was four fingers thick, and hollow.(AQ) 22 The bronze capital(AR) on top of one pillar was five cubits[f] high and was decorated with a network and pomegranates(AS) of bronze all around. The other pillar, with its pomegranates, was similar. 23 There were ninety-six pomegranates on the sides; the total number of pomegranates(AT) above the surrounding network was a hundred.(AU)

24 The commander of the guard took as prisoners Seraiah(AV) the chief priest, Zephaniah(AW) the priest next in rank and the three doorkeepers.(AX) 25 Of those still in the city, he took the officer in charge of the fighting men, and seven royal advisers. He also took the secretary(AY) who was chief officer in charge of conscripting the people of the land, sixty of whom were found in the city. 26 Nebuzaradan(AZ) the commander took them all and brought them to the king of Babylon at Riblah. 27 There at Riblah,(BA) in the land of Hamath, the king had them executed.

So Judah went into captivity, away(BB) from her land. 28 This is the number of the people Nebuchadnezzar carried into exile:(BC)

in the seventh year, 3,023 Jews;

29 in Nebuchadnezzar’s eighteenth year,

832 people from Jerusalem;

30 in his twenty-third year,

745 Jews taken into exile(BD) by Nebuzaradan the commander of the imperial guard.

There were 4,600 people in all.(BE)

Jehoiachin Released(BF)

31 In the thirty-seventh year of the exile of Jehoiachin(BG) king of Judah, in the year Awel-Marduk became king of Babylon, on the twenty-fifth day of the twelfth month, he released Jehoiachin king of Judah and freed him from prison. 32 He spoke kindly to him and gave him a seat of honor higher than those of the other kings who were with him in Babylon. 33 So Jehoiachin put aside his prison clothes and for the rest of his life ate regularly at the king’s table.(BH) 34 Day by day the king of Babylon gave Jehoiachin a regular allowance(BI) as long as he lived, till the day of his death.

Footnotes

  1. Jeremiah 52:7 Or Chaldeans; also in verse 17
  2. Jeremiah 52:7 Or the Jordan Valley
  3. Jeremiah 52:8 Or Chaldean; also in verse 14
  4. Jeremiah 52:15 Or the populace
  5. Jeremiah 52:21 That is, about 27 feet high and 18 feet in circumference or about 8.1 meters high and 5.4 meters in circumference
  6. Jeremiah 52:22 That is, about 7 1/2 feet or about 2.3 meters