Add parallel Print Page Options

لەشکرەکان

27 ئەمە لیستی پلەدارەکانی نەوەی ئیسرائیلە، کە گەورەی بنەماڵەکان و فەرماندەی هەزاران و سەدان بوون، لەگەڵ ئەفسەرەکانیان کە لە هەموو کاروباری لەشکرەکانیان خزمەتی پاشایان دەکرد. ئەمانە بە نۆبە دەهاتنە سەربازی و دەڕۆیشتنەوە، بە درێژایی ساڵ، مانگ بە مانگ، هەر لەشکرێکیش بریتی بوو لە بیست و چوار هەزار پیاو.

یاشۆڤەعامی کوڕی زەبدیێل سەرلەشکری لەشکری یەک بوو بۆ مانگی یەک، لەشکرەکەی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو، لە نەوەی پێرێز بوو، فەرماندەی هەموو ئەفسەرەکانی لەشکری مانگی یەک[a] بوو.

دۆدایی ئەحۆحیش سەرلەشکری لەشکری مانگی دوو بوو، لە لەشکرەکەی ئەودا میقلۆت سەرکردە بوو، لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو.

بەنایای کوڕی یەهۆیاداعی کاهین سەرلەشکری لەشکری مانگی سێ بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو. ئەمە ئەو بەنایایە کە پاڵەوان بوو لەنێو سییەکە و سەرکردەیان بوو، عەمیزاڤادی کوڕیشی فەرماندەی ئەفسەرەکانی ناو لەشکرەکەی بوو.

عەساهێلی برای یۆئاب سەرلەشکری لەشکری مانگی چوار بوو، لەشکرەکەی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو، پاشان زەڤەدیای کوڕی جێگەی گرتەوە.

شەمهوتی یزراحی سەرلەشکری لەشکری مانگی پێنج بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پێکهاتبوو.

عیرای کوڕی عیقێشی تەقۆعی سەرلەشکری لەشکری مانگی شەش بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو.

10 حەلەچی پەلۆنی لە نەوەی ئەفرایم سەرلەشکری لەشکری مانگی حەوت بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو.

11 سیبەخەیی حوشاتی لە خێڵی زەرەحییەکان سەرلەشکری لەشکری مانگی هەشت بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو.

12 ئەڤیعەزەری عەناتۆتی لە نەوەی بنیامین سەرلەشکری لەشکری مانگی نۆ بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو.

13 مەهەرەیی نەتۆفاتی لە خێڵی زەرەحییەکان سەرلەشکری لەشکری مانگی دە بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو.

14 بەنایای پیرعاتۆنی لە نەوەی ئەفرایم سەرلەشکری لەشکری مانگی یازدە بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو.

15 حەلدەیی نەتۆفاتی لە نەوەی عۆسنیێل سەرلەشکری لەشکری مانگی دوازدە بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو.

سەرۆکی هۆزەکان

16 ئەمانە سەرۆک هۆزەکانی ئیسرائیل بوون:

بۆ هۆزی ڕەئوبێنییەکان: ئەلیعەزەری کوڕی زکری؛

بۆ شیمۆنییەکان: شەفەتیای کوڕی مەعکا؛

17 بۆ لێڤییەکان: حەشەڤیای کوڕی قەموئێل؛

بۆ هارون: سادۆق؛

18 بۆ یەهودا: ئەلیهو کە یەکێک لە براکانی داود بوو؛

بۆ یەساخار: عۆمری کوڕی میکائیل؛

19 بۆ زەبولون: یەشمەعیای کوڕی عۆبەدیا؛

بۆ نەفتالی: یەریمۆتی کوڕی عەزریێل؛

20 بۆ نەوەی ئەفرایم: هۆشێیەعی کوڕی عەزەزیاهو؛

بۆ نیوەی هۆزی مەنەشە: یۆئێلی کوڕی پەدایا؛

21 بۆ نیوەکەی دیکەی هۆزی مەنەشە لە گلعاد: ییدۆی کوڕی زەکەریا؛

بۆ بنیامین: یەعسیێلی کوڕی ئەبنێر؛

22 بۆ دان: عەزەرئێلی کوڕی یەرۆحام.

ئەمانە سەرۆکی هۆزەکانی ئیسرائیل بوون.

23 داودیش ژمارەی ئەوانەی وەرنەگرت کە گەنجی بیست ساڵ و کەمتر بوون، چونکە یەزدان بەڵێنی دابوو کە ئیسرائیل وەک ئەستێرەکانی ئاسمان زۆر دەکات. 24 یۆئابی کوڕی چەرویاش دەستی بە سەرژمێرییەکە کرد، بەڵام تەواوی نەکرد، چونکە ئەم سەرژمێرییە تووڕەیی خودای هێنایە سەر ئیسرائیل، هەروەها ئاماری سەرژمێرییەکەش لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی داود پاشادا تۆمار نەکرا.

لێپرسراوانی ماڵوموڵکەکانی پاشا

25 عەزماڤەتی کوڕی عەدیێل لێپرسراوی گەنجینەکانی پاشا بوو.

یۆناتانی کوڕی عوزیا لێپرسراوی ئەو عەمبارانە بوو کە لە کێڵگە و شارۆچکە و گوند و لەناو قوللەکانی چاودێری بوون.

26 عەزری کوڕی کەلووڤیش لێپرسراوی وەرزێرەکانی کێڵگە بوو، ئەوانەی زەوییان دەکێڵا.

27 شیمعی ڕاماتی لێپرسراوی ڕەزەمێوەکان بوو.

زەبدی شیفەمی لێپرسراوی بەروبوومەکانی ڕەز بوو بۆ ئەمبارەکانی شەراب.

28 بەعل‌حانانی گەدەری لێپرسراوی دار زەیتوون و دار هەنجیرەکانی کە لە زوورگەکانی[b] یەهودا بوو.

یۆعاشی بەرپرسیاری ئەمبارەکانی زەیت بوو.

29 شیترەیی شارۆنی لێپرسراوی ئەو مانگایانە بوو کە لە دەشتاییەکانی شارۆندا دەلەوەڕان.

شافاتی کوڕی عەدلای لێپرسراوی مانگاکانی ناو دۆڵەکان بوو.

30 ئۆبیلی ئیسماعیلی لێپرسراوی وشترەکان بوو.

یەحدەیاهوی مێرۆنۆتی لێپرسراوی گوێدرێژەکان بوو.

31 یازیزی هاجەری لێپرسراوی مەڕەکان بوو.

هەموو ئەمانە لێپرسراوی ماڵوموڵکەکانی داودی پاشا بوون.

32 یۆناتانی مامی داودیش ڕاوێژکار بوو، پیاوێکی تێگەیشتوو و سەرقەڵەم بوو، یەحیێلی کوڕی حەکمۆنیش چاودێری کوڕەکانی پاشا بوو.

33 ئەحیتۆفەل ڕاوێژکاری پاشا بوو.

حوشەی ئەرکیش هاوڕێی پاشا بوو. 34 لەپاش ئەحیتۆفەلیش یەهۆیاداعی کوڕی بەنایا بوو بە ڕاوێژکار، دوای ئەمیش ئەبیاتار جێگەی گرتەوە.

یۆئابیش سەرکردەی سوپاکەی پاشا بوو.

Footnotes

  1. 27‏:3 سەربازەکانی لەشکر بۆ ماوەی یەک مانگ لە ساڵێک لە ئەرکدا بوون و دوای ئەوە دەگەڕانەوە سەر کاری ئاسایی خۆیان.‏
  2. 27‏:28 زوورگ: لە تەپۆڵکە بەرزترە، هەروەک بەرزاییەکانی زوورگەزراو لە کوردستان.‏