Add parallel Print Page Options

پیتاک بەخشین بۆ بنیادنانی پەرستگا

29 پاشان داودی پاشا بە هەموو کۆمەڵەکەی گوت: «سلێمانی کوڕم، ئەوەی کە خودا هەڵیبژاردووە، گەنجێکی پێنەگەیشتووە. کارەکەش گەورەیە، چونکە پەرستگاکە بۆ مرۆڤ نییە، بەڵکو بۆ یەزدانی پەروەردگارە. منیش بە هەموو توانامەوە ئەمانەم بۆ پەرستگای خودام ئامادە کردووە، زێڕ بۆ زێڕنگەری، زیو بۆ زیوگەری، بڕۆنز بۆ بڕۆنزگەری، ئاسن بۆ ئاسنگەری، تەختە بۆ دارتاشی، بڕێکی زۆر لە بەردی عاشقبەند و بەردە پیرۆزە[a] و چەندین جۆرە بەردی ڕەنگاوڕەنگ، هەروەها هەموو جۆرە بەردێکی باش و مەڕمەڕی سپی. لەسەر هەموو ئەوەی بۆ پەرستگا پیرۆزەکە ئامادەم کردووە، لەبەر خۆشحاڵیم بە پەرستگای خوداکەم، ئێستا گەنجینەیەکی تایبەتی خۆشم لە زێڕ و زیو دەبەخشم: سێ هەزار تالنت[b] زێڕ لە زێڕی ئۆفیر و حەوت هەزار تالنت[c] زیوی پوختەکراو بۆ ڕووکەشکردنی دیواری تەلارەکان و هەر کارێک کە بە زێڕ و زیو دەکرێت، هەموو کارێکی دەستی وەستا پیشەوەرەکانیش. ئێستا کێ خوازیارە خۆی بۆ یەزدان تەرخان بکات؟»

ئینجا گەورەی بنەماڵە و سەرۆک هۆزەکانی ئیسرائیل و فەرماندەی هەزاران و سەدان، لێپرسراوانی کارەکانی پاشاش هەموویان بە خواستی خۆیان پیتاکیان بەخشی. بۆ کاری بیناسازی پەرستگای خودا پێنج هەزار تالنت[d] زێڕ و دە هەزار درهەمی[e] زێڕ، دە هەزار تالنت[f] زیو، هەژدە هەزار تالنت[g] بڕۆنز و سەد هەزار تالنت[h] ئاسنیان بەخشی. ئەوەی بەردی گرانبەهای هەبوو دایە گەنجینەی پەرستگای یەزدان کە یەحیێلی گێرشۆنی بەرپرسی بوو. گەل بە بەخشندەیی ڕابەرەکانیان دڵخۆش بوون، چونکە بە هەموو دڵیانەوە پیتاکەکانیان بە یەزدان بەخشی، داودی پاشاش زۆر دڵخۆش بوو.

نوێژی داود

10 داود لەبەردەم هەموو کۆمەڵەکە ستایشی یەزدانی کرد و گوتی:

«ستایش بۆ تۆ ئەی یەزدان،
    خودای ئیسرائیل، باوکمانی
    لە ئەزەلەوە و بۆ هەتاهەتایە.
11 ئەی یەزدان، بۆ تۆیە گەورەیی و توانا،
    مەزنی و پایەبەرزی و شکۆ،
    چونکە هەموو ئەوەی لە ئاسمان و لە زەویدایە هی تۆیە.
ئەی یەزدان، پاشایەتی هی تۆیە و
    تۆ هەرەبەرزیت و لە هەمووان پایەبەرزتری.
12 دەوڵەمەندی و ڕێز لەلای تۆوە دێن،
    تۆ فەرمانڕەوای هەمووانیت.
هێز و توانا لە دەستی تۆدان
    تاکو هەمووان بەهێز و ورەبەرز بکەیت.
13 ئێستاش ئەی خودای ئێمە، سوپاست دەکەین و
    ستایشی ناوە شکۆدارەکەت دەکەین.

14 «بەڵام من کێم و گەلەکەم کێیە هەتا بتوانین بەم دڵفراوانییەوە ببەخشین؟ هەموو شتێک لە تۆوە دێت، لەوەی کە هی تۆیە بە تۆمان بەخشییەوە. 15 ئێمە لەبەرچاوی تۆدا نامۆین و وەک هەموو باوباپیرانمان ئاوارەین[i]. ڕۆژانمان لەسەر زەوی وەک سێبەرن و ئومێدیش نییە. 16 ئەی یەزدانی پەروەردگارمان، هەموو ئەم سامانەی کە ئامادەمان کردووە هەتا پەرستگایەک بۆ ناوی پیرۆزت بنیاد بنێین، هەمووی لە تۆوە هاتووە و هەموو شتێکیش هی تۆیە. 17 خودایە من دەزانم کە تۆ دڵەکان تاقی دەکەیتەوە و بە دڵی پاک دڵخۆش دەبیت. من بە خواستی خۆم و بە ڕاستگۆییەوە هەموو ئەم شتانەم بەخشیوە. ئێستاش دڵخۆش بووم کە گەلەکەی تۆم لێرە بینی چۆن بە خواستی دڵی خۆیان پیتاکیان پێ بەخشیت. 18 ئەی یەزدان، خودای ئیبراهیم و ئیسحاق و ئیسرائیلی باوباپیرانمان، ئەم بیرکردنەوەیە بۆ هەتاهەتایە لە دڵی گەلەکەتدا بپارێزە و دڵیان بەلای خۆتدا ڕابکێشە. 19 هەروەها وا بکە سلێمانی کوڕم پڕ بە دڵ فەرمان و یاسا و فەرزەکانت بەجێبهێنێت، هەموویان پەیڕەو بکات و ئەو پەرستگایە بنیاد بنێت کە ئامادەکاریم بۆی کردووە.»

20 پاشان داود بە هەموو کۆمەڵەکەی گوت: «تکایە ستایشی یەزدانی پەروەردگارتان بکەن.» ئینجا هەموو کۆمەڵەکە ستایشی یەزدانی خودای باوباپیرانی خۆیان کرد و بە چۆکدا هاتن و کڕنۆشیان بۆ یەزدان و پاشا برد.

دانپێدانانی پاشایەتی سلێمان

21 پاشان لە ڕۆژی دواتر قوربانییان بۆ یەزدان سەربڕی و قوربانی سووتاندنیان بۆ یەزدان سەرخست، هەزار گا و هەزار بەران و هەزار بەرخی نێر لەگەڵ شەرابە پێشکەشکراوەکانیان و قوربانی سەربڕاوی زۆر بۆ هەموو ئیسرائیل. 22 جا لەو ڕۆژەدا بە ئەوپەڕی خۆشییەوە لەبەردەم یەزدان خواردیان و خواردیانەوە.

پاشان دووبارە سلێمانی کوڕی داودیان وەک پاشا ڕاگەیاند و وەک فەرمانڕەوایەک لەلایەن یەزدانەوە دەستنیشان کرا، سادۆقیش وەک کاهین دانرایەوە. 23 ئیتر سلێمان وەک پاشا لەسەر کورسی یەزدان دانیشت، لە جێی داودی باوکی. سەرکەوتوو بوو و هەموو ئیسرائیلیش گوێڕایەڵی بوون. 24 هەروەها هەموو سەرکردە و پاڵەوان و سەرجەم کوڕەکانی داودی پاشا سوێندیان خوارد ملکەچی سلێمانی پاشا بن.

25 یەزدانیش سلێمانی لەبەرچاوی هەموو ئیسرائیل زۆر مەزن کرد، شکۆیەکی شاهانەی وای پێدا کە پێش خۆی لە ئیسرائیل نەدرابووە هیچ پاشایەکی دیکە.

مردنی داود

26 داودی کوڕی یەسا پاشایەتی هەموو ئیسرائیلی کرد، 27 ئەو ماوەیەش کە پاشایەتی ئیسرائیلی کرد چل ساڵ بوو، حەوت ساڵ لە حەبرۆن و سی و سێ ساڵیش لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد. 28 لە تەمەنێکی باشی پیریدا مرد و لە ژیان و دەوڵەمەندی و ڕێز، تێری خواردبوو. پاشان سلێمانی کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا.

29 ڕووداوەکانی پاشایەتی داود لە سەرەتاوە هەتا کۆتایی لە پەڕتووکی تۆمارەکانی ساموئێلی پێشبینیکەر و لە تۆمارەکانی ناتانی پێغەمبەر نووسراون، هەروەها لە تۆمارەکانی گادی پێشبینیکەر، 30 لەگەڵ هەموو وردەکارییەکانی پاڵەوانیێتی و پاشایەتییەکەی و هەموو ئەو ڕۆژگارانەشی کە بەسەر خۆی و بەسەر ئیسرائیل و هەموو پاشایەتییەکانی خاکەکاندا تێپەڕین.

Footnotes

  1. 29‏:2 بەردە پیرۆزە: بەردێکی شینی سەوزباو. بڕوانە دەرچوون 28‏:18‏‏.‏
  2. 29‏:4 سێ هەزار تالنت: نزیکەی سەد تەن.‏
  3. 29‏:4 حەوت هەزار تالنت: نزیکەی 240 تەن.‏
  4. 29‏:7 پێنج هەزار تالنت: نزیکەی 170 تەن.‏
  5. 29‏:7 دە هەزار درهەم: نزیکەی 84 کیلۆگرام، درهەم پارە و پولێکی فارسی بووە.‏
  6. 29‏:7 نزیکەی 345 تەن.‏
  7. 29‏:7 نزیکەی 610 تەن.‏
  8. 29‏:7 نزیکەی 3450 تەن.‏
  9. 29‏:15 ئاوارەین: بڕوانە پەیدابوون 23‏:4‏‏.‏

Gifts for Building the Temple

29 Then King David said to the whole assembly: “My son Solomon, the one whom God has chosen, is young and inexperienced.(A) The task is great, because this palatial structure is not for man but for the Lord God. With all my resources I have provided for the temple of my God—gold(B) for the gold work, silver for the silver, bronze for the bronze, iron for the iron and wood for the wood, as well as onyx for the settings, turquoise,[a](C) stones of various colors, and all kinds of fine stone and marble—all of these in large quantities.(D) Besides, in my devotion to the temple of my God I now give my personal treasures of gold and silver for the temple of my God, over and above everything I have provided(E) for this holy temple: three thousand talents[b] of gold (gold of Ophir)(F) and seven thousand talents[c] of refined silver,(G) for the overlaying of the walls of the buildings, for the gold work and the silver work, and for all the work to be done by the craftsmen. Now, who is willing to consecrate themselves to the Lord today?”

Then the leaders of families, the officers of the tribes of Israel, the commanders of thousands and commanders of hundreds, and the officials(H) in charge of the king’s work gave willingly.(I) They(J) gave toward the work on the temple of God five thousand talents[d] and ten thousand darics[e] of gold, ten thousand talents[f] of silver, eighteen thousand talents[g] of bronze and a hundred thousand talents[h] of iron. Anyone who had precious stones(K) gave them to the treasury of the temple of the Lord in the custody of Jehiel the Gershonite.(L) The people rejoiced at the willing response of their leaders, for they had given freely and wholeheartedly(M) to the Lord. David the king also rejoiced greatly.

David’s Prayer

10 David praised the Lord in the presence of the whole assembly, saying,

“Praise be to you, Lord,
    the God of our father Israel,
    from everlasting to everlasting.
11 Yours, Lord, is the greatness and the power(N)
    and the glory and the majesty and the splendor,
    for everything in heaven and earth is yours.(O)
Yours, Lord, is the kingdom;
    you are exalted as head over all.(P)
12 Wealth and honor(Q) come from you;
    you are the ruler(R) of all things.
In your hands are strength and power
    to exalt and give strength to all.
13 Now, our God, we give you thanks,
    and praise your glorious name.

14 “But who am I, and who are my people, that we should be able to give as generously as this?(S) Everything comes from you, and we have given you only what comes from your hand.(T) 15 We are foreigners and strangers(U) in your sight, as were all our ancestors. Our days on earth are like a shadow,(V) without hope. 16 Lord our God, all this abundance that we have provided for building you a temple for your Holy Name comes from your hand, and all of it belongs to you. 17 I know, my God, that you test the heart(W) and are pleased with integrity. All these things I have given willingly and with honest intent. And now I have seen with joy how willingly your people who are here have given to you.(X) 18 Lord, the God of our fathers Abraham, Isaac and Israel, keep these desires and thoughts in the hearts of your people forever, and keep their hearts loyal to you. 19 And give my son Solomon the wholehearted devotion(Y) to keep your commands, statutes and decrees(Z) and to do everything to build the palatial structure for which I have provided.”(AA)

20 Then David said to the whole assembly, “Praise the Lord your God.” So they all praised the Lord, the God of their fathers; they bowed down, prostrating themselves before the Lord and the king.

Solomon Acknowledged as King(AB)

21 The next day they made sacrifices to the Lord and presented burnt offerings to him:(AC) a thousand bulls, a thousand rams and a thousand male lambs, together with their drink offerings, and other sacrifices in abundance for all Israel.(AD) 22 They ate and drank with great joy(AE) in the presence of the Lord that day.

Then they acknowledged Solomon son of David as king a second time, anointing him before the Lord to be ruler and Zadok(AF) to be priest. 23 So Solomon sat(AG) on the throne(AH) of the Lord as king in place of his father David. He prospered and all Israel obeyed him. 24 All the officers and warriors, as well as all of King David’s sons,(AI) pledged their submission to King Solomon.

25 The Lord highly exalted(AJ) Solomon in the sight of all Israel and bestowed on him royal splendor(AK) such as no king over Israel ever had before.(AL)

The Death of David(AM)

26 David son of Jesse was king(AN) over all Israel.(AO) 27 He ruled over Israel forty years—seven in Hebron(AP) and thirty-three in Jerusalem.(AQ) 28 He died(AR) at a good old age, having enjoyed long life, wealth and honor. His son Solomon succeeded him as king.(AS)

29 As for the events of King David’s reign, from beginning to end, they are written in the records of Samuel the seer,(AT) the records of Nathan(AU) the prophet and the records of Gad(AV) the seer, 30 together with the details of his reign and power, and the circumstances that surrounded him and Israel and the kingdoms of all the other lands.

Footnotes

  1. 1 Chronicles 29:2 The meaning of the Hebrew for this word is uncertain.
  2. 1 Chronicles 29:4 That is, about 110 tons or about 100 metric tons
  3. 1 Chronicles 29:4 That is, about 260 tons or about 235 metric tons
  4. 1 Chronicles 29:7 That is, about 190 tons or about 170 metric tons
  5. 1 Chronicles 29:7 That is, about 185 pounds or about 84 kilograms
  6. 1 Chronicles 29:7 That is, about 380 tons or about 340 metric tons
  7. 1 Chronicles 29:7 That is, about 675 tons or about 610 metric tons
  8. 1 Chronicles 29:7 That is, about 3,800 tons or about 3,400 metric tons