Add parallel Print Page Options

سندوقی خودا لە ئەشدۆد و عەقرۆن

فەلەستییەکانیش سندوقی خودایان برد و لە بەردی یارمەتییەوە هێنایان بۆ ئەشدۆد[a]. ئینجا فەلەستییەکان سندوقی خودایان برد و هێنایان بۆ پەرستگای داگۆن و لەتەنیشت داگۆن[b] دایاننا. جا ئەشدۆدییەکان بۆ سبەینێ بەیانی زوو لە خەو هەستان و بینییان وا داگۆن لەبەردەم سندوقی یەزدان بەدەمدا کەوتووە! ئینجا داگۆنیان هەڵگرت و لە شوێنەکەی خۆی دایاننایەوە. بۆ سبەینێ بەیانی زوو لە خەو هەستان و بینییان وا داگۆن لەبەردەم سندوقی یەزدان بەدەمدا کەوتووە، سەری داگۆن و هەردوو دەستی بڕاونەتەوە و لەسەر سەکۆی دەروازەکە دانراون، تەنها بەشی سەرەوەی پەیکەری داگۆن ماوەتەوە. لەبەر ئەوە کاهینەکانی داگۆن و هەموو ئەوانەش کە دەچنە ناو پەرستگای داگۆن لە ئەشدۆد، هەتا ئەمڕۆش پێ لەسەر سەکۆی دەرگاکە نانێن.

یەزدان بە دەستێکی بەهێز لە خەڵکی ئەشدۆد و دەوروبەری دا، خراپەی بەسەرهێنان، تووشی ئاوسانی[c] جەستەی کردن. کاتێک پیاوانی ئەشدۆد بینییان وایە، گوتیان: «نابێت سندوقی خوداوەندی ئیسرائیل لەلامان بمێنێتەوە، چونکە دەستی لەسەر ئێمە و لەسەر داگۆنی خوداوەندمان قورس بووە.» جا ناردیان و هەموو حوکمڕانە فەلەستییەکانیان بۆ لای خۆیان کۆکردەوە و گوتیان: «چی لە سندوقی خوداوەندی ئیسرائیل بکەین؟»

ئەوانیش وەڵامیان دایەوە: «با سندوقی خوداوەندی ئیسرائیل بگوازرێتەوە بۆ گەت.» ئینجا سندوقی خودای ئیسرائیلیان بۆ گەت گواستەوە.

بەڵام پاش ئەوەی گواستیانەوە، یەزدان دژایەتی شارەکەی کرد و زۆر بە توندی ئەوانی تۆقاند، لە خەڵکی شارەکەی دا، لە بچووکەوە هەتا گەورە، تووشی ئاوسان هاتن. 10 ئینجا سندوقی خودایان بۆ عەقرۆن نارد.

جا کە سندوقی خودا چووە ناو عەقرۆنەوە، عەقرۆنییەکان هاواریان کرد و گوتیان: «سندوقی خوداوەندی ئیسرائیلیان بۆ ناو ئێمە گواستەوە هەتا خۆمان و گەلەکەمان بکوژن.» 11 جا ناردیان و هەموو حوکمڕانە فەلەستییەکانیان کۆکردەوە و گوتیان: «سندوقی خودای ئیسرائیل بنێرن و با بگەڕێتەوە بۆ شوێنەکەی خۆی، با خۆمان و گەلەکەمان نەمرین.» چونکە ترسی مردن لەناو هەموو شارەکەدا هەبوو و دەستی خودا لەوێ زۆر قورس بوو. 12 ئەوانەش کە نەمردن تووشی ئاوسان بوون، هاواری شارەکە بۆ ئاسمان بەرزبووەوە.

Footnotes

  1. 5‏:1 شارێکی فەلەستییەکان بوو.‏
  2. 5‏:2 واتە پەیکەری داگۆن.‏
  3. 5‏:6 ئەم نەخۆشییە کە لە ڕێگای جرجەوە بووە، دەشێت تاعوونە ڕەشە بێت کە لووی لیمفاوی لەبن باڵ و بن ڕان دروستدەکات.‏

The Ark in Ashdod and Ekron

After the Philistines had captured the ark of God, they took it from Ebenezer(A) to Ashdod.(B) Then they carried the ark into Dagon’s temple and set it beside Dagon.(C) When the people of Ashdod rose early the next day, there was Dagon, fallen(D) on his face on the ground before the ark of the Lord! They took Dagon and put him back in his place. But the following morning when they rose, there was Dagon, fallen on his face on the ground before the ark of the Lord! His head and hands had been broken(E) off and were lying on the threshold; only his body remained. That is why to this day neither the priests of Dagon nor any others who enter Dagon’s temple at Ashdod step on the threshold.(F)

The Lord’s hand(G) was heavy on the people of Ashdod and its vicinity; he brought devastation(H) on them and afflicted them with tumors.[a](I) When the people of Ashdod saw what was happening, they said, “The ark of the god of Israel must not stay here with us, because his hand is heavy on us and on Dagon our god.” So they called together all the rulers(J) of the Philistines and asked them, “What shall we do with the ark of the god of Israel?”

They answered, “Have the ark of the god of Israel moved to Gath.(K)” So they moved the ark of the God of Israel.

But after they had moved it, the Lord’s hand was against that city, throwing it into a great panic.(L) He afflicted the people of the city, both young and old, with an outbreak of tumors.[b] 10 So they sent the ark of God to Ekron.(M)

As the ark of God was entering Ekron, the people of Ekron cried out, “They have brought the ark of the god of Israel around to us to kill us and our people.” 11 So they called together all the rulers(N) of the Philistines and said, “Send the ark of the god of Israel away; let it go back to its own place, or it[c] will kill us and our people.” For death had filled the city with panic; God’s hand was very heavy on it. 12 Those who did not die(O) were afflicted with tumors, and the outcry of the city went up to heaven.

Footnotes

  1. 1 Samuel 5:6 Hebrew; Septuagint and Vulgate tumors. And rats appeared in their land, and there was death and destruction throughout the city
  2. 1 Samuel 5:9 Or with tumors in the groin (see Septuagint)
  3. 1 Samuel 5:11 Or he