Add parallel Print Page Options

بنیادنانی کۆشکی سلێمان

بەڵام سلێمان کۆشکەکەی خۆی بە سێزدە ساڵ بنیاد نا و هەمووی تەواو کرد. کۆشکی دارستانەکەی لوبنانیشی بە درێژی سەد باڵ و پانی پەنجا باڵ و بەرزی سی باڵ بنیاد نا، لەسەر چوار ڕیز کۆڵەکەی ئورز و کاریتەی ئورزیشی لەسەر کۆڵەکەکان دانا. سەری ئەو دارانەشی لە سەرەوە بە ئورز گرت، ئەوانەی لەسەر چل و پێنج کۆڵەکە بوون، هەر ڕیزە و پازدە. پەنجەرەکانیشی بە سێ ڕیز دانرابوون، پەنجەرە بەرامبەر پەنجەرە. هەموو دەروازەکان چوارگۆشە بوون، لە هەر ڕیزێک سێ دەرگا و بەرامبەر بە یەکتری.

ڕێڕەوێکی سەر داپۆشراوی دروستکرد کە هەردوو لای بە کۆڵەکە گیرابوو، درێژییەکەی پەنجا باڵ و پانییەکەی سی باڵ بوو. هەیوانێک لەبەردەم ڕێڕەوەکە هەبوو، لەبەردەم ئەویش چەند کۆڵەکەیەک و تارمەیەک هەبوو.

هۆڵی تەختی پاشایەتییەکەش ئەوەی تێیدا دادوەری دەکرد، واتە هۆڵی دادوەری ئەویشی دروستکرد و تەواوی دیوارەکەی بە ئورز ڕووپۆش کرد. کۆشکی نیشتەجێبوونی خۆشی بە هەمان شێوەی ئەم هۆڵە لە پشتی ئەو بنیاد نا. هەروەها ماڵێکیشی وەک ئەم هۆڵە بۆ کچەکەی فیرعەون دروستکرد، ئەوەی کە هێنابووی.

هەموو تەلارەکانی کۆشکی پاشایەتی، لە دەرەوە بۆ ژوورەوە، لە بناغەوە هەتا سەرەوە، لە بەردی نایابی نەقاڕکراو بوون. 10 لە بناغەشەوە بەردی نایاب بوو، بەردی گەورە، هەندێکی دە باڵ و هەندێکی هەشت باڵ[a]. 11 لە سەریشەوە بە بەردی نایابی بە ئەندازە داتاشراو و بە داری ئورز بوو. 12 دیواری سنووری کۆشکەکە وەک دیواری حەوشەی پیرۆزگای یەزدان بە سێ ڕیز بەردی داتاشراو و ڕیزێک کاریتەی ئورز دروستکرابوو.

کەلوپەلەکانی پەرستگا

13 سلێمانی پاشا ناردی و حورامی لە شاری سورەوە هێنا. 14 ئەو کوڕی بێوەژنێک بوو لە هۆزی نەفتالی، باوکیشی پیاوێکی خەڵکی سور بوو، پیشەوەری بڕۆنز بوو. حورام پڕ بوو لە دانایی و تێگەیشتن، شارەزایی لە دروستکردنی هەموو کارێکی بڕۆنز هەبوو. هاتە لای سلێمانی پاشا و هەموو کارەکانی بۆ ئەنجام دا. 15 دوو کۆڵەکەی بڕۆنزی داڕشت کە بەرزی هەر یەکێکیان هەژدە باڵ[b] و چێوەکەی دوازدە باڵ[c] بوو. 16 هەروەها دوو تاجی بڕۆنزی لەقاڵبدراوی دروستکرد هەتا لەسەر سەری هەردوو کۆڵەکەکە دابنرێن، بەرزی هەر یەکێکیان پێنج باڵ[d] بوو. 17 تۆڕێکی لە زنجیری چنراو بە تاجەکان هەڵواسیبوو، کە لەسەر کۆڵەکەکان بوون، بۆ هەر تاجێک حەوت تۆڕ. 18 دوو ڕیز هەناری لە دەوری هەر تۆڕێک دروستکرد بۆ ڕازاندنەوەی ئەو تاجانەی کە لەسەر کۆڵەکەکان بوون. بۆ هەر تاجێک هەمان شتی کرد. 19 ئەو تاجانەش کە لە هەیوانەکە لەسەر کۆڵەکەکان بوون لە شێوەی گوڵی سەوسەن بوون، بەرزییان چوار باڵ[e] بوو. 20 لەسەر تاجەکانی سەر هەردوو کۆڵەکەکە، لە سەرووی ئەو بەشەی تاجەکە کە لە شێوەی قاپ بوو، لەتەنیشتی تۆڕەکە، دوو سەد هەنار بە ڕیز لە دەوری هەبوو. 21 دوو کۆڵەکەشی لە هەیوانی پیرۆزگاکە ڕاگرت، کۆڵەکەکەی لای باشووری ناونا یاکین[f] و کۆڵەکەکەی لای باکووریشی ناونا بۆعەز[g]. 22 سەری کۆڵەکەکانیش لەسەر شێوەی گوڵی سەوسەن بوون، بەم شێوەیە کاری کۆڵەکەکان تەواو بوو.

23 حەوزە بڕۆنزییەکەشی[h] بە بازنەیی بە قاڵب دروستکرد، لە لێوارەوە هەتا لێوار دە باڵ بوو، پێنج باڵ بەرزی، چێوەکەشی گوریسێکی سی باڵ بوو. 24 لەژێر لێوارەکەی لە هەر چواردەورەی وێنەی سەوزەوات[i] نەخشێنرابوو، دە وێنە بۆ هەر باڵێک، بەدەوری حەوزە بڕۆنزییەکە بە دوو ڕیز، وێنەی سەوزەواتەکان لەگەڵ حەوزە بڕۆنزییەکە لەقاڵبدرابوون.

25 حەوزە بڕۆنزییەکەش لەسەر دوازدە گا ڕاوەستابوو، سێیان ڕوویان لە باکوور، سێ ڕوویان لە ڕۆژئاوا، سێ ڕوویان لە باشوور، سێش ڕوویان لە ڕۆژهەڵات بوو. حەوزە بڕۆنزییەکەش لەسەریان دانرابوو، هەمووشیان پاشەڵیان ڕوو لەناوەوە بوو. 26 ئەستووراییەکەی چوار پەنجە بوو، لێوارەکەی وەک لێواری جام دروستکرابوو، لە شێوەی گوڵی سەوسەن، هەروەها جێی دوو هەزار بەتی[j] تێدا دەبووەوە.

27 دە عەرەبانەی ئاوگواستنەوەشی لە بڕۆنز دروستکرد، درێژی هەر عەرەبانەیەک چوار باڵ و پانییەکەی چوار باڵ، بەرزییەکەشی سێ باڵ[k] بوو. 28 ئەمەش شێوەی عەرەبانەکان بوو، لە چەند تەختەدارێکی چوارگۆشە دروستکرا بوون، تەختەکانیش لەنێوان دوو ستوون بوون. 29 هەروەها وێنەی شێر و گا و کەڕوب هەبوون لەسەر ستوونەکان و لەسەر ئەو تەختانەی کە لەنێوان دوو ستوونەکە بوون. لە سەرەوە و لە خوارەوەی شێر و گایەکان تاجەگوڵینە شۆڕببوونەوە. 30 چوار چەرخی بڕۆنزیش بۆ هەر عەرەبانەیەک، تەوەرەکانیش بڕۆنز بوون. گۆشەکانیش کە چوار بوون، شانیان هەبوو لەژێر دەستشۆرەکە، شانەکانیش لەقاڵبدرابوون لەتەنیشت هەر تاجەگوڵینەیەکەوە. 31 لێواری حەوزەکەی ناو عەرەبانەکە بازنەیی بوو کە یەک باڵ لە عەرەبانەکە بەرزتر بوو، لێوارەکەی بازنەیی بوو، لەگەڵ بەشی خوارەوە قووڵاییەکەی باڵ و نیوێک بوو، لێوارەکە نەخشێنرابوو، تەختەدارەکانی عەرەبانەکەش چوارگۆشەیی بوون، نەک بازنەیی. 32 چوار چەرخەکانیش لەژێر تەختەکانەوە بوون، بە تەوەر چەرخەکان بە عەرەبانەکەوە بەسترابوون بوون، چێوەی هەر چەرخێک باڵ و نیوێک بوو. 33 چەرخەکانیشی لەسەر شێوەی چەرخی گالیسکە دروستکرابوو، تەوەر و چێوە و ڕاگر و ناوکی چەرخەکان هەموو لەقاڵبدرابوون.

34 هەر عەرەبانەیەک چوار دەسکی هەبوو، هەر دەسکێک لە گۆشەیەک، دەسکەکان بەشێک بوون لە عەرەبانەکە. 35 لە بەشی سەرەوەی عەرەبانەکە بە بەرزی نیو باڵ قەیدێکی بازنەیی هەبوو، لاشان و تەختەکانی بە بەشی سەرەوەی عەرەبانەکە بەسترا بوون. 36 لەسەر ڕووی لاشان و تەختەکانی عەرەبانەکە کەڕوب و شێر و دار خورمای نەخشاند، لە کەلێنی نەخشەکان چەند تاجەگوڵینەیەکی لە دەوروبەری دروستکرد. 37 بەم جۆرە دە عەرەبانەکەی دروستکرد، یەک قاڵب و یەک ئەندازە و یەک شێوە.

38 هەروەها دە دەستشۆری بڕۆنزی دروستکرد کە هەریەکەیان چل بەتی[l] دەگرت و تیرەکەی چوار باڵ بوو، هەریەکەشیان لەسەر عەرەبانەیەک لە دە عەرەبانەکە بوون. 39 پێنج عەرەبانەی لەلای باشوور و پێنجەکەی دیکەشی لەلای باکووری پیرۆزگاکە دانا، حەوزە بڕۆنزییەکەشی لەلای باشووری پیرۆزگاکە دانا، لە گۆشەی باشووری ڕۆژهەڵات. 40 هەروەها حورام مەنجەڵ و خاکەناز و تاسەکانی[m] دروستکرد.

حورام کارەکانی تەواو کرد، ئەوانەی بۆ سلێمان پاشا بۆ پەرستگای یەزدان کردی:

41 دوو کۆڵەکەکە؛

دوو شێوە قاپەکە کە لەسەر دوو کۆڵەکەکە بوون؛

دوو تۆڕەکە بۆ ڕازاندنەوەی دوو شێوە قاپەکە کە لەسەر دوو کۆڵەکەکە بوون؛

42 هەروەها چوار سەد هەنارەکە بۆ دوو تۆڕەکە، دوو ڕیز هەنار بۆ هەر تۆڕێک بۆ ڕازاندنەوەی دوو شێوە قاپەکە کە لەسەر دوو کۆڵەکەکە بوون؛

43 دە عەرەبانەکە و دە دەستشۆرەکەی سەر عەرەبانەکان؛

44 حەوزە بڕۆنزییەکە و دوازدە گایەکەی ژێری؛

45 هەروەها مەنجەڵ و خاکەناز و تاسەکان.

حورام هەموو ئەو کەلوپەلانەی بۆ سلێمانی پاشا بۆ پەرستگای یەزدان لە بڕۆنزی سافکراو دروستکرد. 46 پاشا لە دەشتی ڕووباری ئوردون لەنێوان سوکۆت و چەرەتان لە قاڵبی قوڕ دایڕشتن. 47 سلێمانیش هەموو ئەو شتومەکانەی بە نەکێشراوی بەجێهێشت، چونکە گەلێک زۆر بوون، کێشی بڕۆنزەکەی نەدەزانرا.

48 هەروەها سلێمان هەموو ئەو کەلوپەلانەی دروستکرد کە لە پەرستگای یەزدان بوون:

قوربانگا زێڕینەکە؛

مێزە زێڕینەکە کە نانی تەرخانکراوی لەسەر بوو بۆ خودا؛

49 پێنج چرادانیش لەلای ڕاست و پێنج لەلای چەپ لەبەردەم شوێنی هەرەپیرۆز لە زێڕی بێگەرد؛

هەروەها گوڵ و چرا و مەقاشە زێڕینەکان؛

50 تەشت، مەقەست، تاس، چەمچە و بخووردانەکان لە زێڕی بێگەرد؛

نەرمادەی دەرگاکانی ژووری ناوەوە، واتە شوێنی هەرەپیرۆز، هەروەها نەرمادەی دەرگاکانی هۆڵی سەرەکی پیرۆزگاکەش لە زێڕ بوون.

51 کاتێک سلێمان پاشا هەموو کارەکانی پەرستگای یەزدانی تەواو کرد، شتە تەرخانکراوەکانی داودی باوکی کە لە زێڕ و زیو بوون و کەلوپەلەکانی هێنا پێشکەشی کرد بە گەنجینەکانی پەرستگای یەزدان.

Footnotes

  1. 7‏:10 هەشت باڵ: نزیکەی 3,6 مەتر.‏
  2. 7‏:15 هەژدە باڵ: نزیکەی 8,1 مەتر.‏
  3. 7‏:15 دوازدە باڵ: نزیکەی 5,4 مەتر.‏
  4. 7‏:16 پێنج باڵ: نزیکەی 2,3 مەتر.‏
  5. 7‏:19 چوار باڵ: نزیکەی 1,8 مەتر.‏
  6. 7‏:21 یاکین: دەشێت واتاکەی (بنیاد دەنێت) بێت.‏
  7. 7‏:21 بۆعەز: دەشێت واتاکەی (هێز لەناو ئەو هەیە) بێت.‏
  8. 7‏:23 کۆگای ئاو بووە، هەروەها پێی گوتراوە دەریا، بڕوانە دەرچوون 30‏:17‏-21.‏‏
  9. 7‏:24 لە زمانی عیبری وشەی پەقەعی‏ مەبەستی لە بەرهەمی هەموو ئەو ڕووەکانەیە کە بڕکەکانیان پەل دەهاوێت، وەکو: کودو، ئاروو، کودووە زەردە، ترۆزی… هتد.‏
  10. 7‏:26 دوو هەزار بەت: نزیکەی 44 هەزار لیتر.‏
  11. 7‏:27 سێ باڵ: نزیکەی 1,3 مەتر.‏
  12. 7‏:38 چل بەت: نزیکەی 880 لیتر.‏
  13. 7‏:40 کاهین ئەم تاسانەی بۆ پرژاندنی خوێنی قوربانی بەکاردەهێنا، وەک هێمایەک بۆ کەفارەتی گوناهەکانی خەڵک. بڕوانە دەرچوون 29‏:20 و زەکەریا 9‏:15؛ 14‏:20 و عیبرانییەکان 9‏:13‏‏.‏

Solomon Builds His Palace

It took Solomon thirteen years, however, to complete the construction of his palace.(A) He built the Palace(B) of the Forest of Lebanon(C) a hundred cubits long, fifty wide and thirty high,[a] with four rows of cedar columns supporting trimmed cedar beams. It was roofed with cedar above the beams that rested on the columns—forty-five beams, fifteen to a row. Its windows were placed high in sets of three, facing each other. All the doorways had rectangular frames; they were in the front part in sets of three, facing each other.[b]

He made a colonnade fifty cubits long and thirty wide.[c] In front of it was a portico, and in front of that were pillars and an overhanging roof.

He built the throne hall, the Hall of Justice, where he was to judge,(D) and he covered it with cedar from floor to ceiling.[d](E) And the palace in which he was to live, set farther back, was similar in design. Solomon also made a palace like this hall for Pharaoh’s daughter, whom he had married.(F)

All these structures, from the outside to the great courtyard and from foundation to eaves, were made of blocks of high-grade stone cut to size and smoothed on their inner and outer faces. 10 The foundations were laid with large stones of good quality, some measuring ten cubits[e] and some eight.[f] 11 Above were high-grade stones, cut to size, and cedar beams. 12 The great courtyard was surrounded by a wall of three courses(G) of dressed stone and one course of trimmed cedar beams, as was the inner courtyard of the temple of the Lord with its portico.

The Temple’s Furnishings(H)(I)

13 King Solomon sent to Tyre and brought Huram,[g](J) 14 whose mother was a widow from the tribe of Naphtali and whose father was from Tyre and a skilled craftsman in bronze. Huram was filled with wisdom,(K) with understanding and with knowledge to do all kinds of bronze work. He came to King Solomon and did all(L) the work assigned to him.

15 He cast two bronze pillars,(M) each eighteen cubits high and twelve cubits in circumference.[h] 16 He also made two capitals(N) of cast bronze to set on the tops of the pillars; each capital was five cubits[i] high. 17 A network of interwoven chains adorned the capitals on top of the pillars, seven for each capital. 18 He made pomegranates in two rows[j] encircling each network to decorate the capitals on top of the pillars.[k] He did the same for each capital. 19 The capitals on top of the pillars in the portico were in the shape of lilies, four cubits[l] high. 20 On the capitals of both pillars, above the bowl-shaped part next to the network, were the two hundred pomegranates(O) in rows all around. 21 He erected the pillars at the portico of the temple. The pillar to the south he named Jakin[m] and the one to the north Boaz.[n](P) 22 The capitals on top were in the shape of lilies. And so the work on the pillars(Q) was completed.

23 He made the Sea(R) of cast metal, circular in shape, measuring ten cubits from rim to rim and five cubits high. It took a line(S) of thirty cubits[o] to measure around it. 24 Below the rim, gourds encircled it—ten to a cubit. The gourds were cast in two rows in one piece with the Sea.

25 The Sea stood on twelve bulls,(T) three facing north, three facing west, three facing south and three facing east. The Sea rested on top of them, and their hindquarters were toward the center. 26 It was a handbreadth[p] in thickness, and its rim was like the rim of a cup, like a lily blossom. It held two thousand baths.[q]

27 He also made ten movable stands(U) of bronze; each was four cubits long, four wide and three high.[r] 28 This is how the stands were made: They had side panels attached to uprights. 29 On the panels between the uprights were lions, bulls and cherubim—and on the uprights as well. Above and below the lions and bulls were wreaths of hammered work. 30 Each stand(V) had four bronze wheels with bronze axles, and each had a basin resting on four supports, cast with wreaths on each side. 31 On the inside of the stand there was an opening that had a circular frame one cubit[s] deep. This opening was round, and with its basework it measured a cubit and a half.[t] Around its opening there was engraving. The panels of the stands were square, not round. 32 The four wheels were under the panels, and the axles of the wheels were attached to the stand. The diameter of each wheel was a cubit and a half. 33 The wheels were made like chariot wheels; the axles, rims, spokes and hubs were all of cast metal.

34 Each stand had four handles, one on each corner, projecting from the stand. 35 At the top of the stand there was a circular band half a cubit[u] deep. The supports and panels were attached to the top of the stand. 36 He engraved cherubim, lions and palm trees on the surfaces of the supports and on the panels, in every available space, with wreaths all around. 37 This is the way he made the ten stands. They were all cast in the same molds and were identical in size and shape.

38 He then made ten bronze basins,(W) each holding forty baths[v] and measuring four cubits across, one basin to go on each of the ten stands. 39 He placed five of the stands on the south side of the temple and five on the north. He placed the Sea on the south side, at the southeast corner of the temple. 40 He also made the pots[w] and shovels and sprinkling bowls.(X)

So Huram finished all the work he had undertaken for King Solomon in the temple of the Lord:

41 the two pillars;

the two bowl-shaped capitals on top of the pillars;

the two sets of network decorating the two bowl-shaped capitals on top of the pillars;

42 the four hundred pomegranates for the two sets of network (two rows of pomegranates for each network decorating the bowl-shaped capitals(Y) on top of the pillars);

43 the ten stands with their ten basins;

44 the Sea and the twelve bulls under it;

45 the pots, shovels and sprinkling bowls.(Z)

All these objects that Huram(AA) made for King Solomon for the temple of the Lord were of burnished bronze. 46 The king had them cast in clay molds in the plain(AB) of the Jordan between Sukkoth(AC) and Zarethan.(AD) 47 Solomon left all these things unweighed,(AE) because there were so many;(AF) the weight of the bronze(AG) was not determined.

48 Solomon also made all(AH) the furnishings that were in the Lord’s temple:

the golden altar;

the golden table(AI) on which was the bread of the Presence;(AJ)

49 the lampstands(AK) of pure gold (five on the right and five on the left, in front of the inner sanctuary);

the gold floral work and lamps and tongs;

50 the pure gold basins, wick trimmers, sprinkling bowls, dishes(AL) and censers;(AM)

and the gold sockets for the doors of the innermost room, the Most Holy Place, and also for the doors of the main hall of the temple.

51 When all the work King Solomon had done for the temple of the Lord was finished, he brought in the things his father David had dedicated(AN)—the silver and gold and the furnishings(AO)—and he placed them in the treasuries of the Lord’s temple.

Footnotes

  1. 1 Kings 7:2 That is, about 150 feet long, 75 feet wide and 45 feet high or about 45 meters long, 23 meters wide and 14 meters high
  2. 1 Kings 7:5 The meaning of the Hebrew for this verse is uncertain.
  3. 1 Kings 7:6 That is, about 75 feet long and 45 feet wide or about 23 meters long and 14 meters wide
  4. 1 Kings 7:7 Vulgate and Syriac; Hebrew floor
  5. 1 Kings 7:10 That is, about 15 feet or about 4.5 meters; also in verse 23
  6. 1 Kings 7:10 That is, about 12 feet or about 3.6 meters
  7. 1 Kings 7:13 Hebrew Hiram, a variant of Huram; also in verses 40 and 45
  8. 1 Kings 7:15 That is, about 27 feet high and 18 feet in circumference or about 8.1 meters high and 5.4 meters in circumference
  9. 1 Kings 7:16 That is, about 7 1/2 feet or about 2.3 meters; also in verse 23
  10. 1 Kings 7:18 Two Hebrew manuscripts and Septuagint; most Hebrew manuscripts made the pillars, and there were two rows
  11. 1 Kings 7:18 Many Hebrew manuscripts and Syriac; most Hebrew manuscripts pomegranates
  12. 1 Kings 7:19 That is, about 6 feet or about 1.8 meters; also in verse 38
  13. 1 Kings 7:21 Jakin probably means he establishes.
  14. 1 Kings 7:21 Boaz probably means in him is strength.
  15. 1 Kings 7:23 That is, about 45 feet or about 14 meters
  16. 1 Kings 7:26 That is, about 3 inches or about 7.5 centimeters
  17. 1 Kings 7:26 That is, about 12,000 gallons or about 44,000 liters; the Septuagint does not have this sentence.
  18. 1 Kings 7:27 That is, about 6 feet long and wide and about 4 1/2 feet high or about 1.8 meters long and wide and 1.4 meters high
  19. 1 Kings 7:31 That is, about 18 inches or about 45 centimeters
  20. 1 Kings 7:31 That is, about 2 1/4 feet or about 68 centimeters; also in verse 32
  21. 1 Kings 7:35 That is, about 9 inches or about 23 centimeters
  22. 1 Kings 7:38 That is, about 240 gallons or about 880 liters
  23. 1 Kings 7:40 Many Hebrew manuscripts, Septuagint, Syriac and Vulgate (see also verse 45 and 2 Chron. 4:11); many other Hebrew manuscripts basins