Add parallel Print Page Options

یەشوع ڕابەرەکان بە خودا دەسپێرێت

23 پاش بەسەرچوونی ماوەیەکی زۆر، لەدوای ئەوەی یەزدان ئیسرائیلی لە دوژمنەکانی دەوروبەریان حەساندەوە، یەشوع پیر بوو و بەساڵدا چوو، هەموو ئیسرائیلی بە پیر و ڕابەر و دادوەر و کوێخاکانیەوە بانگکرد و پێی گوتن: «ئەوا من پیر بووم، بەساڵدا چووم و ئێوەش هەموو ئەوەتان بینیوە کە یەزدانی پەروەردگارتان لەبەر ئێوە بە هەموو ئەو نەتەوانەی کرد، چونکە یەزدانی پەروەردگارتان لە جیاتی ئێوە جەنگا. ببینن، من خاکی ئەو نەتەوانەی کە ماونەتەوە بە تیروپشک بۆم دابەش کردوون بە میرات بەپێی هۆزەکانتان، هەموو ئەو نەتەوانەم بەزاندووە، لە ڕووباری ئوردونەوە هەتا دەریای سپی ناوەڕاست[a] بەرەو ڕۆژئاوا. یەزدانی پەروەردگارتان خۆی لەبەردەمتان ڕایاندەماڵێت و لەپێشتان دەریاندەکات، ئێوەش دەست بەسەر خاکەکەیاندا دەگرن هەروەک یەزدانی پەروەردگارتان بەڵێنی پێدان.

«جا زۆر بەهێز بن بۆ پاراستن و کارکردن بە هەموو ئەوەی لە پەڕتووکی تەوراتی موسادا نووسراوە، تاکو نە بەلای ڕاست و نە بەلای چەپ لێی لا نەدەن، تاکو نەچنە ناو ئەو نەتەوانەوە، ئەوانەی لەگەڵتان ماونەتەوە ناوی خوداوەندەکانیان مەهێنن، سوێندیان پێ مەخۆن، مەیانپەرستن و کڕنۆشیان بۆ مەبەن. بەڵکو دەست بە یەزدانی پەروەردگارتانەوە بگرن هەروەک هەتا ئەمڕۆ کردووتانە.

«یەزدان نەتەوە مەزن و بەهێزەکانی لەبەردەمتان دەرکردووە و هەتا ئەمڕۆش کەس لەبەردەمتاندا خۆی ڕانەگرتووە. 10 یەک پیاو لە ئێوە هەزار دەردەپەڕێنێت، چونکە یەزدانی پەروەردگارتان لە جیاتی ئێوە دەجەنگێت هەروەک بەڵێنی پێدان. 11 جا زۆر ئاگاداری خۆتان بن کە یەزدانی پەروەردگاری خۆتان خۆشبوێت.

12 «بەڵام ئەگەر گەڕانەوە و هاوپەیمانیێتی بەجێماوەکانی ئەو نەتەوانەوەتان کرد، ئەوانەی کە لەگەڵتان ماونەتەوە، ژن و ژنخوازیتان لەگەڵدا کردن و هەڵسوکەوتتان لەگەڵیان کرد، 13 ئەوا باش بزانن کە ئیتر یەزدانی پەروەردگارتان ئەو نەتەوانە لەبەردەمتان دەرناکات، بەڵکو دەبنە داو و تەڵە، قامچی لەسەر پشتتان و دڕک لەناو چاوتان، هەتا لەسەر ئەو خاکە چاکە لەناودەچن کە یەزدانی پەروەردگارتان پێیداون.

14 «ئەوەتا خەریکە منیش ئەمڕۆ وەک هەموو دانیشتووانی زەوی کۆچی دوایی دەکەم، ئێوەش بە هەموو دڵ و بە هەموو دەروونتانەوە دەزانن کە تەنها یەک بەڵێن نەشکاوە لە هەموو ئەو بەڵێنە چاکانەی یەزدان دەربارەی ئێوە فەرمووبووی، هەمووی بۆتان هاتە دی، یەک بەڵێنی لێ نەشکاوە. 15 ئاواش دەبێت، هەروەک چۆن هەموو ئەو بەڵێنە چاکانەی یەزدانی پەروەردگارتان دەربارەی ئێوە بەڵێنی دابوو هاتە دی، بە هەمان شێوە یەزدان هەموو شتە خراپەکانتان بەسەردا دەهێنێت، هەتا لەسەر ئەم خاکە چاکەی یەزدانی پەروەردگارتان پێیداون لەناوتان دەبات. 16 کاتێک پەیمانەکەی یەزدانی پەروەردگارتان دەشکێنن کە فەرمانی پێ کردن، دەڕۆن و خودای دیکە دەپەرستن و کڕنۆشی بۆ دەبەن، تووڕەیی یەزدان بەسەرتاندا دەجۆشێت و بە زوویی لەسەر ئەو خاکە چاکە لەناودەچن کە پێیداون.»

Footnotes

  1. 23‏:4 دەریای سپی ناوەڕاست: عیبری دەریای مەزن.‏

Joshua’s Farewell to the Leaders

23 After a long time had passed and the Lord had given Israel rest(A) from all their enemies around them, Joshua, by then a very old man,(B) summoned all Israel—their elders,(C) leaders, judges and officials(D)—and said to them: “I am very old.(E) You yourselves have seen everything the Lord your God has done to all these nations for your sake; it was the Lord your God who fought for you.(F) Remember how I have allotted(G) as an inheritance(H) for your tribes all the land of the nations that remain—the nations I conquered—between the Jordan and the Mediterranean Sea(I) in the west. The Lord your God himself will push them out(J) for your sake. He will drive them out(K) before you, and you will take possession of their land, as the Lord your God promised you.(L)

“Be very strong; be careful to obey all that is written in the Book of the Law(M) of Moses, without turning aside(N) to the right or to the left.(O) Do not associate with these nations that remain among you; do not invoke the names of their gods or swear(P) by them. You must not serve them or bow down(Q) to them. But you are to hold fast to the Lord(R) your God, as you have until now.

“The Lord has driven out before you great and powerful nations;(S) to this day no one has been able to withstand you.(T) 10 One of you routs a thousand,(U) because the Lord your God fights for you,(V) just as he promised. 11 So be very careful(W) to love the Lord(X) your God.

12 “But if you turn away and ally yourselves with the survivors of these nations that remain among you and if you intermarry with them(Y) and associate with them,(Z) 13 then you may be sure that the Lord your God will no longer drive out(AA) these nations before you. Instead, they will become snares(AB) and traps for you, whips on your backs and thorns in your eyes,(AC) until you perish from this good land,(AD) which the Lord your God has given you.

14 “Now I am about to go the way of all the earth.(AE) You know with all your heart and soul that not one of all the good promises the Lord your God gave you has failed. Every promise(AF) has been fulfilled; not one has failed.(AG) 15 But just as all the good things(AH) the Lord your God has promised you have come to you, so he will bring on you all the evil things(AI) he has threatened, until the Lord your God has destroyed you(AJ) from this good land he has given you.(AK) 16 If you violate the covenant of the Lord your God, which he commanded you, and go and serve other gods and bow down to them, the Lord’s anger will burn against you, and you will quickly perish from the good land he has given you.(AL)