Add parallel Print Page Options

ڕزگارکردنی کەسوکاری داود

30 کاتێک داود و پیاوەکانی لە ڕۆژی سێیەم گەیشتنە چیقلەگ، عەمالێقییەکان پەلاماری نەقەب و چیقلەگیان دابوو. لە چیقلەگیان دابوو و ئاگریان تێبەردابوو، بچووک و گەورە و ئافرەتەکانیشیان ڕاپێچ کرد، هەموو ئەوانەی لەوێ بوون، کەسیان نەکوشتبوو، بەڵکو دابوویانە پێش خۆیان و بە ڕێگای خۆیاندا چووبوون.

داود و پیاوەکانی چوونە ناو چیقلەگ، بینییان سووتێنراوە و ژن و کوڕ و کچەکانیان ڕاپێچ کراون. لەبەر ئەوە داود و ئەو پیاوانەی لەگەڵی بوون دەنگیان بەرزکردەوە و گریان، هەتا ئەوەی هێزی گریانیان نەما. هەردوو ژنەکەی داود ئەحینۆعەمی یەزرەعیلی و ئەبیگایلی بێوەژنەکەی نابالی کەرمەلیش ڕاپێچ کرابوون. داود زۆر پەرێشان بوو، لەبەر ئەوەی پیاوەکانی گوتیان، «با بەردبارانی بکەین،» چونکە هەریەکیان بۆ کوڕ و کچەکانیان داخ لە دڵ بوون. بەڵام داود بۆ هێز پشتی بە یەزدانی پەروەردگاری خۆی بەست.

ئینجا داود بە ئەبیاتاری کاهینی کوڕی ئەحیمەلەخی گوت: «تکایە ئێفۆدەکەم بۆ بهێنە پێشەوە.» ئەبیاتاریش ئێفۆدەکەی بۆ داود هێنا. داود پرسیاری لە یەزدان کرد و گوتی: «ئایا بەدوای ئەو چەتانە بکەوم؟ ئەگەر بەدوایان بکەوم پێیان دەگەم؟»

ئەویش فەرمووی: «بەدوایان بکەوە، پێیان دەگەیت و ڕاپێچکراوەکانیش دەرباز دەکەیت.»

جا داود و ئەو شەش سەد پیاوەی لەگەڵی بوون بەڕێکەوتن و چوونە شیوی «بەسۆر». لەوێ چەند پیاوێک بەجێمان، 10 لەبەر ماندووبوونیان نەیانتوانی لە شیوی بەسۆر بپەڕنەوە، کە دوو سەد پیاو بوون. بەڵام داود لەگەڵ چوار سەد پیاو بەردەوام بوون لە ڕاونان.

11 لە دەشتەکە تووشی پیاوێکی میسری بوون، بردیان بۆ لای داود، نانیان پێدا و خواردی و ئاویان دەرخواردی دا. 12 ئینجا نانە هەنجیرێک و دوو هێشووە کشمیشیان پێدا، خواردی و ڕۆحی بەبەردا هاتەوە، چونکە سێ ڕۆژ و سێ شەو نانی نەخواردبوو و ئاوی نەخواردبووەوە.

13 داود لێی پرسی: «تۆ سەر بە کێیت و لەکوێوە هاتوویت؟»

ئەویش گوتی: «من گەنجێکی میسریم و کۆیلەی پیاوێکی عەمالێقیم، گەورەکەم سێ ڕۆژ لەمەوپێش وازی لێ هێنام، چونکە نەخۆش کەوتم. 14 ئێمە پەلاماری نەقەبی کریتییەکان و خاکی یەهودا و نەقەبی کالێبمان دا، چیقلەگیشمان سووتاند.»

15 داودیش پێی گوت: «بۆ لای ئەو چەتانە دەمبەیتە خوارەوە؟»

ئەویش گوتی: «بە خودا سوێندم بۆ بخۆ کە نامکوژیت و نامدەیتەوە دەست گەورەکەم، منیش دەتبەمە خوارەوە بۆ لای ئەو چەتانە.»

16 ئینجا داودی بردە خوارەوە و بینی بەسەر ڕووی هەموو زەوییەکەدا بڵاو بوونەتەوە، دەخۆن و دەخۆنەوە و سەما دەکەن، لەبەر هەموو ئەو دەستکەوتە گەورەیەی لە خاکی فەلەستییەکان و یەهوداوە بردبوویان. 17 جا داود لە زەردەپەڕدا هەتا ئێوارەی ڕۆژی دواتر لێیدان و پیاوێکیان لێ دەرباز نەبوو، جگە لە چوار سەد گەنج کە سواری وشتر بوون و هەڵاتن. 18 داودیش هەموو ئەوەی عەمالێقییەکان بردبوویان بە دەستی هێنایەوە، داود دوو ژنەکەی خۆی دەرباز کرد، 19 هیچ شتێکیان لە دەست نەدا، نە بچووک و نە گەورە و نە کوڕ و نە کچ، نە دەستکەوت و نە هیچ شتێک لە هەموو ئەوەی لێیان بردرابوو، بەڵکو داود هەمووی گەڕاندەوە. 20 هەروەها داود هەموو گاوگۆتاڵەکانی برد و لەپێش ئاژەڵە ماڵییەکانی دیکەوە لێیانخوڕین و گوتیان: «ئەمە دەستکەوتی داودە.»

21 ئینجا داود هات بۆ لای ئەو دوو سەد پیاوەی کە لە ڕۆیشتن بەدوای داودەوە ماندوو بوون و لە شیوی بەسۆردا بەجێهێڵران، ئەوانیش بۆ پێشوازیکردن لە داود و ئەو خەڵکەی لەگەڵیدا بوون هاتنە دەرەوە، داود لە خەڵکەکە چووە پێشەوە و سڵاوی لێکردن. 22 بەڵام پیاوە خراپ و بەدکارەکان لەنێو ئەو پیاوانەی کە لەگەڵ داود چووبوون وەڵامیان دایەوە و گوتیان: «لەبەر ئەوەی ئەوان لەگەڵمان نەهاتن، لەو دەستکەوتە بەشیان نادەین کە بەدەستمان هێناوە، با هەر پیاوە ژن و منداڵی خۆی ببات و بڕوات.»

23 داود گوتی: «براکانم ئەمە مەکەن، چونکە یەزدان پێیداین و ئێمەی پاراست، ئەو چەتانەی دایە دەستمان کە هاتنە سەرمان. 24 لەم شتەدا کێ گوێتان پێدەدات؟ بەشی ئەوەی لەلای کەلوپەلەکان ماوەتەوە دەبێت وەک بەشی ئەوە بێت کە دابەزیوە بۆ جەنگ، وەک یەک بەشیان بەردەکەوێت.» 25 ئەوە بوو لەو ڕۆژە بەدواوە و هەتا ئەمڕۆ داود ئەمەی کرد بە فەرز و حوکم بۆ ئیسرائیل.

26 کاتێک داود هاتە چیقلەگ، هەندێک لە دەستکەوتەکەی نارد بۆ پیرانی یەهودا بۆ هاوڕێیەکانی، گوتی: «ئەمە دیارییە بۆ ئێوە لە دەستکەوتی دوژمنەکانی یەزدان.»

27 ناردی بۆ ئەوانەی لە بێت‌ئێل و ڕامۆتی نەقەب و یەتیر، 28 بۆ ئەوانەی لە عەرۆعێر و سیفمۆت و ئەشتەمۆع، 29 بۆ ئەوانەی لە ڕاخال و شارۆچکەکانی یەرەحمێلییەکان و شارۆچکەکانی قێنییەکان، هەروەها 30 بۆ ئەوانەی لە حۆرما و بۆر عاشان و عەتاک، 31 بۆ ئەوانەی لە حەبرۆن و هەموو ئەو شوێنانەی لەوێدا داود خۆی و پیاوەکانی هاتوچۆیان کردووە.

David Destroys the Amalekites

30 David and his men reached Ziklag(A) on the third day. Now the Amalekites(B) had raided the Negev and Ziklag. They had attacked Ziklag and burned(C) it, and had taken captive the women and everyone else in it, both young and old. They killed none of them, but carried them off as they went on their way.

When David and his men reached Ziklag, they found it destroyed by fire and their wives and sons and daughters taken captive.(D) So David and his men wept(E) aloud until they had no strength left to weep. David’s two wives(F) had been captured—Ahinoam of Jezreel and Abigail, the widow of Nabal of Carmel. David was greatly distressed because the men were talking of stoning(G) him; each one was bitter(H) in spirit because of his sons and daughters. But David found strength(I) in the Lord his God.

Then David said to Abiathar(J) the priest, the son of Ahimelek, “Bring me the ephod.(K)” Abiathar brought it to him, and David inquired(L) of the Lord, “Shall I pursue this raiding party? Will I overtake them?”

“Pursue them,” he answered. “You will certainly overtake them and succeed(M) in the rescue.(N)

David and the six hundred men(O) with him came to the Besor Valley, where some stayed behind. 10 Two hundred of them were too exhausted(P) to cross the valley, but David and the other four hundred continued the pursuit.

11 They found an Egyptian in a field and brought him to David. They gave him water to drink and food to eat— 12 part of a cake of pressed figs and two cakes of raisins. He ate and was revived,(Q) for he had not eaten any food or drunk any water for three days and three nights.

13 David asked him, “Who do you belong to? Where do you come from?”

He said, “I am an Egyptian, the slave of an Amalekite.(R) My master abandoned me when I became ill three days ago. 14 We raided the Negev of the Kerethites,(S) some territory belonging to Judah and the Negev of Caleb.(T) And we burned(U) Ziklag.”

15 David asked him, “Can you lead me down to this raiding party?”

He answered, “Swear to me before God that you will not kill me or hand me over to my master,(V) and I will take you down to them.”

16 He led David down, and there they were, scattered over the countryside, eating, drinking and reveling(W) because of the great amount of plunder(X) they had taken from the land of the Philistines and from Judah. 17 David fought(Y) them from dusk until the evening of the next day, and none of them got away, except four hundred young men who rode off on camels and fled.(Z) 18 David recovered(AA) everything the Amalekites had taken, including his two wives. 19 Nothing was missing: young or old, boy or girl, plunder or anything else they had taken. David brought everything back. 20 He took all the flocks and herds, and his men drove them ahead of the other livestock, saying, “This is David’s plunder.”

21 Then David came to the two hundred men who had been too exhausted(AB) to follow him and who were left behind at the Besor Valley. They came out to meet David and the men with him. As David and his men approached, he asked them how they were. 22 But all the evil men and troublemakers among David’s followers said, “Because they did not go out with us, we will not share with them the plunder we recovered. However, each man may take his wife and children and go.”

23 David replied, “No, my brothers, you must not do that with what the Lord has given us. He has protected us and delivered into our hands the raiding party that came against us. 24 Who will listen to what you say? The share of the man who stayed with the supplies is to be the same as that of him who went down to the battle. All will share alike.(AC) 25 David made this a statute and ordinance for Israel from that day to this.

26 When David reached Ziklag, he sent some of the plunder to the elders of Judah, who were his friends, saying, “Here is a gift(AD) for you from the plunder of the Lord’s enemies.”

27 David sent it to those who were in Bethel,(AE) Ramoth(AF) Negev and Jattir;(AG) 28 to those in Aroer,(AH) Siphmoth,(AI) Eshtemoa(AJ) 29 and Rakal; to those in the towns of the Jerahmeelites(AK) and the Kenites;(AL) 30 to those in Hormah,(AM) Bor Ashan,(AN) Athak 31 and Hebron;(AO) and to those in all the other places where he and his men had roamed.