Add parallel Print Page Options

تازەکردنەوەی پەیمانەکە لە شاری شەخەم

24 ئینجا یەشوع هەموو هۆزەکانی ئیسرائیلی لە شەخەم کۆکردەوە و پیرانی ئیسرائیل و ڕابەر و دادوەر و کوێخاکانی بانگکرد و ئەوانیش لەبەردەم خودا وەستان.

یەشوع بە هەموو گەلی گوت: «یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل وای فەرمووە: ”لە کۆنەوە باوباپیرانتان لەوبەری ڕووباری فوراتەوە نیشتەجێ بوون، تارەحی باوکی ئیبراهیم و باوکی ناحۆر خودای دیکەیان دەپەرست. بەڵام من ئیبراهیمی باوکتانم لەوبەری ڕووباری فورات برد و بەناو هەموو زەوی کەنعاندا گێڕام، نەوەکانی ئەوم زۆر کرد و ئیسحاقم دایێ، یاقوب و عیسۆشم دایە ئیسحاق، بەشە میراتی ناوچە شاخاوییەکانی سێعیرم دایە عیسۆ، بەڵام یاقوب و کوڕەکانی دابەزین بۆ میسر.

«”لەدوای ئەوە موسا و هارونم نارد و خەڵکی میسرم تووشی بەڵا کرد بەگوێرەی هەموو ئەوەی لەناویدا کردم، ئینجا ئێوەم دەرهێنا، جا باوباپیرانتانم لە میسر دەرهێنا و چوونە ناو دەریاوە و میسرییەکانیش بە گالیسکە و ئەسپەوە بۆ دەریای سوور دوای باوباپیرانتان کەوتن. جا کە هاواریان بۆ یەزدان کرد، ئەویش تاریکاییەکی خستە نێوان ئێوە و میسرییەکانەوە و دەریاکەی بەسەریاندا هێنایەوە و دایپۆشین. ئێوە بە چاوی خۆتان بینیتان من لە میسر چیم کرد. پاشان ئێوە لە چۆڵەوانیدا ڕۆژانێکی زۆر مانەوە.

«”ئینجا ئێوەم هێنایە ناو خاکی ئەمورییەکان، ئەوانەی لەوبەری ڕووباری ئوردوندا بەلای ڕۆژهەڵاتدا نیشتەجێ بوون و لە دژتان جەنگان و منیش ئەوانم دا بەدەستتانەوە و دەستتان بەسەر خاکەکەیاندا گرت و لەبەردەمتان لەناوم بردن. ئینجا بالاقی کوڕی چیپوری پاشای مۆئاب هەستا و لە دژی ئیسرائیل جەنگا و بەلعامی کوڕی بەعۆری بانگکرد بۆ ئەوەی نەفرەتتان لێ بکات، 10 بەڵام من ئامادە نەبووم گوێ لە بەلعام بگرم، بۆیە ئەویش چەند جارێک داوای بەرەکەتی بۆ کردن[a] و بەو شێوەیە لە دەستی دەربازم کردن.

11 «”ئینجا لە ڕووباری ئوردون پەڕینەوە و هاتن بۆ ئەریحا و خەڵکی ئەریحاش، ئەمورییەکان و پریزییەکان و کەنعانییەکان و حیتییەکان و گرگاشییەکان و حیڤییەکان و یەبوسییەکان لە دژتان جەنگان و منیش ئەوانم دایە دەستتان و 12 زەردەواڵەشم[b] لەپێشتانەوە نارد و هەردوو پاشای ئەمورییەکانم لەبەردەمتان دەرکرد، نە بە شمشێرەکەت و نە بە کەوانەکەت. 13 ئینجا زەوییەکم پێدان کە پێوەی ماندوو نەبوون و چەند شارێک کە بنیادتان نەناوە و تێیدا نیشتەجێن و ڕەزەمێو و زەیتوونێکیش کە نەتانچاندووە و دەیخۆن.“

14 «ئێستاش لە یەزدان بترسن و بە تەواوی و دڵسۆزییەوە بیپەرستن، ئەو خودایانەش لە خۆتان دابماڵن کە باوباپیرانتان لەوبەری ڕووباری فورات و لە میسر دەیانپەرست، یەزدان بپەرستن. 15 بەڵام ئەگەر بەلاتانەوە خراپە یەزدان بپەرستن، ئەوا ئەمڕۆ بۆ خۆتان هەڵبژێرن کێ دەپەرستن، ئەگەر ئەو خوداوەندانە بن کە باوباپیرانتان لەوبەری ڕووباری فورات دەیانپەرستن یان خوداوەندەکانی ئەمورییەکان ئەوانەی ئێوە لەناو خاکەکەیاندا نیشتەجێن. بەڵام من و بنەماڵەکەم یەزدان دەپەرستین.»

16 جا گەل وەڵامیان دایەوە و گوتیان: «لە ئێمە بەدوور بێت واز لە یەزدان بهێنین و خودایانی دیکە بپەرستین، 17 چونکە یەزدانی پەروەردگارمان ئێمە و باوباپیرانمانی لە خاکی میسر، لە خاکی کۆیلایەتییەوە هێنایە دەرەوە، کە ئەو هەموو نیشانە گەورانەی لەبەرچاوماندا کرد و لە هەموو ئەو ڕێگایەی پێیدا ڕۆیشتین و بەناو ئەو هەموو گەلانەی بەناویاندا تێپەڕ بووین پارێزگاری لێکردین. 18 هەروەها یەزدان هەموو ئەو گەلانە و لەنێویشیاندا ئەمورییەکانی نیشتەجێی خاکەکەی لەبەردەممان دەرکرد، لەبەر ئەوە ئێمە یەزدان دەپەرستین، چونکە ئەو خودامانە.»

19 یەشوعیش بە گەلی گوت: «ئێوە ناتوانن یەزدان بپەرستن، چونکە ئەو خودایەکی پیرۆز و خودایەکی ئیرەدارە[c]، لە یاخیبوون و گوناهەکانتان خۆش نابێت. 20 ئەگەر واز لە یەزدان بهێنن و خوداوەندی بێگانە بپەرستن، ئەوا دەگەڕێتەوە و خراپتان بەسەردەهێنێت و کۆتاییتان پێ دەهێنێت، پاش ئەوەی چاکەی لەگەڵتاندا کرد.»

21 گەلیش بە یەشوعیان گوت: «نەخێر! بەڵکو یەزدان دەپەرستین.»

22 یەشوعیش پێی گوتن: «ئێوە شایەتن لەسەر خۆتان، کە ئێوە یەزدانتان بۆ خۆتان هەڵبژاردووە هەتا بیپەرستن.»

ئەوانیش گوتیان: «ئێمە شایەتین.»

23 «ئینجا ئێستا ئەو خوداوەندە بێگانانەی لەنێوتاندان دابماڵن و دڵتان بەلای یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیلدا بابدەنەوە.»

24 گەلیش بە یەشوعیان گوت: «یەزدانی پەروەردگارمان دەپەرستین و گوێڕایەڵی ئەو دەبین.»

25 ئینجا یەشوع لەو ڕۆژەدا پەیمانێکی لەگەڵ گەلدا بەست و لە شەخەمدا فەرز و یاسای بۆ دانان. 26 یەشوع ئەم وشانەی لە پەڕتووکی تەوراتی خودا نووسی و بەردێکی گەورەی هێنا و لەژێر دار بەڕووەکەدا لەلای پیرۆزگاکەی یەزدانەوە چەقاندی.

27 یەشوع بە هەموو گەلی گوت: «سەیر بکەن! ئەم بەردە دەبێتە شایەت بەسەرمانەوە، چونکە گوێی لە هەموو وشەکانی یەزدان بوو کە پێی فەرمووین، جا دەبێتە شایەت بەسەرتانەوە نەوەک نکۆڵی لە خودای خۆتان بکەن.»

28 ئینجا یەشوع گەلی ڕەوانە کردەوە، هەرکەسە و بەرەو میراتەکەی خۆی.

ناشتنی یەشوع

29 پاش ئەم شتانە یەشوعی کوڕی نونی بەندەی یەزدان لە تەمەنی سەد و دە ساڵی مرد. 30 لە سنووری میراتەکەی خۆی لە تیمنەت سەرەح کە لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەفرایمە لە باکووری کێوی گاعەش ناشتیان.

31 نەوەی ئیسرائیلیش بە درێژایی سەردەمی یەشوع یەزدانیان دەپەرست، هەروەها بە درێژایی سەردەمی پیران کە لەدوای یەشوع تەمەنیان درێژەی کێشا و ئەزموونیان لە هەموو ئەو کارانە هەبوو کە یەزدانی مەزن بۆ ئیسرائیلی ئەنجام دا.

32 ئێسکەکانی یوسفیش کە نەوەی ئیسرائیل لە میسرەوە هێنایانەوە، لە شەخەمدا ناشتیان لەناو ئەو پارچە کێڵگەیەی کە یاقوب لە نەوەی حەمۆری باوکی شەخەم بە سەد پارچە زیو کڕیبووی و بوو بە میرات بۆ نەوەی یوسف.

33 ئینجا ئەلعازاری کوڕی هارون مرد و لە گیڤعا ناشتیان، لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەفرایم بوو کە درابووە فینەحاسی کوڕی.

Footnotes

  1. 24‏:10 بڕوانە سەرژمێری بەشی 23 و 24.‏
  2. 24‏:12 دەکرێت هێمایەک بێت بۆ ئەو ترس و لەرزەی خودا خستییە دڵیانەوە. بڕوانە دەرچوون 23‏:28 و دواوتار 7‏:20.‏‏
  3. 24‏:19 واتای حەسوود، ئەمەش بە مەبەستێکی باش هاتووە، چونکە خودا نایەوێت هیچ خودایەکی دیکە بپەرسترێت.‏

The Covenant Renewed at Shechem

24 Then Joshua assembled(A) all the tribes of Israel at Shechem.(B) He summoned(C) the elders,(D) leaders, judges and officials of Israel,(E) and they presented themselves before God.

Joshua said to all the people, “This is what the Lord, the God of Israel, says: ‘Long ago your ancestors, including Terah the father of Abraham and Nahor,(F) lived beyond the Euphrates River and worshiped other gods.(G) But I took your father Abraham from the land beyond the Euphrates and led him throughout Canaan(H) and gave him many descendants.(I) I gave him Isaac,(J) and to Isaac I gave Jacob and Esau.(K) I assigned the hill country of Seir(L) to Esau, but Jacob and his family went down to Egypt.(M)

“‘Then I sent Moses and Aaron,(N) and I afflicted the Egyptians by what I did there, and I brought you out.(O) When I brought your people out of Egypt, you came to the sea,(P) and the Egyptians pursued them with chariots and horsemen[a](Q) as far as the Red Sea.[b](R) But they cried(S) to the Lord for help, and he put darkness(T) between you and the Egyptians; he brought the sea over them and covered them.(U) You saw with your own eyes what I did to the Egyptians.(V) Then you lived in the wilderness for a long time.(W)

“‘I brought you to the land of the Amorites(X) who lived east of the Jordan. They fought against you, but I gave them into your hands. I destroyed them from before you, and you took possession of their land.(Y) When Balak son of Zippor,(Z) the king of Moab, prepared to fight against Israel, he sent for Balaam son of Beor(AA) to put a curse on you.(AB) 10 But I would not listen to Balaam, so he blessed you(AC) again and again, and I delivered you out of his hand.

11 “‘Then you crossed the Jordan(AD) and came to Jericho.(AE) The citizens of Jericho fought against you, as did also the Amorites, Perizzites,(AF) Canaanites, Hittites, Girgashites, Hivites and Jebusites,(AG) but I gave them into your hands.(AH) 12 I sent the hornet(AI) ahead of you, which drove them out(AJ) before you—also the two Amorite kings. You did not do it with your own sword and bow.(AK) 13 So I gave you a land(AL) on which you did not toil and cities you did not build; and you live in them and eat from vineyards and olive groves that you did not plant.’(AM)

14 “Now fear the Lord(AN) and serve him with all faithfulness.(AO) Throw away the gods(AP) your ancestors worshiped beyond the Euphrates River and in Egypt,(AQ) and serve the Lord. 15 But if serving the Lord seems undesirable to you, then choose for yourselves this day whom you will serve, whether the gods your ancestors served beyond the Euphrates, or the gods of the Amorites,(AR) in whose land you are living. But as for me and my household,(AS) we will serve the Lord.”(AT)

16 Then the people answered, “Far be it from us to forsake(AU) the Lord to serve other gods! 17 It was the Lord our God himself who brought us and our parents up out of Egypt, from that land of slavery,(AV) and performed those great signs(AW) before our eyes. He protected us on our entire journey and among all the nations through which we traveled. 18 And the Lord drove out(AX) before us all the nations,(AY) including the Amorites, who lived in the land.(AZ) We too will serve the Lord, because he is our God.(BA)

19 Joshua said to the people, “You are not able to serve the Lord. He is a holy God;(BB) he is a jealous God.(BC) He will not forgive(BD) your rebellion(BE) and your sins. 20 If you forsake the Lord(BF) and serve foreign gods, he will turn(BG) and bring disaster(BH) on you and make an end of you,(BI) after he has been good to you.”

21 But the people said to Joshua, “No! We will serve the Lord.”

22 Then Joshua said, “You are witnesses(BJ) against yourselves that you have chosen(BK) to serve the Lord.”

“Yes, we are witnesses,(BL)” they replied.

23 “Now then,” said Joshua, “throw away the foreign gods(BM) that are among you and yield your hearts(BN) to the Lord, the God of Israel.”

24 And the people said to Joshua, “We will serve the Lord our God and obey him.”(BO)

25 On that day Joshua made a covenant(BP) for the people, and there at Shechem(BQ) he reaffirmed for them decrees and laws.(BR) 26 And Joshua recorded(BS) these things in the Book of the Law of God.(BT) Then he took a large stone(BU) and set it up there under the oak(BV) near the holy place of the Lord.

27 “See!” he said to all the people. “This stone(BW) will be a witness(BX) against us. It has heard all the words the Lord has said to us. It will be a witness against you if you are untrue(BY) to your God.”(BZ)

28 Then Joshua dismissed the people, each to their own inheritance.(CA)

Buried in the Promised Land(CB)

29 After these things, Joshua son of Nun, the servant of the Lord, died(CC) at the age of a hundred and ten.(CD) 30 And they buried him in the land of his inheritance, at Timnath Serah[c](CE) in the hill country of Ephraim, north of Mount Gaash.(CF)

31 Israel served the Lord throughout the lifetime of Joshua and of the elders(CG) who outlived him and who had experienced everything the Lord had done for Israel.

32 And Joseph’s bones,(CH) which the Israelites had brought up from Egypt,(CI) were buried at Shechem in the tract of land(CJ) that Jacob bought for a hundred pieces of silver[d] from the sons of Hamor, the father of Shechem. This became the inheritance of Joseph’s descendants.

33 And Eleazar son of Aaron(CK) died and was buried at Gibeah,(CL) which had been allotted to his son Phinehas(CM) in the hill country(CN) of Ephraim.

Footnotes

  1. Joshua 24:6 Or charioteers
  2. Joshua 24:6 Or the Sea of Reeds
  3. Joshua 24:30 Also known as Timnath Heres (see Judges 2:9)
  4. Joshua 24:32 Hebrew hundred kesitahs; a kesitah was a unit of money of unknown weight and value.