Add parallel Print Page Options

داود، شاول دەبەخشێت

24 پاش ئەوەی شاول لە ڕاونانی فەلەستییەکان گەڕایەوە پێی ڕاگەیەنرا و گوترا: «داود لە چۆڵەوانی کانی گەدییە.» ئینجا شاول لە هەموو ئیسرائیلدا سێ هەزار پیاوی هەڵبژاردەی برد و چوو بۆ گەڕان بەدوای داود و پیاوەکانی، لەسەر هەڵدێرەکانی بزنە کێوییەکان.

شاول هاتە لای پەرژینە مەڕەکانی سەر ڕێگاکە، لەوێدا ئەشکەوتێکی لێبوو، چووە ژوورەوە هەتا دەست بەئاوبگەیەنێت. داود و پیاوەکانیشی لە قووڵایی ئەشکەوتەکەدا دانیشتبوون. پیاوەکانی داود پێیان گوت: «ئەوە ئەو ڕۆژەیە کە یەزدان پێی فەرمووی: ”من دوژمنەکانت دەدەمە دەستت، تۆش ئەوەی پێت باشە پێیانی دەکەیت.“» داودیش هەستا و بەدزییەوە لایەکی کەواکەی شاولی بڕی.

پاش ئەمە، دڵی داود ئازاری دا، لەبەر ئەوەی لایەکی کەواکەی شاولی بڕی. جا بە پیاوەکانی گوت: «لەلایەن یەزدانەوە بە دوور بێت کە کاری وا بە گەورەکەم بکەم، دەستنیشانکراوی یەزدان، ئەگەر دەستی بۆ درێژ بکەم، چونکە ئەو دەستنیشانکراوی یەزدانە.» داود بەم قسانە پیاوەکانی سەرزەنشت کرد و ڕێگای پێنەدان بۆ هێرشکردنە سەر شاول، شاولیش لە ئەشکەوتەکە هەستا و ڕێگای خۆی گرتەبەر.

پاش ئەمە داود هەستا و لە ئەشکەوتەکە چووە دەرەوە، بەدوای شاولدا هاواری کرد و گوتی: «پاشای گەورەم!» کاتێک شاول بەرەو دواوە ئاوڕی دایەوە، داود سەری دانەواند و کڕنۆشی برد. ئینجا داود بە شاولی گوت: «بۆچی گوێ لە قسەی خەڵک دەگریت، ئەوانەی دەڵێن: ”ئەوەتا داود خراپەی تۆی دەوێت“؟ 10 ئەوەتا ئەمڕۆ بە چاوەکانی خۆت بینیت کە چۆن یەزدان ئەمڕۆ تۆی لەو ئەشکەوتەدا دایە دەستم. پێم گوترا کە بتکوژم، بەڵام من بەزەییم پێتدا هاتەوە و گوتم: ”دەستم بۆ گەورەم درێژ ناکەم، چونکە ئەو دەستنیشانکراوی یەزدانە.“ 11 باوکە تەماشا بکە، تەماشا دامێنی کەواکەت بەدەستمەوەیە! من دامێنی کەواکەی تۆم بڕی بەڵام نەمکوشتیت، بزانە و ببینە کە من هیچ خراپە و ناپاکییەکم نییە، دەرهەق بە تۆ تاوانبار نیم. کەچی تۆ ڕاوم دەنێی هەتا بمکوژیت. 12 با یەزدان دادوەری لەنێوان من و تۆدا بکات، یەزدان تۆڵەی منت لێ بکاتەوە، بەڵام من دەستت لێ بەرز ناکەمەوە، 13 هەروەک پەندی پێشینان دەڵێت: ”خراپە لە خراپەکاران دەوەشێتەوە،“ لەبەر ئەوە من دەستت لێ بەرز ناکەمەوە.

14 «پاشای ئیسرائیل بەدوای کێ کەوتووە؟ تۆ کێ ڕاو دەنێیت؟ بەدوای سەگێکی تۆپیو؟ بەدوای کێچێک؟ 15 با یەزدان ببێت بە دادوەر و حوکم لەنێوان من و تۆدا بکات، تەماشا بکات و ئەستۆپاکیم بسەلمێنێت، لە دەستی تۆ دەربازم بکات.»

16 ئەوە بوو کە داود لەم قسانە بووەوە بۆ شاول، شاول گوتی: «داود، کوڕم، ئەمە دەنگی تۆیە؟» جا شاول دەنگی بەرزکردەوە و گریا، 17 بە داودی گوت: «تۆ لە من ڕاستودروستتریت، چونکە تۆ بە چاکە پاداشتت دامەوە، بەڵام من بە خراپە. 18 هەروەها ئەمڕۆ تۆ دەرتخست کە چاکەت لەگەڵدا کردووم، چونکە یەزدان منی دا بە دەستتەوە، بەڵام تۆ نەتکوشتم. 19 ئەگەر پیاو دوژمنەکەی دەست بکەوێت، ئایا بەرەو ڕێگای باش بەڕەڵای دەکات؟ با یەزدان پاداشتی چاکەت بداتەوە لەسەر ئەوەی ئەمڕۆ لەگەڵ مندا کردت. 20 ئێستاش بە دڵنیاییەوە من دەزانم تۆ دەبیت بە پاشا، بە دەستی تۆ پاشایەتی ئیسرائیل دەچەسپێت. 21 ئێستا بە یەزدان سوێندم بۆ بخۆ کە دوای خۆم نەوەکەم نابڕیتەوە و ناویشم لە ماڵی باوکمدا ناسڕیتەوە.»

22 ئیتر داود سوێندی بۆ شاول خوارد، شاولیش گەڕایەوە ماڵەکەی خۆی، داود و پیاوەکانیشی بۆ قەڵاکە سەرکەوتن.

David Spares Saul’s Life

24 [a]After Saul returned from pursuing the Philistines, he was told, “David is in the Desert of En Gedi.(A) So Saul took three thousand able young men from all Israel and set out to look(B) for David and his men near the Crags of the Wild Goats.

He came to the sheep pens along the way; a cave(C) was there, and Saul went in to relieve(D) himself. David and his men were far back in the cave. The men said, “This is the day the Lord spoke(E) of when he said[b] to you, ‘I will give your enemy into your hands for you to deal with as you wish.’”(F) Then David crept up unnoticed and cut(G) off a corner of Saul’s robe.

Afterward, David was conscience-stricken(H) for having cut off a corner of his robe. He said to his men, “The Lord forbid that I should do such a thing to my master, the Lord’s anointed,(I) or lay my hand on him; for he is the anointed of the Lord.” With these words David sharply rebuked his men and did not allow them to attack Saul. And Saul left the cave and went his way.

Then David went out of the cave and called out to Saul, “My lord the king!” When Saul looked behind him, David bowed down and prostrated himself with his face to the ground.(J) He said to Saul, “Why do you listen(K) when men say, ‘David is bent on harming(L) you’? 10 This day you have seen with your own eyes how the Lord delivered you into my hands in the cave. Some urged me to kill you, but I spared(M) you; I said, ‘I will not lay my hand on my lord, because he is the Lord’s anointed.’ 11 See, my father, look at this piece of your robe in my hand! I cut(N) off the corner of your robe but did not kill you. See that there is nothing in my hand to indicate that I am guilty(O) of wrongdoing(P) or rebellion. I have not wronged(Q) you, but you are hunting(R) me down to take my life.(S) 12 May the Lord judge(T) between you and me. And may the Lord avenge(U) the wrongs you have done to me, but my hand will not touch you. 13 As the old saying goes, ‘From evildoers come evil deeds,(V)’ so my hand will not touch you.

14 “Against whom has the king of Israel come out? Who are you pursuing? A dead dog?(W) A flea?(X) 15 May the Lord be our judge(Y) and decide(Z) between us. May he consider my cause and uphold(AA) it; may he vindicate(AB) me by delivering(AC) me from your hand.”

16 When David finished saying this, Saul asked, “Is that your voice,(AD) David my son?” And he wept aloud. 17 “You are more righteous than I,”(AE) he said. “You have treated me well,(AF) but I have treated you badly.(AG) 18 You have just now told me about the good you did to me; the Lord delivered(AH) me into your hands, but you did not kill me. 19 When a man finds his enemy, does he let him get away unharmed? May the Lord reward(AI) you well for the way you treated me today. 20 I know that you will surely be king(AJ) and that the kingdom(AK) of Israel will be established in your hands. 21 Now swear(AL) to me by the Lord that you will not kill off my descendants or wipe out my name from my father’s family.(AM)

22 So David gave his oath to Saul. Then Saul returned home, but David and his men went up to the stronghold.(AN)

Footnotes

  1. 1 Samuel 24:1 In Hebrew texts 24:1-22 is numbered 24:2-23.
  2. 1 Samuel 24:4 Or “Today the Lord is saying